لە باکور کورد شەهید دەکرێت، لەهەولێر گرژی دروست دەبێت
نوچەنێت. ئاژانسی هەواڵی ناوخۆ
فۆتۆ ماڵپەڕی خەندان
له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێردا دژ به توركیا گرژی دروستبوو، گرژییه‌كه‌ش له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا كه خۆپیشانده‌ران ویستویانه ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه بگۆڕن‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌نێو خۆیاندا بۆچوونی جیاوازیان تێدا دروستبووه.
شایه‌تحاڵێك به NNA ڕاگه‌یاند، دوای كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر، خۆپیشانده‌ران ویستویانه به‌ره‌و شه‌قامه‌كان بڕۆن، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه ڕێگریان لێكراوه، دواتر وێنه‌ی ئه‌ردۆغان‌و ئاڵای توركیایان سوتاندووه.
به‌هۆی ڕێگریكردنیان له‌لایه‌ن پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه، خۆپیشانده‌ران به‌ردیان له‌پۆلیس گرت‌و به‌مه‌ش گرژی له‌نێوان پۆلیس‌و خۆپیشانده‌راندا دروستبوو.
به‌وته‌ی (مام هه‌ژار) ئه‌ندامی حزبی پارتی چاره‌سه‌ر له‌هه‌ولێر، چه‌ند ئه‌ندام‌و لایه‌نگرێكیان له‌هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون‌و به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تیش بۆ گردبوونه‌وه‌كه، ترسیان له‌ده‌ستگیركردنی زیاتری ئه‌ندامانیان هه‌یه.
وتیشی:”پێشتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه پێیان ڕاگه‌یه‌ندرابوو، كه ته‌نها ده‌توانن له‌به‌رده‌م پاركی شانده‌ر بوه‌ستن”.
هه‌وڵدان بۆ گۆڕینی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه وایكرد، پۆلیس ته‌قه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا بكات.
به‌پێی وته‌ی چه‌ند كه‌سێك له‌خۆپیشاندانه‌كه‌دا، چه‌ند پۆلیسێك به‌سووكی برینداربوون، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر ڕه‌تیكرده‌وه.
(عه‌مید عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر به NNA ڕاگه‌یاند، ئاگادار نییه له‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ده‌ستگیر كرابێت، به‌ڵام هیچ كه‌سێكیش بریندار نه‌بووه له‌و خۆپیشاندانه‌دا.