یەکگرتووی ئیسلامی: وتارەکەی نێچیرڤان بارزانی هەنگاوێکی گونجاوە بۆ چارەسەری کێشەکان
نوچەنێت. كوردی‌و – هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی به‌رێز نێچیرڤان بارزانی وتارێكیان له ژماره (1271)ی 25/2/2012 ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێر به ناونیشانی (ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی پارتی و یه‌كگرتوو) بڵاوكرده‌وه ، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت “وتاره‌كه‌ی به‌رێزیان به ئیجابی هه‌ڵده‌سێنگێنن و به هه‌نگاوێكی گونجاوی ده‌زانین “.
د.سه‌ڵاحه‌دین بابه‌كر ئه‌ندام و وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند : ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتاره‌كه‌ی به‌رێزیان به ئیجابی هه‌ڵده‌سێنگێنین و به هه‌نگاوێكی گونجاوی ده‌زانین به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و هیوادارین هه‌نگاوی كرده‌یی به دوادابێت.
بۆ خوێندنەوەی وتارەکەی نێچرڤان بارزانی کلیک بکە……