سه‌ردانی بارزانی بۆ بەغدا

0

ئازاد رۆژهەڵات

بێ گومان سه‌ردانی به‌ڕێزمه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، بۆ به‌غدا له‌م بارودۆخه‌دا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌. پێشوازی گه‌رمی سه‌رکرده‌کانی به‌غدا له‌ بارزانی و، ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وسه‌فه‌ره‌ له‌ میدیای عیراقی وناوچه‌یی هه‌ڵگری په‌یامێکی پڕ ناوەرۆکە بۆ کورد ونه‌یارانی کورد.

سه‌ردانی بارزانی بۆ به‌غدا، وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان،په‌یامێکه‌ بۆ ئه‌وپارت ولایه‌نانه،‌ که‌ دژایه‌تی سه‌رۆکایه‌تی بارزانیان کردووه‌ وله‌م ماوه‌ به‌ کۆمه‌ڵ وجیا جیا سه‌ردانی به‌غدا و، وهڵاتانی تریان کردووه،‌ که‌ گوایە هه‌رێمی کوردستان له‌ بۆشایی وشه‌رعیه‌تی سه‌رۆکایه‌تیدایه، به‌ڵام ئه‌م سه‌فه‌ره‌ هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه‌ی پووچه‌ڵ کرده‌وه.‌

سه‌ردانی چه‌ندین شاندی سیاسی ونیزامی، وڵاتانی ئامریکایی وئۆرووپایی له‌ ئاستی باڵا بۆ هه‌ولێرو دیدارله‌ گه‌ڵ بارزانی، پێگه‌ وسه‌نگی سیاسی وجه‌ماوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌غدای نیشان داوه‌ وسه‌رکرده‌کانی به‌غدای به‌وقه‌ناعه‌ته‌ گه‌یاندووه‌، که‌ چاره‌ سه‌ری کێشه‌کان به‌بێ بارزانی، ئه‌مرێکی مه‌حاڵه.‌

سه‌ردانی بارزانی بۆ به‌غدا، ئازادکردنه‌وه‌ی مووسڵی به‌دواوه‌ ده‌بێ وپێگه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانی وه‌ک هێزی فه‌رمی له‌ ئاستی سه‌رانسه‌ری عێراق، بۆ دژبه‌رانی پێشمه‌رگه‌ وڕای گشتی ئه‌م وڵاته‌ زه‌ق ده‌کاته‌وه‌ .ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌، که‌ چه‌ندڕۆژله‌مه‌ پێش وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌ڕەشه‌ی پێشمه‌رگه‌ی له‌ به‌شداری شه‌ڕی موسڵ ده‌کرد.

ڕاگه‌یاندنی مافی سه‌ربه‌خویی کوردستان له‌ به‌غدا، ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ له‌ میدیایی جیهانی وناوچه‌یی، ئاوێکی ساردی به‌ سه‌رئه‌ولایه‌نانه‌ کرد، که‌ خولیای مانه‌وه‌ له‌ عیراق، وه‌ک کارتێکی فشار‌ دژ بە بارزانی بەکاریان دەهێنا.

به‌شداری نوێنه‌ری هه‌ردووباڵی یه‌کێتی ولایه‌نه‌کانی تر، له‌ شاندی هاوڕێیانی بارزانی بۆ به‌غدا، شه‌رعیه‌تدانێکی دووباره‌یه‌ بۆ سه‌رۆکایه‌تی بارزانی، چونکه‌ ئیستا هه‌موولایه‌نه‌کان باش ده‌زانن، به‌رده‌نگی سه‌ره‌کی وڵاتانی ناوچه‌یی وجیهانی وبه‌غدا له‌ مه‌ڕچاره‌نووسی کوردستان بارزانیه‌ و، داژیه‌تی زۆرترله‌ گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم پێگه‌ی سیاسی ئه‌وان له‌ ئاستی ناوچه‌یی وجیهانی دادبزێنێت.

سه‌ردانی شاندی باڵای ئامریکا بۆ کوردستان، نه‌چوونی ئه‌وشانده‌ بۆسلێمانی په‌یامێکی گرنگی بۆ یه‌کێتی بوو، که‌ له‌مه‌ زیاترخۆی تێکه‌ڵ به‌ سیاسه‌تی دژبه‌ بارزانی گۆڕان نه‌کاته‌وه‌. هه‌روه‌ها سه‌ردانی دەمیرتاش بۆ کوردستان و، یه‌که‌م جارچاوپێکه‌وتن له‌ گه‌ڵ بارزانی، نیشانده‌ری عه‌قڵیه‌تی پارتی باکورییه‌کانی کوردستانه،‌ له‌ مه‌ڕپێگه‌ی سیاسی وجه‌ماوه‌ری سه‌رۆکی کوردستانی باشورەو‌

هاوبه‌شی سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم به‌رێز فواد حسێن له‌ شاندی حه‌یدەرعەبادی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، دووپاتکرنه‌وه‌یه‌کی دووباره‌ بوو بۆ شه‌رعیه‌تی به‌خشییە سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم.

سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی‌ بارزانی بۆ به‌غدا، هه‌ڵگری په‌یامێکی به‌ هێزده‌بێت بۆ به‌غدا، که‌ ئه‌گه‌ربێتوو ئه‌م جاره‌یش به‌غدا له‌ به‌ڵێنه‌کانی پاشگه‌زبێته‌وه‌ بارزانی به‌ پشتگه‌رمی ڕای نێونه‌ته‌وه‌یی وعێراقی، بێ هیچ دوودڵییه‌ک، کاتی ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕایده‌گه‌ینێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com