نوچەنێت- ئه‌لعه‌ره‌بیه
عه‌دنان حسێنی، گوتارێكی له ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بیه بڵاوكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: كه‌مێك دواكه‌وت، به‌ڵكو زۆریش دواكه‌وت، به‌ڵام له كاتی گونجاو‌دا هات، مێزه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا هه‌ڵگێڕایه‌وه، كه ئاماده‌یان كردبوو، ئاماده كردنێك كه وایان ده‌زانی زۆر ته‌واوه و له لوتكه‌ی تۆكمه‌ییدایه و شایه‌نی تێكدان نییه.
سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا، به ئه‌نجامه ئه‌رێنییه‌كانییه‌وه، لێدانێكی روونی بارزانی و عه‌بادی بوو پێكه‌وه، زۆر روونه، كه عه‌بادی هه‌ر وه‌ك بارزانی سیاسه‌تێكی رێكوپێكی به‌كارهێنا بۆ ئاماده‌كردنی كه‌شی به‌غدا بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی شانده باڵا كوردستانییه‌كه، له سه‌روبه‌ندی ده‌ستپێكردنی پرۆسه سه‌ربازییه گه‌وره‌كه‌ی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، بارزانیش لای خۆیه‌وه هه‌مان كاری كرد بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارته سیاسییه‌كانی تر له چوارچێوه‌ی شاندێكدا كه خۆی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد.
راگه‌یاندنی خێرای لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتنه‌كان، ره‌نگدانه‌وه‌ی كارێكی هێمنانه‌ی دوورمه‌ودایه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، بۆ به‌دیهێنانی ده‌ره‌نجامی باش، كه هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌دا ده‌ركه‌وت. ئێستا هه‌موو رێگاكان ئاماده‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌موویان ئه‌و كێشانه‌ن كه حكومه‌تی ئێستای عێراق له حكومه‌تی پێشووه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها كاره‌كانی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵیش ئێستا كه‌وتوه‌ته سه‌ر رێچكه‌ی خۆی، ته‌نانه‌ت كاره‌كانی دوای گرتنه‌وه‌ی موسڵیش ئاماده‌كارییان بۆ كراوه، كه قۆناغێكی پڕ مه‌ترسییه، تۆنی گوته‌كانی عه‌بادی و بارزانی، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا متمانه‌ی پێوه‌دیار بوو سه‌باره‌ت به نزیكبوونه‌وه‌ی كاتژمێری گرتنه‌وه‌ی موسڵ و بردنه‌سه‌ری به‌ڵێنه‌كانی دوای گرتنه‌وه‌كه.
به درێژایی ساڵی رابردوو و زیاتریش، هه‌وڵی زۆر به‌هێز دران بۆ زیاتر تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، كه به‌شێك بوو له هه‌وڵه‌كانی لاواز كردنی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی و شكستپێهێنانی، به تایبه‌ت له رووی به‌دیهێنانی چاكسازی سیاسی و ئیداری كه حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی به‌ڵێنی دابوو، هه‌روه‌ها به‌شێكیش له هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌گرتنه‌وه‌ی موسڵ بوو له سه‌رده‌می ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستادا، هه‌روه‌ها هه‌وڵی زۆر درا، بۆ كۆسپ خستنه به‌رده‌م گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌كه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری، بۆیه هه‌ر له‌مڕووه‌وه دۆسیه‌ی لێپرسینه‌وه له وه‌زیره‌كانیان كرده‌وه و به دوو ژماره‌ی گه‌وره ده‌ستیان پێكرد، وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری دارایی، ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م كاره كۆسپ خستنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی رزگار كردنی موسڵ بوو، هه‌روه‌ها لاواز كردنی دامه‌زراوه داراییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی و وه‌ستاندنی دانوستانه‌كانی وه‌رگرتنی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئێستا عێراق له‌م ساته مێژوویی و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا زۆر پێویستی پێیه‌تی.
له كاتێكدا، كه بارزانی و شانده هاوڕێیەكه‌ی سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه بوون له گه‌ڵ عه‌بادی و تیمه حكومییه‌كه‌ی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر و، هه‌واڵی باش له كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه بڵاو ده‌بوونه‌وه، به‌ره‌ی دژی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی، ئه‌وانه‌ی كه ته‌شویش له سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی دروستده‌كه‌ن و چاڵ له به‌رپێیدا هه‌ڵده‌كه‌نن، سوپا راگه‌یاندنه‌كه‌ی خسته‌كار بۆ ته‌مومژاوی كردنی كه‌شی به‌غدا و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست له سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كان.
له‌وانه‌یه سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا، له واده‌ی خۆی دواكه‌وتبێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌سكه‌وته زۆرانه‌ی لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتن به‌رهه‌مهاتن، وا له هه‌ردوولا ده‌كات، كه رێگای نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، هه‌میشه كراوه بێت، له به‌رژه‌وه‌ندی كورد نییه ته‌نانه‌ت دوای وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆییش، په‌یوه‌ندییان له گه‌ڵ به‌غدا خراپ بێت، له به‌رژه‌وه‌ندی ئیمه‌ی عه‌ره‌بی عێراقیش نییه په‌یوه‌ندی خراپمان له گه‌ڵ كورد هه‌بێت، ته‌نانه‌ت دوای جیابوونه‌وه‌شیان، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌ریه‌كه‌مان قوڵایی ستراتیژی ئه‌ویترمانین.