پرۆژه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی ئۆفیسێكی نیشتیمانی بۆ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ده‌درێته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

0

پرۆژه‌یه‌ك بۆ پێكهێنانی ئۆفیسێكی نیشتیمانی بۆ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ده‌درێته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار واژۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، بۆ دامه‌زراندنی ئۆفیسێكی نیشتیمانی بۆ ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، ئاماده‌ كاری پرۆژه‌كه‌ش، رایده‌گه‌یه‌نێت، كاری ئه‌و ئۆفیسه‌ دانانی ستراتیژییه‌تی نیشتیمانییه‌، بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان

له‌ پرۆژه‌كه‌دا هاتووه‌ “لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی و مێژویی و بە پشت بەستن بە بڕیاری ژمارە (1)ی ساڵی 2005 ی پەرلەمانی کوردستان، کە پەرلەمانی بە تاکە مەرجەعی سیاسی و دەستوری داناوە بۆ بڕیاردان لە سەر پرسە چارەنوسسازەکانی گەلی کوردستان، ئەرکی پەرلەمانە تاوتوێی هەموو ئەو پێشهات و بابەتانە بکات کە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ پەیوەستن بە چارەنوسی ناوچە دابڕێنراوەکان، بە لە بەرچاوگرتنی دۆخی سیاسی و دەقاکانی دەستوری عێراق وا چاکە بیرێکی ورد لە دانانی نەخشە ڕێگایەکی روون ومیکانیزمێکی تۆکمە بکاتەوە بە مەبەستی هەرچی زوتری گێڕانەوەی ناوچە دابڕێنراوەکان”.

له‌ لێدوانێكدا بۆ نو چه‌نێت، عه‌بدوڵڵا مه‌لا نوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌ر به‌ فراكسیۆنی گۆڕان، كه‌ ئاماده‌كاری پرۆژه‌كه‌یه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له‌ روانگه‌ی هه‌شت كردن به‌ به‌رپرسیارێتییه‌وه‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئاماده‌ كردووه‌، چونكه‌ وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، پیچشتر ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌ك پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی سه‌یر نه‌كراوه‌، عه‌بدوڵڵا مه‌لا نوری وتی “ئێستا كه‌ عێراق به‌ دۆخێكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕێت، ئێمه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه‌ و كێشه‌ی خاكمان هه‌یه‌، ئه‌ویش كێشه‌ی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كانه‌ كه‌ له‌ ده‌ستووری عێراقدا و له‌ مادده‌ی 140 میكانیزمی چاره‌سه‌ری بۆ دانراوه‌، به‌لام تا ئێستا ئه‌م كێشه‌یه‌ یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌، به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌، كه‌ تا ئێستا له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌، وه‌ك موئه‌سیسه‌ و كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یری ئه‌و پرسه‌ نه‌كراوه‌، كه‌ چوارچێوه‌یه‌كی حیزبی پێدراوه‌، بۆیه‌ به‌ پێویسمانزانی پرۆژه‌یه‌ك ئاماده‌ بكه‌ین، كه‌ ئۆفیس درووست بكه‌ین بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كێشانه‌”.

له‌ باره‌ی ئه‌و ئۆفیسه‌ و كاره‌كانیشییه‌وه‌ وتی “ئه‌و ئۆفیسه‌ش پێكدێت له‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند نوێنه‌رێكی كورد ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌سته‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، ئامانجی ئه‌م ئۆفیسه‌ كاركردنه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، ئه‌ره‌كه‌كانیشی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م بریتییه‌ له‌ دانانی ستراتیژییه‌تێكی نیشتیمانی، به‌ جۆرێك كه‌ هه‌موو لایه‌ك مولزه‌م بن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان، هه‌روه‌ها دانانی پلانی جۆراوجۆر بۆ جێبه‌جێ‌ كردنی ئه‌و مادده‌یه‌”.

دەقى یاداشت و پرۆژە پێشنیازکراوەکە:

 

بەڕێز/ سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان.
بابەت/ پڕۆژە پێشنیازى پێکهێنانى (ئۆفیسى هاوبەشى نیشتیمانى بۆ پرسى ناوچە دابڕێنراوەکان).

ڕاگەیاندنى بە هەرێم بونى هەردوو پارێزگاى (سەڵاحەدین و دیالە) لە لایەن ئەنجومەنى هەڵبژێردراوى ئەو دوو پارێزگایەوە لە کاتێکدایە هێشتا مادەى 140ى دەستورى عێراق جێبەجێ نەکراوەو بەمەش کێشەى ناوچە دابڕێنراوەکان بە هەڵواسراوى ماوەتەوە، و بەشێکى فراوانى خاکى کوردستان لکێندراوى سنورى ئەو دوو پارێزگایەن و هیچ گەرەنتیەک نەدراوە بۆ گێڕانەوەی ئەو ناوچانە بۆ سەر هەرێمى کوردستان.
لەم پێشهاتەدا ڕوون نیە داخۆ ڕاگەیاندنى بە هەرێم بونى ئەو دوو پارێزگایە زادەو هەڵقوڵاوى باوەڕى خەڵکى ئەو دوو پارێزگایەو هێزە سیاسیەکانیەتى یان تەنها سیناریۆیەکى کاتیەو بەشێکە لە ململانێى سیاسى نێوان لایەنە عەربیەکان بۆ بەدەستهێنانى دەسکەوتى تایبەت لە بەغداو پرسى دروستکردنى هەرێمى سەربەخۆ وەکو کارتێکى فشار بە کار دەهێنن بەرامبەر بە یەکدى؟ لە هەردوو دۆخەکەدا ئەوەى گرنگ بێت بۆ ئێمەى کوردستانیان ئایا چارەنوسى ناوچە کوردستانیەکانى ناو سنورى ئەو دوو پارێزگایە بە کوێ دەگات؟ ئەى چارەنوسى مادەدەى 140 کە تا ڕادەیەک میکانیزمى چارەسەرکردنى پرسى تەواوى ناوچە دابڕێنراوەکانى دیارى کردووەو لە گەڵ لایەنى مولزەم بە جێبەجێکردنى کە بەغدایە ئایا بە کوێ دەگات؟ ئایا تێپەڕینى کات بە لە بەرچاوگرتنى دابەشبونى پۆستە باڵاکانى عێراق (سەرۆکایەتى کۆمار، سەرۆکایەتى پەرلەمان، سەرۆکایەتى حکومەت) چەند کاریگەرى دەبێت لە سەر مادەى 140 و پرسى ناوچە دابڕێنراوەکان؟ ئایا هیچ ڕێکەوتنێکى سیاسى دەتوانێ جێگرەوەى مادەى 140 و گەرەنتى گێڕانەوەى ئەو ناوچانە بێت بۆ سەر هەرێم؟
لە هەستکردن بە بەرپرسیارێتى نیشتیمانى و مێژویى و بە پشت بەستن بە بڕیارى ژمارە (1)ى ساڵى 2005 ى پەرلەمانى کوردستان، کە پەرلەمانى بە تاکە مەرجەعى سیاسى و دەستوری داناوە بۆ بڕیاردان لە سەر پرسە چارەنوسسازەکانى گەلى کوردستان، ئەرکى پەرلەمانە تاوتوێى هەموو ئەو پێشهات و بابەتانە بکات کە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ پەیوەستن بە چارەنوسى ناوچە دابڕێنراوەکان، بە لە بەرچاوگرتنى دۆخى سیاسى و دەقاکانى دەستورى عێراق وا چاکە بیرێکى ورد لە دانانى نەخشە ڕێگایەکى روون ومیکانیزمێکى تۆکمە بکاتەوە بە مەبەستى هەرچى زوترى گێڕانەوەى ناوچە دابڕێنراوەکان.
بۆ ئەم مەبەستە ئێمەى پەرلەمانتاران کەلاى خوارەوە واژۆمان کردووە داواکارین بە زوترین کات بۆ گفتوگۆکردن لە سەر ئەو پرسە چارەنوسسازەو پەرلەمان دانیشتنێکى نا ئاسایى ئەنجام بدات، هاوکات لە دانیشتنەکەدا پێشنیازى پێکهێنانى (ئۆفیسى هاوبەشى نیشتیمانى بۆ پرسى ناوچە دابڕێنراوەکان) بخرێتە ڕوو بۆ گفتوگۆکردن و بریاردان لە سەرى.
هاوپێچ: پێشنیارى پێکهێنانى ئۆفیسەکە..
دەقى پێشنیارى (ئۆفیسى هاوبەشى نیشتیمانى بۆ پرسى ناوچە دابڕێنراوەکان).

یەکەم: ئۆفیسى هاوبەشى نیشتمانى بۆ پرسى ناوچە دابڕێنراوەکان:  پێک دێت لە چەند ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان و نوێنەرانى کوردستان لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و نوێنەرى دەستەى ناوچە جێ ناکۆکەکان.
دووەم: ئامانج لە پێکهێنانى ئۆفیسەکە: گێڕانەوەى ناوچە دابڕێنراوەکانە بۆ سەر هەرێمى کوردستان.
سێیەم: ئەرک و مەبەستى ئۆفیسى هاوبەشى نیشتیمانى بۆ پرسى ناوچە دابڕێنراوەکان:
1. دەستنیشان کردنى سیاسەت و ستراتیجى نیشتیمانیە بۆ چۆنیەتى مامەڵەکردن لە گەلڕَ پرسى ناوچە دابڕێنراوەکان بە جۆرێک ئامانجى ژورەکە بە دى بێنێت.
2. داڕشتنى پلان و دانانى میکانیزمى هاوپشتە بۆ مادەى 140 بە مەبەستى جێبەجێکردنى، وە بیرکرنەوە لە هەر ڕاێگا و جێگرەوەیکى دیکە ئەگەر پێویست بوو.
3. لە سەر ئۆفیسە لانى کەم مانگى دوو جار کۆبونەوەى ئاسایى خۆى بکات و بۆى هەیە میواندارى کەسانى سیاسى و یاسایی و ئەکادیمى و پسپۆر بکات بۆ وەرگرتنى پێشنیارو ڕاو بۆچونیان.
4. لە ڕوانگەى مەرجەعیەتى پەرلەمانەوە، مانگانە ئۆفیس دەبێت ڕاپۆرتێک لە ڕێگەى سەرۆکایەتى پەرلەمان پێشکەش بە پەرلەمان بکات. هەرکات پێویست بوو لە چوار چێوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەماندا دانیشتن لە سەر پێشەوە چوونى ئەنجام دەدرێت.
لە گەڵ ڕێزدا…
21-12-2011

 

ناو واژۆى پەرلەمانتاران:
1. عەبدوڵاى مەلا نورى
2. پەیمان عەزەدین
3. گۆران ئازاد
4. محەمەد ئەحمەد عەلى
5. سالار مەحمود
6. عومەر عەبدول عەزیز
7. سەرگوڵ ڕەزا
8. ناسک تۆفیق
9. شەونم محەمەد
10. عەدنان عوسمان
11. عەلى حسێن
12. بەفرین حسێن
13. سۆزان یوسف خوشابە
14. هاژە سلێمان
15. شۆڕش سەید مەجید
16. عەبدوڵا محەمەد ئەمین
17. ئارام قادر
18. ڤیان عەبدول ڕەحیم
19. عەبدول ڕەحمان حسێن
20. پەیمان عەبدول کەریم
21. پەیام ئەحمەد
22. عەزیمە نەجمەدین
23. نەسرین جەمال
24. سیوەیل عوسمان
25. فرمان عزەدین
26. پێشەوا تۆفیق
27. ئاشتى عەزیز
28. شێرزاد حافیز
29. کاردۆ محەمەد
30. اراس حسێن
31. هاوڕاز شێخ ئەحمەد
32. نەریمان عەبدوڵا
33. د. ێباح بەرزنجى
34. بلال سلێمان
35. ئەڤین عومەر
36. سەردار ڕەشید
37. سەرهەنگ فەرەج
38. ئیسماعیل سەعید

 

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com