د.بەرهەم: من کوری یەکێتی م لەکاتی رادەستکردنەوەی پۆستی سەرۆکێ حکومەت بەبێباکی پەنجە دەخەمە سەر راستییەکان
نوچەنێت
بەپێی بلاوکراوەیەکی پەیجی مەکتەبی راگایەندنی یەکیتی لە فەیسبووک، د.بەرهەم ساڵح لەکۆبونەوەی ئەمرۆی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی رایگەیاندووە، لەکاتی رادەستکردنەوەی سەرۆکایەتی حکومەت بەبێباکی پەنجە دەخاتە سەر راستیەکان و قسەی خۆی دەبێت.
لەپەجی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی لە فەیسبووک لەهەواڵکدا هاتووە”له‌باره‌ی هه‌واڵی په‌یجێكی فه‌یسبووك سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه گوایه دكتۆر به‌رهه‌م وتوویه‌تی: به‌هۆی فشارێكی زۆره‌وه ره‌نگه سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ربگرمه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه سه‌چاوه‌یه‌ك له‌ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و به‌شدار له‌كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌و به‌په‌یجی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی (ی.ن.ك) وت: دكتۆر به‌رهه‌م لێدوانی له‌و شێویه‌ی نه‌داوه له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش باس له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت نه‌كرا له‌لایه‌ن به‌ڕێزیانه‌وه وتیشی: به‌ڵام له‌كاتی راده‌ستكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌پارتی منیش قسه‌ی خۆم هه‌یه‌و زۆر به‌بێباكی په‌نجه ده‌خه‌مه سه‌ر هه‌موو راستییه‌كان”.
پەیجەکەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نوسیویشیەتی”سه‌باره‌ت به‌هه‌واڵی جیابوونه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م له‌یه‌كێتی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌هه‌ندێك سایت وابڵاوكرایه‌وه كه گوایه (دكتۆر به‌رهه‌م خه‌ریكی دامه‌زراندنی حزبێكی نوێیه‌و واز له‌یه‌كێتی ده‌هێنێت)، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی (ی.ن.ك) ئه‌و هه‌واڵه‌شی ره‌تكرده‌وه‌و وتی: دكتۆر به‌رهه‌م له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند: من كوڕی یه‌كێتیم و یه‌كێتیش تاكه حزبه كه‌بتوانێت خزمه‌تی هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات به‌بێ جیاوازی و به‌رده‌وامیش قوربانی زۆریداوه به‌خۆی له‌و پێناوه‌دا”.