سه‌روه‌ت و سامانی تاڵه‌بانی به ژماره
نوچه‌نێت
مام جه‌لال سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و سه‌ركۆماری عێراق ، له دیدار‌و چاوپێكه‌وتنه رۆژنامه‌وانیه‌كان هه‌میشه ئاماژه‌ی به‌وه كردوه” سه‌روه‌ت و سامانێكی ئه‌و تۆی نیه كه شایه‌نی باس كردن بێت.
دواین چاوپێكه‌وتنی تاڵه‌بانی له رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت بوو ، كه رۆژنامه‌نووس “مه‌عد فه‌یاز” له‌گه‌ڵی سازی كردبوو ، تاڵه‌بانی له‌وه‌ڵامی پرسیاری سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی به رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی وت” ئه‌گه‌ر بێت و بمرین كه‌س نیه به‌خاكمان بسپێرێت و ده‌بێت شاره‌وانی ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆ بگرێت.
هاوكات هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی له‌وه‌دا چركردبوه‌وه” كه خاوه‌نی تاكه شوقه‌یه‌كه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا و وای نیازه داهاتووی ژیانی به نووسینه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریه‌كان له‌و شوقه‌یه به‌سه‌ر به‌رێت.
هاوكات جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌یه‌كێك له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانی دیكه‌یدا رایگه‌یاند” له‌عیراقدا ته‌نانه‌ت یه‌ك خانووشی نیه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت له توركیا شوققه‌یه‌كی كڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی پشووداندا له‌وێ كات به‌سه‌ر ببات.
به‌ڵام هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ و ماڵپه‌ری عه‌ره‌بی و توركی به‌شێك له سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی-یان بلاوكردۆته‌وه‌و به زمانی ژماره به‌م شێوه بڵاویانكردۆته‌وه”.
1- ئۆتێل سلێمانی پاڵاس له‌شاری سلێمانی و نرخه‌كه‌ی به نزیكه‌ی 100 ملیۆن دۆلار مه‌زنده ده‌كرێت و له‌لایه‌ن فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادره‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
2- گروپی كۆمپانیاكانی نۆكان له‌لایه‌ن عومه‌ر فه‌تاحه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
3- ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون كه له بیست ماڵ پێكهاتووه و ئه‌وانیش خۆی و كوڕه‌كانی و پاسه‌وانه تایبه‌تیه‌كانی تێیدا داده‌نیشن، ئه‌وه جگه له چوارسه‌د هه‌زار هێكتار زه‌وی له‌ده‌شتی شاره‌زوورو گوندی كانی كه‌وه‌و ئالان و حاسڵ له نزیك قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه.
4- نزیكه‌ی 10 ڤێلای هه‌یه ئه‌وانیش دابه‌ش بوون به‌سه‌ر شاره‌كانی:
1 – هه‌ولێر ، حه‌ی كوردستان دوو ڤێلا.
2- هه‌ولێر، حه‌ی شورته نزیك ته‌قاتوعی دۆلاراوا، یه‌ك ڤێلا.
3- سلێمانی، شه‌قامی سالم نزیك وێستگه‌ی كاره‌بای رزگاری ، دوو ڤێلا.
4- دهۆك، نزیك سۆپه‌ر ماركێتی مازی، دو ڤێلا.5- كۆیه، نزیك هه‌یبه‌ت سوڵتان ، سێ ڤێلا.
هه‌ر به‌پێی راپۆرتی ئه‌و ماڵپه‌رانه مام جه‌لال خاوه‌نی دوو ملیار دۆلاری ئه‌مریكیه‌و له‌بانكه‌كانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا دایناوه‌و له‌لایه‌ن قوبادی كوری و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه سه‌رپه‌رشتی و پارێزگاری لێده‌كرێت.
ئه‌و ماڵپه‌رانه ئه‌وه‌شیان نووسیوه” ئه‌م زانیاریانه‌یان له‌به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیه‌وه ده‌ستكه‌وتوون و بۆ دڵنیابوونیش ده‌توانن له نوسینگه‌كانی “كرین و فرۆشتنی خانوو موڵك” پرسیار بكه‌ن.
سه‌رچاوه: كوردستان نیوز