پێشمه‌رگه و پۆلیس ده‌كه‌ونه ئینزاره‌وه ئه‌گه‌ری ناردنی هێز هه‌یه بۆ سلێمانی
نوچه‌نێت: سلێمانی
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی (17ی شوبات) هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزی ناوخۆ ده‌كه‌ونه ئینزاره‌وه و ئه‌گه‌ری ناردنی هێزیش هه‌یه بۆ پاریزگای سلێمانی، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگه بگیرێت، له درووستبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری.
ماوه‌یه‌كه له په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فهیسبووكهوه، بانگه‌واز بۆ درووستبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندان ده‌كرێت، له‌شاره‌كانی كوردستان، له رۆژی (17ی شوبات) بۆیه له ئێستاشدا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ناوخۆ كهونونهته ئبنزارهوه، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی كاروباری پێشمه‌رگه رایگه‌اند، “له حاڵی ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئینزاردان، هه‌ركاتێكیش پێویست بكات، هێز ره‌وانه‌ی شاری سلێمانی ده‌كرێت”.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به نوسراوێكی بهڕَێوهبهری گشتی پۆلیسی هه‌رێم، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پۆلیس ده‌خرێته حاڵه‌تی ئاماده باشییه‌وه.