خزمێكی جه‌لال تاڵه‌بانی مامۆستایه‌كی ئه‌مریكی و خۆیشی ده‌كوژێت
نوچه‌نێت: سلێمانی
كچه‌زایه‌كی شێخ جه‌نگی برای جه‌لال تاڵه‌بانی له شاری سلێمانی مامۆستایه‌كی ئه‌مریكی ده‌كوژێت و كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكاش شاندێك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه، ده‌نێرێته سلێمانی.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له خوێندنگه‌ی میدیای نمونه‌یی له شاری سلێمانی، به هۆی درووستبوونی ده‌مه‌قاڵی له‌سه‌ر ئاین، مامۆستایه‌كی ئه‌مریكی كه ناوی (جێرما سمۆل)ه ده‌كوژێت، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و مامۆستایه له دایكبووی ساڵی (1978)هو خه‌ڵكی واشنتۆنه، ماوه‌ی پێج ساڵه له كوردستان وانه ده‌ڵێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه رێككه‌وتی (1/3/2012) له‌لایه‌ن كچه زایه‌كی شێخ جه‌نگی برای جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتـی نیشتیمانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه ده‌كوژرێت، چونكه وةك باس ده‌كرێت له‌سه‌ر موناقه‌شه‌ی ئاینی بۆته ده‌م قاڵه‌یان و له ئه‌نجامدا ئه‌و رووداوه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام دوای كوشتنی ئه‌و مامۆستایه، خوێندكاره‌كه خۆیشی به سه‌ختی بریندار ده‌كات و دواتر گیان له ده‌ست ده‌دات.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئه‌و مامۆستایه له خوێندنگه‌ی میدیای نمونه‌ی وانه‌ی وتووه‌ته‌وه و بكوژه‌كه‌ش له پۆلی (11)ی بنه‌ڕه‌تییه و ته‌مه‌نی (18) ساڵه.
زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ڕوو، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، شاندێك ده‌نێرێته سلێمانی بۆ لێكۆڵێنه‌وه ه رووداوه‌كه.