میرانی رەخنە لە بەرهەم ساڵح دەگرێت: دەزانین کێ هێرشی کردە سەرلقی ٤ بەڵام هەست بە شعور دەکەین و هەموو شت ناڵێین

0

میرانی: دەبوو سەرۆکی حکومەت لەکاتی رووداوەکە سەردانی بادینانی بکردایە لەوێ سەردانی یەکگرتوو و مەسیحی و یەزیدییەکانی بکردایە نه‌ك له‌هه‌ولێر خۆی بكات به‌باره‌گای یه‌كگرتوودا

نوچەنێت. کەناڵی پەیام

فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (په‌یام) وتى “تاوانباركردنی به‌رپرسی لقی چوار به‌ ماده‌ی 406 هیچ مه‌جالێكی ئازادبوونی به‌كه‌فاله‌ت نیه‌ بۆیه‌ ته‌سلیمی ناكه‌ین، ئه‌شتوانم ده‌ست بنێم به‌قورئاندا كه‌ به‌رپرسی لقی چوار نه‌قاتله‌ نه‌ ته‌قه‌یكردووه”‌.
هه‌روه‌ها وتى “ئێمه‌ ئاماده‌ین به‌رپرسی لقی چوار دادگایی بكرێت به‌ڵام له‌دادگای سلێمانی نا،‌ با له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دادوه‌رێك بهێنرێت، یان له‌سلێمانی بێت ئێمه‌ ناوی چه‌ند دادوه‌رێك ده‌ده‌ین كه‌ نه‌یه‌كێتین نه‌پارتین و با ئه‌وانه‌ دادگاییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ به‌رن”.
میرانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌وان ده‌زانن له‌17 شوباتدا بۆچى لقه‌كه‌یان به‌ردبارانكرا “له‌سلێمانی، مه‌جموعه‌یه‌ك ئه‌حزاب له‌ئۆپۆزسیۆن و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و له‌ده‌ره‌وه‌ش ویستێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ وامان لێبكرێت مه‌سه‌له‌ش ناڕه‌زایه‌تی و نه‌بوونی كاره‌با نه‌بوو ئه‌گه‌ر نا بینای پارێزگا له‌وێیه‌ خۆ لقی چواری ئێمه‌ حكومه‌ت نه‌بوو، نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌وێیه‌، بۆیه‌ هه‌موو مه‌علوماتێكمان لایه‌ كێ به‌ردبارانی كردوین و بۆ كراوه‌ چۆن كراوه‌، به‌ڵام شعور به‌مه‌سئولیه‌ت ده‌كه‌ین و هه‌موو شت ناڵێین”.
سكرتێرى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى ره‌خنه‌ى له‌ سه‌رۆكى حكومه‌ت گرت به‌وه‌ى له‌دواى رووداوه‌كانى ئه‌مدواییه‌ سه‌ردانى بادینانى نه‌كردووه‌و وتى “من بوومایه‌ له‌جێى سه‌رۆكی حكومه‌ت غارم ده‌داو ده‌چومه‌ دهۆك و زاخۆو قه‌سرۆك ده‌بوو بشچووایه‌ نه‌ك له‌هه‌ولێر خۆی بكات به‌باره‌گای یه‌كگرتوودا، با له‌دهۆك بچوایه‌ته‌ سه‌ردانی باره‌گاكانی یه‌كگرتوو سه‌ردانی مه‌سیحی و یه‌زیدی و ئه‌وانه‌شی بكردایه‌ كه‌ هیچ له‌وانه‌ نین و زیانیان لێكه‌وتووه”‌.
میرانى دانى به‌وه‌شدانا كه‌ تائێستاش وه‌زاره‌تى دارایی به‌ته‌واوى یه‌كى نه‌گرتووه‌ته‌وه‌ وه‌زیر له‌سلێمانى و جێگره‌كه‌ى له‌هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌وان پاكێجه‌كانى ئۆپۆزسیۆنیان قبوڵ نییه‌، چونكه‌ “ئه‌و پرۆژه‌یه‌ له‌شكڵدا هی چاكسازیه‌ به‌ڵام له‌ناوه‌ڕۆكدا هی گۆڕینی سیسته‌می حوكمه‌”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com