سازیان تالیب : ژوری نوستنەکەم
ژوری نوستنه‌که‌م
پڕه له بوغوردی ئیمان……
مه‌نجه‌ڵێک به‌ده‌ستمه‌وه
به‌ره‌و چێشت لێنه‌ره‌که‌م
……
ده‌ستێک ده‌ده‌مه وشککه‌ره‌وه‌ی جله‌کان و پێی ده‌ڵێم تا کۆتایی وه‌ڕز نه‌بێت به‌رده‌وامی ده‌ده‌م به گوێیدا
گسکه کوردیه‌که‌م هه‌ڵه‌گرمو
ماڵه‌که‌م جوان له هه‌رچی پیسی‌و تۆزی ڕۆژگار هه‌یه ڕاده‌ده‌م
خۆم خه‌ریک ده‌که‌م به لێنانی برنجێکی ڕه‌شه‌وه
هه‌رچی زوخاڵی زه‌مانه‌یه تیایا هه‌لده‌قرچێنم و حه‌واڵه به سوتانی ده‌که‌م
به‌فرگره‌که‌م ده‌که‌مه‌وه‌و هه‌رچی میوه‌ی گه‌نیوه جیای ده‌که‌مه‌وه
وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که ناتوانن ئازادی بیریان بن و له‌ژیانم توڕیان ده‌ده‌مه زبڵدانه‌که‌وه
که‌وانته‌ره‌که‌م ڕێک ده‌که‌مه‌وه‌و تاک به‌تاکی ده‌که‌م به ئاوێنه‌و
وازی لێناهێنم تا قه‌وڵی پیس نه بونه‌وه‌م ده‌داتێ…
هه‌رچی په‌رته‌وازه‌ی ژوره‌کانه
ڕێکیان ده‌که‌مه‌وه‌و به‌گفتی جوانی جێیان دێڵم
دوا جار
ژوری نوستنه‌که‌م وه‌ک خۆی جێدێڵم…
هه‌میشه ژوری نوستنه‌که‌م بۆنی بوغوردی ئیمانی لێدێت
له هه‌مو سوچه‌کانی ئاوێنه‌یه‌ک هه‌یه بۆ بینینه‌وه
دیواره‌کانی وه‌ک ژوری زیندانی پڕه له نوسینی یاده‌وه‌ریه جوانه‌کان و دڵم ئیجازه نادات بیانسڕمه‌وه
ئاوێنه گه‌وره‌که‌م هه‌موی بۆته جێگه لێوی ڕۆژه خۆشه‌کان
پانکه‌ی ژوره‌که‌شم فێنکایی ده‌به‌خشێت
هه‌رچی له‌و ژوره‌دایه
پڕ پڕه له ته‌لیسمی خۆشه‌ویستی
له پێکه‌وه بون…