بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان مانگانە نیوملیۆن دۆلار وەردەگرێت په‌یامنێرێكی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی چاوی له ده‌ستی خێرخوازانه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سه‌ره‌ڕای بوونی بودجه‌ی مانگانه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خه‌رجی چاره‌سه‌ر كردنی بێستوون محه‌مه‌دی په‌یامنێری ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی له ئه‌ستۆ ناگرێت، برای ئه‌و په‌یامنێره‌ش ده‌ڵێت “چاومان له ده‌ستی خێرخوازانه”.
رۆژنامه‌نووس بێستوون محه‌مه‌د كه په‌یامنێری رادیۆی ده‌نگی گۆڕان و ماڵپه‌ڕی سبه‌ی، ماوه‌یه‌كه به‌هۆی رووداوی ئۆتۆمبێله‌وه بێهۆشه، كه له وته براكه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و خانه‌واده‌كه‌شی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌یان نیه، كه چاره‌سه‌ری پێ بكه‌ن، فه‌رهاد محه‌مه‌د برای بێستوون به ماڵپه‌ڕی سبه‌ی، راگه‌یاند “دوای ئه‌وه‌ی بێستونمان له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاری سلێمانی گواسته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك، تائێستا وه‌ك خۆیه‌تی و چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده ئاوساوی شێوه و روخساری نه‌ماوه‌و فه‌رقی كردوه، به‌ڵام تائێستا له‌حاڵه‌تی غه‌یبوبه‌دایه و بێهۆشه”.
وتیشی “ئه‌و دكتۆرانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركوك سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، پێیان وتوین له ده‌روه‌ی وڵات له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و چاک ده‌بێته‌وه، ئێمه له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلی تایبه‌ت به‌بواری ته‌ندروستی راپۆرتی پزیشکی بێستونمان نارد بۆ ئه‌ڵمانیا، ئه‌وانیش وه‌ڵامی ئه‌وه‌یان داوینه‌ته‌وه كه له‌وێ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌ڵام 9 ده‌فته‌ر دۆلاری تێده‌چێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی و ئێمه‌ش توانای هه‌ڵسوڕانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌مان نییه و پیویستمان به هاوکاری خێرخوازانه”.
بێستون محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 26 ساڵ په‌یامنێری ده‌نگی گۆڕان و سبه‌ی، له 6-8-2011دا له روداوێكی هاتوچۆدا به‌سه‌ختی بریدار بو، له‌وبه‌رواره‌وه تائێستا له‌حاڵه‌تی غه‌یبوبه‌دایه و دكتۆره‌كانیشی ده‌ڵێن “له‌هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ركردنی ئه‌سته‌مه و ده‌بێت ببرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات”.
بێستون یه‌کێک بو له‌و رۆژنامه‌نوسه چالاکانه‌ی که چه‌ندینجار به‌هۆی کاری رۆژنامه‌نوسییه‌وه توندوتیژی به‌رامبه‌ر کراوه، دواجار له خۆپیشاندانه‌کانی 17ی شوباتی ساڵی پار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه ده‌ستگیرکرا و چه‌ند رۆژێکیش دوای ئازادکردنی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه بریندارکرا، هاوکات له‌چه‌ندین راپۆرتی رێکخراوه ناوخۆیی و جیهانییه‌کان باس له‌و پێشێلکارییانه کراوه که به‌رامبه‌ر بێستون محه‌مه‌د کراوه.
به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، مانگانه بڕی (500) هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ئاماده نین بڕی پاره‌ی تێچووی چاره‌سه‌ری په‌یامنێره‌كه‌یان بگرنه ئه‌ستۆ.