نوچه‌نێت: تایبه‌ت
چه‌ند گروپێكی خوێنمژ له عێراق ده‌رده‌كه‌ون و خوێن له جه‌سته‌ی یه‌كتر ده‌مژن، به گوێره‌ی زانیاری یه‌كێك له ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كانیش، ئه‌و گرووپانه له هه‌ولێریش بوونیان هه‌یه..
گرووپی خوێنمژه‌كان كه ساڵانێكه له وڵاتانی رۆژئاوا درووستبوون و كارییان مژینی خوێنی یه‌كتره، به‌ڵام ئێستا نیشانه‌كانی درووستبوونی ئه‌م گروپانه له عێراقیش به دیار ده‌كه‌ون، كه به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕێكی كوردیش به ناوی (ستانده‌ر) له شاری هه‌ولێریش ئه‌و گرووپانه بوونیان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی سۆمه‌رییه نیوز، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا ئاشكرای كردووه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان دڵنیا بوون له بوونی گرووپێك له گه‌نجان، له به‌غدا خه‌ریكی خێون مژینی یه‌كترن، له دوای بڕینی قۆڵ و مه‌چه‌كییان، عه‌لی شه‌مه‌ری وتویشییه‌تی “ ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره له‌مێژوی عێراقدا گروپی له‌م شێوه‌یه ده‌ركه‌ون”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سۆمه‌رییه نیوز، كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له به‌غدا ئاشكرای كردووه، له ساڵی (2003)وه، ژماره‌یه‌ك له‌و گرووپانه له به‌غدای پایته‌ختی عێراق دره‌كه‌وتوون، كه لاسایی گروپه رۆژئاواییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، وه‌ك گروپه‌كانی (راپ، ئیمۆ، شه‌یتان په‌رسته‌كان، خوێنمژه‌كان)، كه هه‌ندێ له‌و گروپانه‌ی به‌جلوبه‌رگی تایبه‌ت ده‌ناسرێنه‌وه كه زیاتر ئێسك‌و كه‌له‌سه‌ری له‌سه‌ر وێنه كێشراوه.له‌لایه‌كی تره‌وه، به گوێره‌ی زانیاری ماڵپه‌ڕی (ستانده‌ر) له شاری هه‌ولێر و له یه‌كێك له دواناوه‌ندییه‌كانی كچان، گروپێكی خوێنمژ درووست بوون، به‌ڵام تا ئێستا له‌لایه‌ن هیچ ده‌زگایه‌كی فه‌رمی حكومییه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.