ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: خه‌ڵك متمانه‌یان به یاسا و ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
بیلال لێمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی رایگه‌یاند، “خه‌ڵك متمانه‌یان به یاسا و ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه”، خۆپیشاندانه‌كانی چۆمانیشی به ناچاری خه‌ڵك وه‌سف كرد، له به‌رانبه‌ر چه‌سپاندنی یاسادا.
بیلال سلێمان له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت وتی “خه‌ڵك متمانه‌یان به یاسا و ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه، بۆیه به‌و جۆره خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، چونكه یاسا وه‌ك یه‌ك به‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێكدا جێبه‌جێ ناكات”، وتیشی “پێویسته حكومه‌ت به زووترین كات هه‌وڵ بدات، متمانه‌ی هاڵاتییان به ده‌ست بهێنێته‌وه و یاسا به ته‌واوی مانا سه‌روه‌ر بێت و هه‌رچی زووه تاوانباران دادگایی بكرێن له دادگایه‌كی عادیلانه”.
به‌لام به‌هۆی رێككه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی باڵه‌كایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، كۆتایی به‌و خۆپیشاندانانه هات، كه ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌رداوام بوو.