وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتى: فازل میرانی ته‌جمید نه‌كراوه و ئه‌و هه‌واڵانه بۆ لێدانه له هه‌یبه‌تی پارتی
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، جه‌عفه‌ر ئیمنكی ئه‌ندام و تهبێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، كه فازل میرانی تهجیمد نه‌كراوه و بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش، به‌لێدان له هه‌یبه‌تی حیزبه‌كه‌ی وه‌سف ده‌كات.
وته‌بێژی پارتی وتی “به‌هیچ جۆرێك ئه‌و هه‌واڵه راست نیه، كه باس له ته‌جمید كردنی فازل میرانی ده‌كات، چونكه كاك فازل سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری پارتی دیموكراتی كوردستانه و ساڵانێكه له سه‌ركردایه‌تی پارتی كار ده‌كات، كاك فازل كه‌سێكه قابیلییه‌تی گه‌وره‌ی هه‌یه، بۆیە لای كاك نیَچیرڤان بارزانی و سه‌رجه‌م سه‌ركردایه‌تی پارتی جێگه‌ی رێز و رێزی لێده‌گیرێت”.
ئیمنكی هه‌واڵی ته‌جمید كردنی فازل میرانی وا وه‌سف ده‌كات “ئه‌م هه‌واڵه بۆ لێدانه له هه‌یبه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان، چونكه كاك فازل سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه و لێدوان ده‌دات و شرۆڤه‌ی رووداوه‌كانیش ده‌كات، ئه‌گه‌ر لێدوانێكیشی دابێت رای گشتی به‌باشی وه‌رینه‌گرتبێت، خۆی توانای هه‌یه راستی بكاته‌وه و مه‌به‌ستی خۆی به روونی له خه‌ڵك بگه‌یه‌نێت”، وتیشی “كاتێك كاك فازل باسی چه‌كداری كردووه كه فیداین بۆ سه‌رۆك بارزانی، مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی رۆحییه‌تی فیداكارییه بۆ سه‌رۆك نه‌ك باس كردن له میلیشیا بۆ ته‌هدید كردن، له ناو شیعه ئێستاش كه باسی حه‌سه‌ن و حوسه‌ین ده‌كرێت، كه‌سانێك هه‌ن خۆیان فیدایی ده‌كه‌ن بۆیان، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت كه میلیشیا بوونی هه‌بێت، به‌ڵكو نیشانده‌ری رۆحییه‌تی فیداكارییه، كاك فازلیش هه‌ر ئه‌و مه‌به‌سته‌ی هه‌بووه”.
جێی باسە ماڵپەڕی نها 24 نزیک لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەواڵێکی بڵاوکردەوە، کە گوایە بەهۆی لێدوانەکانی لەمەڕڕووداوەکانی بادینان، نێچیرڤان بارزانی بڕیاری تەجمیدکردنی فازل میرانی داوە. بەدوایدا زۆرێک لەماڵپەڕەکانی راگەیاندن، وەک لڤین پرێس و پێنوسەکان، هەواڵەکەیان وەک خۆی بڵاو کردەوە.