بارزانی بۆ ئۆپۆزسیۆن: یان بەشداریکردن لە حکومەت، یان ئۆپۆزسیۆن بوون لەچوارچێوەی یاسا
نوچەنێت
لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ دیبلۆماتکارانی بیانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەکوردستان جیاوازی لەبیروبۆچوندا هەیە، بەڵام لە ئاستی پرسە نەتەوەیی و چارەنوسسازەکاندا، یەک دەنگ و یەک هەڵوێستین، وتیشی” ئومێدێكی زۆرمان به ئاینده هه‌یه و ئاینده‌یه‌كی گه‌شمان له پێشه”. لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بارزانی رایگەیاند، دەرگا لەبەردەم ئۆپۆزسیۆن کراوەیە بۆ بۆبەشداریکردن.
ئەمرۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی و بیانی له هه‌رێمی كوردستان، کۆبویەوە لەکۆبونەوەکەدا لەبارەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئامادەبووان ئاماژه‌ی به‌و هه‌وڵانه كرد كه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خراونه‌ته گه‌ڕ و رایگه‌یاند، كه راوێژكردن له‌م باره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه به ئۆپۆزسیۆنه‌وه‌ش و ده‌رگاش كراوه‌یه بۆ ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر بیه‌وێ به‌شداری له‌و كابینه‌یه دا بكات و ئه‌گه‌ریش نایانه‌وێ ئه‌وا ده‌توانن رۆڵی خۆیان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن له چوارچێوه‌ی یاسا و په‌رله‌ماندا ببینن. ئێمه ناڵێین بێ كه‌مو كوڕیین به‌ڵام سیسته‌مه‌كه‌ی كوردستان سیسته‌مێكی دیموكراتییه و هه‌ر چوار ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش هه‌میشه به چاودێری ئێوه‌و رێكخراو و چاودێره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌نجامدراوه، له به‌هاری ساڵی 1991 یش من بووم كه داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنم كرد، ئیتر له‌و ساوه ئه‌مه بووه نه‌ریتێك و له ساڵی 2013 هه‌ڵبژاردنێكی نوێ له هه‌رێم ده‌كرێت، حه‌ز ده‌كه‌ین له ئێستاوه هه‌ر چی تێبینیه‌كتان هه‌بێ بیخه‌نه ڕوو بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی دیموكراسیه‌ت له هه‌رێمدا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لەو کۆبونەوەیەدا وتی” ئێمە خۆشحاڵین به ره‌وشی ئه‌منی خۆمان كه سه‌قامگیره، په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیشمان زۆر به هێزه، راسته هه‌ندێ جار جیاوازی له بیر و بۆچوون ده‌بێت، به‌ڵام له ئاست پرسه نه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسسازه‌كاندا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێستین، ئێمه ئومێدێكی زۆرمان به ئاینده هه‌یه و ئاینده‌یه‌كی گه‌شیشمان له پێشه”.