لەدۆسییەی بادینان ژماره‌یه‌كی زۆر لە ئه‌ندامانی یەکگرتوو بێ تاوان ده‌رچوون
سەرۆکی تیمی پارێزەرانی یەگرتوو: تۆمه‌تبار هه‌یه به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراوو یاسایمان له دژ خستۆته به‌ر ده‌م دادگا بەڵام دادوه‌ر هیچ بریاری له دژ ده‌رنه‌كردوون
تۆمه‌تباران به‌پێی یاسا ده‌بوایه توقیف بكرابان، كه‌چی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ده‌قیقه‌ش توقیف ناكرێن و یه‌كسه‌ر ئازاد ده‌كرێن
ئه‌ندام ولایه‌نگرانی یه‌كگرتوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیج تۆمه‌تیشیان له‌سه‌ر هه‌بێت بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ تەوقیف كراون
نوچەنێت. تایبەت
موحەمەد هاودیانی سەرۆکی تیمی پارێزەرانی یەكگرتوو بۆ دۆسییەی بادینان، لەم دیمانەی نوچەنێت باسی دواین کار‌و رێوشوێنە یاساییەکان دەکات، لەبارەی دۆسیەی بادینان و سوتاندنی بارەگاکانیان.
نوچەنێت: تا ئێستا کەیسەکەی ئێوە بۆ رووداوەکانی بادینان بەکوێ گەشتووە؟ بەچی چارەسەرێکی یاسایی؟ یان ئەتانەوێ چی بکەن؟
موحەمەد هاودیانی: ئێمه سكاڵامان تۆمار كردووە، له 4 ی 1 وه به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ریکاری یاسایی، تاكو ئیستا 12 تۆمه‌تبار گوتار واته افاده‌یان وه‌رگیراوه و به كەفاله ضامنة واته ده‌سته‌به‌ری مسۆگه‌ر ئازاد كراون، هه‌ندیكی تر بریاری ئاماده كردنیان ده‌رچووه، به ڵام هێشتا ماوه افاده بده‌ن.
نوچەنێت: ئەگەر ئەوەندە کەس دەستگیر کراون و ئەوەندەی تریش بەنیازن رێی یاسای بگیرێتە بەر لەدژیان، بۆچی یەکگرتوو دەڵێ یاسا کاری خۆی ناکات؟.
موحەمەد هاودیانی: ئه‌وه‌ی جێی گله‌یی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌یه گشت تۆمه‌تباران به‌پێی مادده‌ی 342 له‌یاسای سزای عێراقی بریاری ئاماده‌بوونیان ده‌رچووه، ئه‌م مادده‌ش بۆ تاوانه‌كانه واته جنایات، ده‌بوایه دادوه‌ر تۆمه‌تبارانی توقیف بكردبایه، كه‌چی بۆ ماوه‌ی یه‌ك ده‌قیقه‌ش توقیف ناكرێن و یه‌كسه‌ر ئازاد ده‌كرێن، هه‌ندێ تۆمه‌تبار هه‌یه به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراوو یاسایمان له دژ خستۆته به‌ر ده‌م دادگا، كه‌چی دادوه‌ر هیچ بریاری له دژ ده‌رنه‌كردوون، ئه‌مه‌یش بۆ خۆی جێی سه‌رنجه له رووی یاسایی، جگه له‌وه‌ش، ئه‌ندام ولایه‌نگرانی یه‌كگرتوو به‌بێ ئه‌وه‌ی هیج تۆمه‌تیشیان له‌سه‌ر هه‌بێت بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ تەوقیف كراون.
نوچەنێت: ئێوە ئەم رەخنەتان بە دادوەران و دزگا داوەرییەکانی بادینان گەیاندووە،؟. یان داواکاری گشتی؟.
موحەمەد هاودیانی: داوا كاری گشتی هیچ ناجوڵێت، ئیمه له ده‌زگا ئیعلامیه‌كان باسمان له‌م ره‌خنه‌یه كردووه، جگه له‌وه‌ش به‌پێی یاسا پارێزه‌ر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دادوه‌رانە به‌پێشكه‌شكردنی لوائح وداواكاری به نووسراو، بۆیه ئیمه ده‌توانین بریاره‌كانی دادوه‌ر تمیز بكه‌ینه‌وه، به‌م شێوه‌ش كارمان دوا ده‌كه‌وێت، بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ین له‌سه‌ره‌تا، تاوانباران ئیحاله بكرێن بۆ دادگای تایبه‌تمه‌ند، تا دادگایی بكرێن، ئه‌و كات قسه‌ی ترمان هه‌یە.
نوچەنێت: ئەنجام جاوەڕێی چی دەکەن؟، پێت وایە کارەکان بەرەو ئاراستە یاساییەکە برۆن، یان بەشێوەیەکی تر؟.
موحەمەد هاودیانی: جاری زووه تا بریار له‌سه‌ر لیكۆڵینه‌وه بده‌ین، به‌ڵام پێشمان وایه به‌ڵگه‌ی ته‌واو هه‌یه له‌سه‌ر تۆمه‌تباران، بۆیه له هه‌ر كاریك كه دادگا بیه‌وێت مافی ئیمه پێشێل بكات، یان چاوپۆشی بكات له تاوانباران، ئه‌وا له‌به‌رامبه‌ری ریگای یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر.
نوچەنێت: پێت وایە هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هەبێت، لەسەر ئەندام و لایەنگرانی یەگرتوو، لەبەرانبەر بەشدار بونیان لە ئاڵۆزییەکان؟.
موحەمەد هاودیانی: نا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیه، ته‌نها رۆژنامه‌نوسه‌كان بۆ تغطیه‌ی حدث جونه‌ته ئه‌وێ، ئه‌وه‌یش به تاوان هه‌ژمار ناكرێت.
نوچەنێت: ئەی ئەگەر بەڵگە نییە و لایەنگرانتان بێ بەڵگە دەستگیر دەکرێن، لەو بارەوە رێوشوێنی یاساییتان چی بووە؟.
موحەمەد هاودیانی: ئێمه به‌ڵگه‌مان خستووه‌ته به‌رده دادگا، ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی ئێمه بێ تاوان ده‌رچوون و دۆسیه‌كانیان به شێوه‌ی كۆتایی داخراون.
نوچەنێت: کەوایە تەنها گلەیی و رەخنەی ئێوە لە رێوشوێنی یاسایی، دەسگیر کردنی ئەندامانی خۆتان و بە کەفالەت ئازادکردنی تۆمەتبارانی بەرانبەرە؟.
موحەمەد هاودیانی: ئه‌مه له‌رووی یاسایی واتای زۆر هه‌ڵده‌گرێت.
نوچەنێت: چی واتایەک؟.
موحەمەد هاودیانی: واتای ئەوەی دادگا نه‌رمی له‌گه‌ل تۆمه‌تباران ده‌نوێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی یه‌كگرتووش توندی.