فازل میرانی: پۆسته‌كانی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌

0

فازل میرانی: پۆسته‌كانی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، پۆسته‌كانی پارتی و یه‌كێتی وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ گۆڕانكاری له‌ وه‌زیره‌كانیاندا بكه‌ن، ده‌شڵێت “پێمان باشه‌ كه‌ریم سناجاری له‌ پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه‌”.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایه‌گه‌یاند “گۆڕانكاری له‌ ستوونی وه‌زاری پارتی و یه‌كێتیدا ناكرێت و وه‌زایه‌ته‌كانییان لای خۆیان ده‌مێننه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ وه‌زیره‌كان بگۆڕن”.

وتیشی “ئاشتی هه‌ورامی به‌دیلی نیه‌ و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیش هیچ تموحێكیان له‌ به‌شداری كردنی حكومه‌تدا نیه‌ و به‌شداریش ناكه‌ین، به‌ڵام پێمان باشه‌ له‌ ئێستادا، كه‌ریم سنجاری له‌ پۆسته‌كه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه‌”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com