له پهيوهندییه تهلهفۆنییهكهیاندا، نه‌وشیروان ئاماده نه‌بووه هیچ سه‌رنجێك به تاڵه‌بانی بدات
- نوچه‌نێت: تایبه‌ت
كورێكی نه‌وشیروان مسته‌فا ئاشكرای ده‌كات، كه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی نێوان تاڵه‌بانی و نه‌وشیروانی باوكی بێ‌ئاكام بووه، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێده‌دات، رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، هیچ لێدوان و سه‌رنجێكی له‌سه‌ر ره‌وشی ئێستا نه‌داوه به تاڵه‌بانی.
نمای كوڕه گه‌وره‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، ئاماژه به په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌مرۆی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌دات، كه به وته‌ی ئه‌و، هیچ به‌ره‌نجامێكی نه‌بووه، نما نوسوییه‌تی “ده‌رباره‌ی ته‌له‌فونه‌كه‌ی سه‌رۆك كۆمار و ڕێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مه ڕاستی و ووردهكاریهكهیتی. شه‌وی ۲٠/۲۱‌ی ئه‌م مانگه تاڵه‌بانی براده‌رێكی چل ساڵه‌ی هه‌ردوكیان ده‌نێرێت بۆ لای نه‌وشیروان موسته‌فا كه ده‌یه‌وێت ته‌له‌فونێكی بۆ بكات. سه‌ر له به‌یانی ۲۱/۱۲ تاڵه‌بانی په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كات و له كاتی پهیوهندیهكهدا زیاتر باس له‌ره‌وشی ئێستای عێراقیان كردوه و تاڵه‌بانی پرس و ڕای له نه‌وشیروان موسته‌فا كردوه له سه‌ر بار‌و دۆخی ئه‌مرۆی عێراق. له وه‌ڵامدا نه‌شیروان موسته‌فا هیچ رهئێك و لێدوانێكی نه‌داوه”.هه‌روه‌ها نوسیویه‌تی “له كۆتایدا تاڵه‌بانی كه‌مێك باسی ته‌ندروستی خۆی بۆ نه‌وشیروان موسته‌فا كردوه و خواحافیزیان له یه‌كتر كردوه. هاوكات شه‌وی پێشوش فواد حسێن به ناوی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وە ته‌له‌فونی بۆ نه‌وشیروان كردوه كه به هه‌مان شێوه له‌سه‌ر ئه‌م بار‌و دۆخه چ ڕا و پێشنیارێكی هه‌یه، هه‌مان وه‌ڵامی تاڵه‌بانی داونه‌ته‌وه”.