مه‌محمود سه‌نگاوی ده‌كرێته سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای سلێمانی
نوچه‌نێت: سلێمانی
له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی یادی (17ی شوبات)، یه‌كێتی لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ پارێزگای سلێمانی درووست ده‌كات، كه مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، له ئێستاوه یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی درووست كردووه، بۆ یادی (17ی شوبات) كه مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی تری سه‌ر به یه‌كێتی له ناو ئه‌و لیژنه‌یه‌دان.سه‌رچاوه‌یه‌ك له مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، “كاری ئه‌و لیژنه‌یه رێگری له پشێوییه‌ك كه روو بدات، له یادی 17ی شوباتدا، ئه‌و ژماره فه‌رمانده‌یه‌ش، ئه‌وانه‌ن كه مام جه‌لال متمانه‌ی پێیانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك روو به‌ڕووی ئه‌وانه ده‌بنه‌وه، كه ئارامی شار تێكبده‌ن”.
درووستكردنی ئه‌م لیژنه‌یه‌ش له كاتێكدایه، كه پێشتر ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هۆشداری دۆخێكی مه‌ترسی دابوو، وتبووی “ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان درووست ببێت، شه‌ڕی ناوخۆ درووست ده‌بێته‌وه”.