ئه‌مرۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م قبوڵ ده‌كرێت

0

ئه‌مرۆ ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م قبوڵ ده‌كرێت

 

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، ئه‌مرۆ ده‌ست له‌كاكێشانه‌وه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م قبوڵ ده‌كرێت و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا، نێچیرڤان بارزانی راده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار و به‌رپرس بۆ نوچه‌نێتی ئاشكرا كرد، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م قبوڵ ده‌كرێت، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی “بڕیار ئه‌مرۆ رێكه‌وتی (2012-02-02) نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ قبوڵ ده‌كرێت و له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان راده‌سپێردرێت، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حه‌وته‌م”.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، له‌ كابینه‌ی داهاتوودا بڕییاری پارتی تێكڕای وه‌زیره‌كانی خۆی له‌ كابینه‌ی شه‌شه‌م بگۆڕێت، ته‌نها دكتۆر ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیر سامانه‌ سروشتییه‌كان نه‌بێت، نوچه‌نێت بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجیان له‌ باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی حكومه‌ت، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌ نوسینگه‌ی نێچرڤان بارزانییه‌وه‌ كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانیان نه‌دایه‌وه‌.

 

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com