ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی: مامۆستا ئه‌مریكییه‌كه به زۆر خوێندكارانی كردووه به مه‌سیحی
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له نوسینێكدا ده‌ڵێت، ئه‌و خوێندكاره‌ی مامۆستا ئه‌مریكییه‌كه‌ی كوشتووه، كه‌سێكی به ره‌وشت بووه، نوسویشییهتی، مامۆستاكه به زۆر خوێندكاره‌كانی كردووه به مه‌سیحی.
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نوسیوییه‌تی “ئه‌و گه‌نجه گه‌نجێكی تا بڵیی ڕه‌وشت به‌رز بوو، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مامۆستاكه ئه‌مه‌ریكییه ئه‌وه ناگرێته‌وه كه پیاوێكی باش بووه”، هه‌روه‌ها نوسیوییه‌تی “ئه‌و مامۆستایه به‌زۆر خوێندكاره‌كانی كردووه به مه‌سیحی له لایه‌ك به قسه‌ی خۆش وه خۆ نزیك كردنه‌وه له خوێندكاران، له‌لایه‌ك به ته‌هدید كردن به نمره پێنه‌دان، ئه‌مه بێجگه له‌وانه‌ی نه‌بوون به مه‌سیحی ، له‌ناو پۆلدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئیهانه كراون”.
بڵێسه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هیچ مرۆڤێك خۆی ناكوژێت ئه‌گه‌ر زوڵمێكی لێنه‌كرابێت، نوسیویه‌تی “هیچ مرۆڤێك خۆی ناكوژێت ئه‌گه‌ر زوڵمێكی زۆری لێنه‌كرابێت، ئه‌و راستیه‌ی كه دوای كوشتنی مامۆستاكه، به‌یاریش خۆی كوشت، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی بێئومێدی ده‌گه‌یه‌نێت، من به‌یارم زۆر باش ده‌ناسی، دڵنیام له‌وه‌ی كه ئه‌و مامۆستایه زۆر ئازاری داوه، گه‌رنا هه‌رگیز كارێكی له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌هه‌رحاڵ كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره‌یه ….خوا سه‌بوری هه‌موو لایه‌ك بدات”.
مامۆستا ئه‌مریكییه‌كه ناوی جێرما سمۆڵه و رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی (1/3/2012) له لایه‌ن كه‌سێكی نزیكی جه‌لال تاڵه‌بانی كه ته‌مه‌نی (18) ساڵ بوو و خوێندكاری پۆلی (11) بنه‌ڕه‌تی بوو، له كاتی وانه وتنه‌وه له قوتابخانه‌ی میدیای نموونه‌یی له شاری سلێمانی كوژرا.