گۆڕان نایەوێ لە 17ی شوبات ئاڵۆزی دروست بێت، لەهەولێر لەهۆڵێکی داخراو یادی ئەکاتەوە
نوچەنێت تایبەت
سەلاح مەزن بەرپرسی بزوتنەوەی گۆڕان لەهەولێر. بەنوچەنێتی راگەیاند بزوتنەوەکەیان یادی ١٧ی شوبات دەکاتەوە بەڵام بەشێوەیەکی تایبەت و لەهۆڵێکی داخراو.
ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت وتی” لەهەولێر بەشێوەیەگی گونجاو، یادی ١٧ی شوبات دەکەینەوە” لەبارەی جێگاو چۆنیەتی ئامادەکردنی یادکردنەوەکە لەهەولێر، سەلاح مەزن وتی”حەزمان دەکرد لە گۆرەپانێکی گەورە یان لە مەیدانی بەردەم مەکۆی سوتاوی گۆران بێت، بەڵام بە هێمنی و لە چوارچێوەیەکی دیاریکراوو مەراسیمەکە لە هۆڵێکی داخراوو، بۆ ژمارەیەک میوانی دیاریکراو دەبێت، زیاتر مەراسیمیکی یادکردنەوەی رەمزی دەبێت” بەڵام بەرپرسەکەی گۆڕان ئامادە نەبوو ناوی هۆڵەکە رابگەیەنێت، تەنها ئەوەندەی وت”لەداهاتوو رادەگەیەنرێت، جیگایەکمان دیاری کرد ، دواتر هەلوەشایەوە!!، چونکە بە گشتی ئێمە نامانەوی ئاڵۆزی دروست بێت”.