سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواكاری په‌نجا په‌رله‌مانتار ره‌ت ده‌كاته‌وه
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، داواكاری په‌نجا ئهرلهمانتار ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه داوای لێكۆڵینه‌وه‌یان له داهاتی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل كردبوو.
به گوێره‌ی به‌ڵگه نامه‌یه‌ك كه ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتووه، دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان،داواكاری په‌نجا په‌رله‌مانتار ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه داوای لێكۆڵینه‌وه‌یان له داهاتی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل كردبوو.
دكتۆر ئه‌رسه‌لان بایز له وه‌ڵامێكدا بۆ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌ڵێت “داواكاریتان بۆ پێكهێنانی لیژنه‌ی توێژینه‌وه، سه‌باره‌ت روونكردنه‌وه‌ی هاووڵاتی (ئه‌كره‌م خالید) به‌رپسی پێشووی گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل بووه، پێكهێنانی لیژنه‌ی توێژینه‌وه به‌پێی یاسا، ده‌بێت به به‌ڵگه و دیكۆمێنت بێت، نه‌ك له‌سه‌ر قسه‌ی كه‌سێك كه روونكردنه‌وه‌یه‌ك له رۆژنامه بڵاو كرابیته‌وه”.