هاوژینی مه‌لا ئه‌مین: هوشیاری خه‌ڵك له ئاستێكدایه، كه به‌بێ ئۆپۆزسیۆنیش خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌دات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
مامۆستایه‌كی زانكۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، كه هوشیاری خه‌ڵك گه‌شتۆته ئاستێك، كه به‌بێ ئۆپۆزسیۆنیش ده‌توانن خۆپیشاندان بكه‌ن، به‌ڵام به وته‌ی ئه‌و، خه‌ڵك به دوای میكانیزمی تردا ده‌گه‌ڕێت.
هاوژینی مه‌لا ئه‌مین مامۆستا له به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی كۆلێژی ئادابی زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، “خه‌ڵك هوشیاره و ئه‌گه‌ر بیه‌وێت خۆپیشاندان بكات، پێویستی ئۆپۆزسیۆن نیه”، وتیشی “بارودۆخی شێواوی عێراق و ناوچه‌كه و مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ، هۆكارن بۆ درووست نه‌بوونه‌وه‌ی خۆپیشاندان، چونكه هه‌م خه‌ڵك و هه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان، نایانه‌وێت ناحه‌زان تێكه‌ڵ به‌و كێشه سیاسییانه بن و سوودی لێوه‌رگرن”.
هاوژینی مه‌لا ئه‌مین پێیوایه هوشیاری خه‌ڵك له ئاستێكدایه، كه د‌رك به هه‌موو شتێك ده‌كات “ئێستا خه‌ڵك ئه‌و وشیارییه‌ی هه‌یه كه د‌رك به بارودۆخه‌كه بكات، هه‌روه‌ها رووداوه‌كانی پاریش وایان كرد، كه خه‌ڵك تێبگات میكانیزمی تر هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانییان”.
سه‌باره‌ت به به‌شداری نه‌كردنی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش وتی “راسته ساڵی پار ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان به‌شداری نه‌كردبێت، به‌ڵام جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان به‌شداری كردووه، له رووی راگه‌یاندنه‌وه گرنگییان پێداوه، به‌ڵام خه‌ڵك گه‌شتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌بێ ئۆپۆزسیۆنیش خۆپیشاندان بكات، چونكه هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی به‌ر له خۆپیشاندانه‌كان و كاتی خۆپیشاندانه‌كانیش وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه”.