گه‌ل ، خاک ، خوێن و سه‌ر به پاره …
نه‌وره‌س ره‌شید
که مێژوو ده‌خوێنینه‌وه زۆربه‌ی شه‌ر و جه‌نگ و داگیرکارییه، هێرش و په‌لاماره‌کان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌و وڵاتانه بووه که به پیت و به‌ره‌که‌ت بوون و سامان و سه‌رمایه‌یان هه‌بووه، داگیرکردن به مه‌به‌ستی ده‌ست به‌سه‌را گرتن و تاڵان کردن هۆکارو هانده‌ری سه‌ره‌کی شه‌روو جه‌نگه‌کانه، چاوتێبرین و تێرنه‌خواردن ره‌چاوی هیچ سنور و ئیعتیبارێک ناکات، هه‌رچی به‌هاو پێوه‌ر هه‌یه له یاسا‌و رێسا‌و ره‌وییه هه‌مووی پێشێل ده‌کرێت، یان ده‌کرێنه بیانوو بۆ مه‌به‌ست.
تێرنه‌خۆر ده‌وڵه‌ت بێت یان هه‌ر هێز و که‌سێک بێت ده‌یه‌وێت هه‌رچی هه‌یه داگیری بکات و بیخاته ژێر کۆنترۆڵی خۆی، به لایه‌نی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه، له مێژووی نوێ‌دا دوای جه‌نگه‌کان گه‌لان به‌ره‌نگاری ئه‌و نه‌ریت و واقعه بوونه‌وه ئه‌وانه‌ی له جه‌نگدا ماندوو بوبوون هه‌ستیان به لێپرسینه‌وه‌ی ویژدانی کرد، بۆیه له جه‌نگه‌کاندا یاسا‌و رێسایان دانا تا په‌ره‌ی سه‌ند.
چاوچنۆکی و تێرنه‌خواردن به ناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌وه به‌سترایه‌وه به مافی مرۆڤه‌وه، به کورتی هاوسه‌نگیه‌ک خرایه روو که ته‌نها بۆ خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه باڵا‌و به‌هێزه‌کانه بۆ سازش کردن.
به‌ریتانیا که کوردستانی داگیر کرد سازشی له‌سه‌ر ماڤی مرۆڤ و مافی گه‌لی کورد کرد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، که فرۆشتنی گه‌لی کورد و خاکی کوردستان و سه‌ر و ماڵ و خوێنی هاوڵاتیان بوو له پێناو داهاتدا له نه‌وتی که‌رکوک، له‌ولاشه‌وه کوردی پێ تاوانبار کرد که ناتوانێت ده‌وڵه‌ت داری بکات.
عێراق و ئێران بۆ گۆرینه‌وه‌ی داهات و ده‌ستکه‌وت و ده‌رامه‌تی زیاتر دژی کورد له خه‌زائیر سازشیان کرد، گه‌لی کورد و خاکی کوردستان و خوێن و سه‌ری کوردیان به یه‌کتری فرۆشت.
ده‌وڵه‌تی به‌عس پرۆژه‌ی کورد قرانی له پرۆسه‌ی جینۆسایدکردنیدا ئه‌نجامدا، هیچ یاسا‌و رێسایه‌کی دانراو نه چاوی لێی بوو نه گوێی لێ بوو نه ئاگای لێ بوو … ئه‌و که‌ڕ و کوێری و لاڵییه به پاری کڕرابوو … هیچ بنه‌ماو به‌هایه‌ک ، هیچ هاوسه‌نگیه‌ک نرخی ئه‌و کرینه‌ی نه‌بوو، ئه‌و پاره‌یه‌ی درابوو، ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌رگیرابوو، به‌شی هه‌موو هاوبه‌شه‌کانی ده‌کرد چوونکه پاره‌که زۆر بوو …
نه مافی مرۆڤ نه هاوسه‌نگی نێوان به‌رژه‌وه‌ندی و ماف هیچ ناونیشانێکی له‌به‌رده‌م پاره‌دا نه‌بوو … ساڵێک زیاتر هه‌یه‌جانێکی عه‌ره‌بی به ناوی به‌هاری عه‌ره‌بی له وڵاتانی عه‌ره‌بی له جۆش و خرۆشدایه، هه‌ندێکی جۆشاندووه، له خرۆشدایه بۆ جۆشاندنی ئه‌وانی دیکه به تایبه‌ت له سوریا، که خوێن رشتن، سه‌ر په‌راندن به کۆمه‌ڵ له‌و خرۆشانه‌دا رۆژانه ده‌یان مرۆڤ مافی بوونیان، مافی ژیانیان، مافی خواستیان له ناو دوکه‌ڵ و ئاگری ئاسن و قورقوشمدا ده‌بنه ته‌رمێکی شێوێندراوی ترسناک، دیمه‌نه‌که زۆر درندانه‌یه‌و ترسێنه‌ره، ده‌وڵه‌تانی هاندا که بریارێکی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ر بکه‌ن بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیمه‌نه، به‌ڵام به‌هۆی به‌کارهێنانی ڤیتۆوه له‌لایه‌ن روسیا و چین، بریاره‌که پوچه‌ڵ بوو، ناوئاخنی ئه‌و ڤیتۆیه پڕه له پاره…
ئامان ده‌خیل ده‌ستم به دامانتان کوردینه
نه‌که‌ن گه‌ل و خاک و خوێن و سه‌ر بده‌ن به پاره