مه‌لا به‌ختیار: خۆمان له پارتی به نه‌ته‌وه‌یی تر ده‌زانین
بارزانی زیاتر سوور بوو له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه
نوچه‌نێت
له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی له‌گه‌ڵ ئاسمانی كه‌ی ئێن ئێن، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، رایگه‌یاند، خۆیان له پارتی به نه‌ته‌وه‌یی تر ده‌زانن.
مه‌لا به‌ختیار وتی “له مێژوودا به‌س ژێ كاف له یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان زیاتر باسی نه‌ته‌وه‌یی كردووه، خۆیشمان له پارتی به نه‌ته‌وه‌یی تر ده‌زانین”، له‌وه‌لامی پرسیارێكیشدا، له باره‌ی ده‌ست هه‌ڵگرتن له پۆسته‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه له به‌رانبه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، مه‌لا به‌ختیار وتی “كاك مه‌سعود له مام جه‌لال زیاتر سوور تر بوو، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه”.
له باره‌ی گرنگی ده‌سه‌ڵات و پاره‌شه‌وه وتی “ده‌سه‌ڵات و پاره و هێز و ستراتیژییه‌ت، بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتن، ئێمه پێش ئه‌م دۆخه له‌گه‌ڵ پارتییدا به‌شێكی زۆری پاره‌مان ده‌برد، به‌ڵام ئێستا نایبه‌ین”.
ئه‌وه‌شی وت “كه ئێستا پێمه پێمان خراپه كه به‌ته‌واوی حیزب، له حكومه‌ت جیا كراوه‌ته‌وه، ئێمه ده‌مانه‌وێت رێگه‌یه‌كی تر بدۆزینه‌وه بۆ چۆنێتی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی حیزب و حكومه‌ت”.
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، وتی “په‌یوه‌ندییه‌كانمان نه باشه و نه خراپ”، وتیشی “ئۆپۆزسیۆن بڕیاری رێككه‌وتنی نیه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی، چونكه هه‌موو كێشه و گیروگرفته‌كان كۆ ده‌كاته‌وه بۆ كاتی هه‌ڵبژاردن، ئێمه ناچارییان ناكه‌ین بۆ كۆبوونه‌وه، ئێمه له ماڵی خۆمان و ئه‌وانیش له ماڵی خۆیان”.له باره‌ی به‌یاننامه حه‌وت خاڵییه‌كه‌ی ساڵی پاریشه‌وه وتی “كاردانه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتیش به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، كه حه‌وت خاڵه‌كه بپێچنه‌وه، چونكه ئه‌وان كه بیانه‌وێت بمانڕوخێنن، ده‌بێت چاوه‌رێی كاردانه‌وه‌ش بن”.