نوچه‌نێت نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بڵاو ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كراوه، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ده‌ستی له‌كاره‌كه‌ی له سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌ت كێشاوه‌ته‌وه و داواش له بارزانی ده‌كات، قبوڵی بكات.
دەقی نامەكه‌ی دکتۆر بەرهەم
بەناوی خوای گەورەمیهرەبانجەنابی کاک مسعود بارزانیسەرۆکی هەرێمی کوردستانسڵاوێکی گەرم…
لە28/10/2011/،دووساڵ بەسەر دەستبەکار بوونمان تێپەڕ دەکات وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەپێی ڕێکەوتنی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە پێکهاتەی لیستی کوردستانین، ماوەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن بە دووساڵ دیاریکراوە، لەم ڕوانگەیەوەبەم نامەیەدەستلەکار کێشانەوەی خۆمتان پێشکەش دەکەم بە هیوای دەست واڵاکردنتان بۆ بڕیاری پێویست سەبارەت بە پێکهینانی حکومەتی نوێی هەرێمەوە.
هیوادارم لەم دوو ساڵەی ڕابردوودا لەگەڵ هەڤالەکانمان لە ئەنجومەنی وەزیران توانیبێتمان خزمەتی گەل و نیشتیمان بکەین و کاروانی حکومڕانی خۆبەخۆی کوردستان‌مان بەرەو پێشەوە بردبێت، لە کانگای دڵەوە سوپاسی جەنابتان دەکەم بۆ پشتیوانی و هاوکاری بەردەوامتان، هەڵوێستی جوامێریی و نیشتیمانپەروەریتان لای بەندەجێگای ڕێز و پێزانینە.تکام وایە دڵنیابن لەهەر جێگە و پێگەیەک بم هەمیشە هاوکار دەبم بۆ گەیشتن بە ئازادی یەکجارەکی گەل و پتەو کردنی حوکمڕانی تەندروست و دیموکراسی لەک وردستان.
لەگەل رێز و سڵاوی بێئەندازەی براتانبەرهەم ئەحمد ساڵح