بارزانی: به هیچ شێوه‌یه‌ک تاریق هاشمی ته‌سلیم ناکه‌ین چونکه ئه‌خلاقی کوده‌واری رێگه نادات
نوچەنێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له رێوڕهسهمی ده‌ست به‌کاربوونی کۆنفرانسی لاوانی چوارپارچه‌ی کوردستان له هه‌ولێر، مەسعود بارزانی لەوتارێکدا رایگەیاند کە هەموو ئازار‌و خۆشی و ناخۆشییەکانی کورد لەمانگی ئاداردا بووە، وتیشی “ئێشائهڵڵلا مۆژده‌ی گه‌وره‌ش هه‌ر له‌ومانگه‌دا رۆژێک هه‌ردێ” لەبارەی کێشەی نەتەوەیی کورد لەهەموو بەشەکانی کوردستان و دابەشکردنی بەسەر وڵاتانی دەوروبەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی”جیا کردنه‌وه‌ی کوردستان ته‌بیعی نییه. ئه‌بێ رۆژێک بێ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه یه‌ک بگرێته‌وه”هەر لەوتارەکەیدا ئاماژەی بەکێشەکانی بەغداو هەولیر کرد رایگەیاند کە مافی کورد دەبێت دانی پێدا بنیرێت نەک مافی کورد بدەن، وتیشی کە سەرجەم بۆندە نەوتیەکانی کوردستان بەشێوەی دەستوری بووە و لەدەرەوەی دەستور نەبووە، لەبارەی کێشەی تارق هەشمیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتی” ێشنیارێکی ئه‌وا هه‌بوو که ئێمه لێره به‌دزی رێگه‌ی بده‌ین بڕوات، ئێمه قاچاخچی نین، ئێمه ناده‌ین بڕوات. ئه‌گه‌ر بشڕوات، به عه‌له‌نی ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده موته‌هه‌مه، بۆ ئێمه بێن ئه‌و ده‌رباز که‌ین”.
بۆ بیستنی وتاری سەرۆکی هەرێم کلیک لەوێنەکە بکە یان لەخوارەوە دەقی وتارەکە بخوێنەوە
دەقی وتارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
به ناوی خوای گه‌وره و مێهره‌بان
خوشک و برایانی به‌ڕێز!
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز
هن هه‌موو بخێر هاتن، سهرچاڤان و سه‌رسه‌ران. هه‌ولێرا پایته‌خته هه‌رێمێ کوردستانێ شانازیێ ب هه‌بوونا وه دکه وه به‌ستنا وێ کۆنگرا گرنگ ئیرۆ ب ئاماده‌بوونا هه‌موو لاوێن کوردستانێن خۆشه‌ویست.
پێش ئه‌وه‌ی که ده‌ست به وتاره‌که‌م بکه‌م، ده‌مه‌وێ سه‌ره‌خۆشیی خۆم به که‌سوکاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه رابگه‌ینم، به هه‌موو کوردستان وه به خۆشمان. راسته ئێمه وه‌کو گه‌لی کوردستان قوربانیه‌کی زۆرمان داوه، به تایبه‌تی شاری هه‌ڵه‌بچه. به‌ڵام بووه به کلیێکیش بۆ کردنه‌وه‌ی گرێی به‌ختی کورد. شه‌هیدێکی زۆرمان دا، به‌ڵام ئه‌لحه‌مدولیلا سوپاس بۆ خوا، بۆ خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه، ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌ش دوای ئه‌وه به‌ده‌ست هات و دوای ئه‌وه‌ش ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌تریشی به‌دواوه‌یه.
له‌مانگی ئاداردا، ئینسان نازانیت سه‌ره‌خۆشی بکات، پیرۆزبایی بکات. وه‌کو بڵێی ئه‌و مانگه، مانگی قه‌ده‌ری کورده. هه‌رچی خۆشی و ناخۆشی، تاڵی و سوێری، هه‌مووی له‌و مانگه‌دا به‌سه‌ر کورددا باریوه. له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانین بڵێین مانگی ئادار، مانگی قه‌ده‌ری کورده. ئێشائهڵڵلا مۆژده‌ی گه‌وره‌ش هه‌ر له‌ومانگه‌دا رۆژێک هه‌ردێ.
ئێمه خۆشحاڵین و سه‌ربه‌رزین، کۆنفڕانسی لاوانی کوردستان ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ده‌به‌سترێ وه ئه‌وه ئه‌هه‌مییه‌تێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی لاوان یه‌کتری بناسن وه پێکه‌وه بڕیار له ئایندهی خۆیان بده‌ن وه زه‌مینه خۆش که‌ن.
من داوای سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنفرانسه‌که‌تان ده‌که‌م، وه هیوادارم به گیانێکی لێبوورده‌یی وه به مێشکێکی کراوه بیر له ئایندهی خۆتان بکه‌نه‌وه. ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کین ده‌بی بزانین مێژووی خۆمان چۆن بووه؟ ئێمڕۆ له‌کوێین وه چۆن هه‌نگاو ئه‌نێین به‌ره‌و ئاینده. ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ئێوه‌ی لاوانه. له مێژوودا غه‌درێکی گه‌وره له ئێمه کراوه، ئێمه یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین به‌ڵام دابه‌ش کراوین. ئێمڕۆ واقیعیک هه‌یه ئێمه ده‌بێ بزانین چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه‌دا ده‌که‌ین. به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ئێمه ده‌بێ ئه‌زموونی زۆر وڵاتانمان له به‌رچاو بێ و ئه‌زموونی خۆشمان، به‌ڵام له هه‌موونا نزیکتر من دوو ئه‌زموون دێنمه به‌رچاو. هی ملله‌تی ئه‌ڵمانیا و میلله‌تی چیکوسڵاڤاکیا. ئه‌مه وا نێشان ئه‌دات که ئیراده‌ی گه‌لان سه‌رده‌که‌وی. بڕیاری حکومه‌ته‌کان و هاوپه‌یمانان ئه‌گه‌ر سهریشکهوی، بۆ ماوه‌یه‌که. چل په‌نجا ساڵ به زۆر میلله‌تی ئه‌ڵمان جیا کرایه‌وه، ئاخری یه‌کیان گرته‌وه. هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی چل په‌نجا ساڵێک دوو ملله‌تی چیاواز، چیک و سڵاڤاک پێکه‌وه به‌ستران، به‌ڵام چونکه ئاسایی نه‌بوو، دیسان لێک جیا بوونه‌وه. له به‌ر ئه‌وه ئه‌م جیا کردنه‌وه‌ی کوردستانیش ته‌بیعی نییه. ئه‌بێ رۆژێک بێ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه یه‌ک بگرێته‌وه. به‌ڵام دیسان من ئه‌وه ئه‌ڵیم ئه‌وه به‌زۆر نابی. کاتێک پێویست بوو ئێمه خه‌بات بکه‌ین قوربانی بده‌ین شه‌هید بده‌ین کردمان. ئێمه پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان و هه‌بوونی خۆمانمان پاراست، به‌ڵام ئێمڕۆ شێوه‌ی خه‌بات شێوهیهکیتره. کێشه‌ی ئێمه، کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه. له‌وانی خۆشه‌ویست ده‌بێ ئه‌م بیروبڕوایه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی بڕوا به خۆبوون، بڕوا به دیموکراسی، بڕوا به پێکه‌وه‌ژیان، بڕوا به یه‌کتری قبووڵ کردن، ئه‌م بیره نه‌ته‌وه‌یه‌ی ئه‌بی رۆژبه‌رۆژ قووڵتری بکه‌ن له‌ناو گه‌نجانی خۆماندا. چونکه هه‌وڵی وا هه‌یه به‌داخه‌وه که کێشه‌که له مه‌سیره‌که‌ی لابده‌ن. کهئهننههوو ئێمه کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان نییه، کێشهیترمان هه‌یه. ئه‌سڵه‌ن کێشه‌ی ئێمه کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه. کێشه‌یه‌کی ره‌وایه، له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه ئیمه ئه‌بی بڕوامان به‌و کێشه‌یه هه‌بی وه ئاماده بین فیداکاری بۆبکه‌ین. ئێمه ئه‌گه‌ر به ته‌مای ئه‌وه بین، ده‌وڵه‌تێک دێ مافی ئێمه پێمان ده‌به‌خشی، ئه‌مه سه‌هوێکی گه‌وره‌یه وه هیچکاتێک تکاتان لێ ده‌که‌م تووشی ئه‌و وه‌همه نه‌بن. ئێمه ئه‌بی خۆمان هه‌بین بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکیتر بتوانی یارمه‌تیی ئێمه بدا. ئه‌گه‌ر راپه‌ڕینی نه‌وته ویه‌ک نه‌با، فیداکاریی ئه‌م گه‌له نه‌با، فیدڕاڵی نه‌ببا به ئه‌مری واقع، دوای رووخانی رژێم ئه‌و وه‌زعه له کوردستان دروست نه‌ده‌بوو.
ئێشتاش وه‌کو خۆتان ئه‌بینن، لاوانی خۆشه‌ویست ئاماده‌بووانی به‌رێز، جیهان له گۆڕانێکی به‌په‌له دایه، به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئێمه‌ش ئه‌بی وه‌کو کورد، وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک، وه‌کوو کوردستانی، ئه‌بی خۆمان ئاماده بکه‌ین بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌ک. ئه‌م کۆنفڕانسه ئه‌من به ههنگاوێکی پیرۆزی ئه‌زانم. ئێمه ئه‌بی ئاماده‌بین بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کان وه ئه‌بی بزانین وه ئه‌بی هه‌موو جیهانیش بزانیت که مافی چاره‌نووس مافێکی ئاساییه، مافێکی یاساییه، مافێکی خوداییه به ئێمه‌ی داوه. من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم بڵێین ده‌وڵه‌تێک یا لایه‌نێک مافی ئێمه بدا. ماف خوا به ئێمه‌ی داوه. ئه‌گه‌ر ئێمه موشکیله‌ی مافمان هه‌یه، داگیر کراوه. که‌س ناتوانی ماف به ئێمه بدا، ئه‌توانی ئیقراری پێبکا، ئیعتڕافی پێبکا. به‌ڵام نه‌که‌س منه‌تمان لێ بکا، نه ئه‌و مافه‌شمان ده‌وێ که یه‌کێک به ئێمه‌ی بدا. ئێمه داوا ئه‌که‌ین ئیعتراف به مافی ئێمه بکرێت. مافی ئێمه به‌س دابین بکرێ. وه ئێمه مافی خۆشمان ناخه‌ینه سه‌ر مافی هیچ میلله‌تێکیتر. به ئومێدی خۆا ئیشاڵلا له‌م ساڵه‌دا کۆنفڕانسی نه‌ته‌وه‌یی ده‌به‌ستین وه هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان، ئه‌کادیمییه‌کان، رهوشهنبیرییهکان، له هه‌موو کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه په‌یامی ئاشتی بگه‌یه‌نین به هه‌موو گه‌لان جیهان به تایبه‌تی به گه‌لانی برا و دراوسێ. گه‌لانی عه‌ره‌ب، تورک، فارس که ئێمه برای یه‌کین، ئێمه ده‌ستی برایه‌تی درێژ ئه‌که‌ین. ئه‌و وههم و ئه‌و ته‌سه‌ور ئه‌و ئینتباعهی که دروست بووه به درێژایی مێژوو که کورد و عه‌ره‌ب دوژمنن، کورد و تورک دوژمنن، کورد و فارس دوژمنن، ئه‌مه تاوانێکه ده‌حه‌ق به‌م گه‌لانه کراوه، ده‌وڵه‌ته‌کان کردوویانه. ملله‌ت نابی دوژمنی ملله‌ت بن، به‌ڵێ، ئێمه شه‌ڕی حکومه‌ت ئه‌که‌ین، به‌ڵام شه‌ڕی ملله‌ت و ملله‌ت ئه‌وه کوفره و نابی ببی. زه‌مانی ئه‌وه‌ش هاتووه له یه‌کتری تیبگه‌ین. ئه‌و کۆنفڕانسه بۆ ئه‌وه‌یه ئێمه وه‌کو کورد ئاشتیخوازین، په‌یامی ئاشتی ئاراسته‌ی هه‌موو لایه‌ک ده‌که‌ین. ده‌ستی دۆستایه‌تی و برایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ک درێژ ده‌که‌ین وه نابی به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌مه‌ودوا بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی کوردستان په‌نا بۆ تووند و تیژی ببات. زه‌مانی چه‌ک نه‌ماوه، ته‌تو به‌چه‌ک ماف وه‌ربگری. زه‌مانی مه‌نته‌قه، زه‌مانی لێک تێگه‌یشتنه، ئه‌بی به شێوه‌ی ئاشتی و دیموکراتی ئێمه له خه‌باتی خۆمان به‌رده‌وام بین وه به‌وشێوه‌یه ئێمه ئه‌توانین ماف وه‌ربگرین. کاتی پێویست بوو چه‌ک به‌کار بێنین، چه‌کمان به‌کار هێنا. له‌مه‌و دوا به‌کار هینانی چه‌ک مومکینه نه‌تایجی عه‌کسی ببی. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێکه و ئاینده‌ش ئیسپاتی ده‌کات. چه‌ک بۆ ئه‌وه‌یه ئێمه به‌رگری له خۆمان بکه‌ین. ئه‌گه‌ر ته‌عه‌دا له ئێمه کرا، له‌وه زیاتر نابی ئێمه بیر له هه‌ڵگرتنی چه‌ک بکه‌ینه‌وه. وه زۆر مه‌رجه بۆ ههرسهرکهوتنێک بۆ هه‌ر دهسکهوێکیتر مه‌رجی سه‌ره‌کی یه‌کڕیزیی ماڵی کورد و ته‌بایی ماڵی کورده. له‌به‌ر ئه‌وه به‌شانازییه‌وه ده‌ڵێم له‌وباره‌وه هه‌نگاوی باشمان هاویشتووه وه سه‌رکه‌وتنی باشیش به‌ده‌ست هاتووه. به‌ڵێ هێشتا ره‌نگه گیروگرفتمان هه‌بی، به‌ڵام تا حه‌ددێکی زۆریش ماڵی کورد رێکخراوه، ته‌بایه له مه‌سایلی ستراتیجی ئه‌لحه‌مدولیلا یه‌ک بیروباوهڕین وه له‌هه‌مووشی خۆشتر ئه‌وه‌یه ئه‌لحه‌مدولیلا، ئه‌وه نه‌ما که ئیترشهڕی کورد و کورد یا خۆێنی کورد به‌ده‌ستی کورد بڕژێ، هه‌تاهه‌تایه‌ش نابی ئه‌وه دووپات بکرێته‌وه. من سوود له‌م ده‌رفه‌ته‌ش وه‌رده‌گرم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک باسی هه‌رێمیش بکه‌ین و په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و به‌غداش. هه‌ر وه‌کو به‌ڕێزتان ئاگادارن، ئه‌وه کابینه‌ی هه‌رێم خه‌ریکه ته‌شکیل ده‌بی و ئومێده‌وارین که بتوانی سه‌رکه‌وتنی باس به‌ده‌ست بێنی، ده‌رێژه پێده‌ری به‌رنامه‌کانی کابینه‌ی شه‌شه‌میش بی و هه‌ر کابینه‌ی ئه‌ویتره. سوپاسی کابینی شه‌شه‌م ده‌که‌م و داوای سه‌رکه‌وتن بۆ کابینه‌ی حه‌وته‌م ده‌که‌م. ئینشائه‌ڵلا به هه‌مووشمان و هه‌موومان به یه‌که‌وه ئه‌بی سوود له هه‌ڵه‌کانیش وه‌ربگرین وه رۆژ به‌ڕۆژ وه‌زعی کوردستان به‌ره‌و خۆشتر و به‌ره‌و باشتر بچیت، ئیشائهڵلا. وه من لێره‌دا به پێویستی ئه‌زانم سوپاسێکی بێپایان ئاراسته‌ی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی چاکسازی بکه‌م که پێش ته‌قریبه‌ن ساڵێک دامانمه‌زراند. کارێکی زۆریان کردووه. ره‌نگه زۆرکه‌س ته‌سه‌ور بکا ئه‌وکاره‌ی که کراوه، ئاسان بووه. کارێکی زۆر زۆر سه‌خت بوو، ئاسان نه‌بووه، به‌ڵام سوپاسیان ده‌که‌م، چونکه توانیان ده‌ست له سه‌ر زۆر نه‌خۆشی دابنێن وه ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌مه‌یه له‌مه‌ودوا ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه دووباره نه‌بنه‌وه. ئه‌بی به‌رنامه‌یه‌کی وا سیسته‌مه‌کی وا بیت له ئاینده‌دا ئیتر هه‌ڵه‌کان و گه‌نده‌ڵیی رابردوو دووباره نه‌بیته‌وه وه ئه‌و لێژنه‌یه به‌رده‌وام ده‌بی له کاری خۆی هه‌تا هه‌رسێ ده‌زگای ئه‌ساسی ته‌شکیل ده‌بن وه ده‌که‌ونه کار. چاودێریی دارایی، ده‌سته‌ی نه‌زاهه، داواکاری گشتی. که ئه‌وانه که‌وتنه کار و ده‌ستیان به کاره‌کان کرد، ئیتر کاری ئه‌م لیژنه‌یه ته‌واو ده‌بی، تا ئه‌م ده‌ست به‌کار نه‌بن ، ئه‌م لێژهنهیه به‌ده‌وام ده‌بی له کاره‌کانی.
به‌نیسبه‌ت په‌یوه‌ندیی هه‌رێم و به‌غدا، زۆر که‌س ره‌نگه چ له‌به‌غدا چ لێره له هه‌رێمیش، هه‌ندێجار به هه‌ڵه له‌و په‌یوه‌ندییه ده‌گه‌ن. ئه‌و ده‌وڵه‌تی له عێراق دروست بووه، ئیستا، ئه‌مه به‌شی هه‌ره زۆری به خوێنی کورد دروست بووه وه له‌سه شانی کورد دروست بووه. ئێمه به‌شی هه‌ره ئه‌ساسین له‌م حکوومه‌ته. ئێمه ته‌ڕه‌فێکی جیاواز نین، به‌ڵام به داخه‌وه، تێگه‌یشتنی به‌هه‌ڵه وه نییه‌تی ناپاکی هه‌ندێ لایه‌ن وا پیشان ئه‌ده‌ن وه‌کو جاران حکومه‌تێکی مه‌رکه‌زی به‌قووه‌ت له به‌غدا هه‌یه وه کوردیش له شاخه‌کانه و ئنجا هه‌ندێک جار پێمان ده‌ڵێن شۆڕشگێڕ و هه‌ندێک جاریش پێمان ده‌ڵێن رێگر، که‌یفی خۆیانه، به‌ڵام ئه‌و زه‌مانه رۆیشت. ئێمه شه‌ریکی له به‌غدا، به‌غدا هی که‌سێکیتر نیه، ئێمه‌ش به‌شدارین له به‌غدا، به‌غدا پایته‌ختی ئێمه‌یه وه ئه‌و حوکمه‌ته و ئه‌م وه‌زعه به هه‌وڵ و هیممه‌تی کورد دروست بووه. که‌س منه‌تێک له‌سه‌ر کورد نه‌کا بڵێ من ئه‌مه‌ت بۆ ده‌که‌م و ئه‌وه‌ت بۆ ناکه‌م. پاشان ده‌ستوورێک هه‌یه، ده‌ستوورێک هه‌یه من په‌نجاو سێ ڕۆژ له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار، له‌گه‌ڵ وه‌فدی کوردستان له‌هه‌موو حزبه‌کان، خه‌ریک بووین، ئه‌م ده‌ستووره به‌م شێوه‌یه {ئاماده‌کرا}. من ناڵێم ده‌ستوورێکه هیچ که‌موکۆڕیی نییه به‌ڵام ئێمه ئه‌م ده‌ستووره، هه‌تا هه‌شتاو پێجنی گه‌لی عێراق ده‌نگی بۆ دا وه ئێمه پابه‌ندین به‌و ده‌ستووره وه هه‌رچی گیر‌و گرفتێکیش هه‌بی، ئێمه به‌پێی ئه‌و ده‌ستووره ئاماده‌ین چاره‌سه‌ری بکه‌ین. به‌ڵام ئێمه قبوڵ ناکه‌ین که‌سێک له به‌غدا هه‌ڵسی تهسهورکا منهتێکمان لێده‌کا ئه‌و مافی به ئێمه داوه. ئه‌و هه‌وڵ ئه‌دا مافی ئێمه داگیر بکا، ئه‌مه‌یه بزه‌بت که من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر مافی ئێمه لای که‌سێکه له به‌غدا، ئێمه نامانهه‌وێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیهه‌وێ زه‌وتی بکات، ئه‌و وه‌ختی ئێمه به‌رگری ده‌که‌ین. به‌داخه‌وه هه‌ندێ که‌س هه‌ن، په‌یدابوون، چاویان به‌م سه‌قامگیری و به‌م ئارامی و به‌م پێشکه‌وتنه‌ی کوردستان هه‌ڵنایه، خۆیان فاشلن، نه‌یانتوانیوه ئه‌وه بۆ شوێنه‌کانیتری عێراق بکه‌ن، ئینجا ده‌یانهه‌وێ ئێمه‌ش عه‌ینه‌ن وه‌کو ئه‌وان بین. ئه‌گینا با هه‌موو دونیا بزانی، یه‌ک عه‌قدی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کومپانیاکانی نه‌وت کراوه، یه‌ک عه‌قید خیلافی ده‌ستوور و قانون نییه. وه موشکیله ئه‌وه نییه له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و عقوده ئایا له‌گه‌ڵ ده‌ستوور ئه‌گونجێ یان نا. موشکیله‌که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه نایانه‌وه‌ێ کوردستان پێش بکه‌وی. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه به‌رده‌وام ئه‌بین له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆمان، ئێمه پابه‌ندین به ده‌ستوور، به‌غدا هی هه‌موومانه وه تا عێراق خاوه‌نی ئه‌م ده‌ستووره بی، هیچ موشکیله‌یه‌ک روونادا، به‌ڵام هه‌ر وه‌ختی ئیلتیزام به‌و ده‌ستووره نه‌کرا، خوا ده‌زانی عێراق به‌ره‌و چ هه‌ڵدێرێک ده‌چی. ئێمه له رۆژی یه‌که‌مه‌وه، سیاسه‌تی ئێمه وازع بووه که ئێمه به‌شێک نین له مه‌شاکیل، ئێمه به‌شێکین له حه‌ل وه دوای رووخانی رژێم من له‌گه‌ڵ جه‌نابی مام جه‌لال چووین بۆ به‌غدا، به براده‌رانی دیکه‌شمان گوت که ته‌جروبه‌ی ئێمه له خزمه‌تی ئێوه دایه. ئێمه ئاماده‌ین یارمه‌تیی ئێوه بده‌ین. به‌داخه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئیستفاده له ته‌جروبه‌ی ئێمه بکه‌ن، ئه‌وان شێوهیتریان هه‌ڵبژارد و ئه‌مه‌ش وه‌زعی عێراقه که ئێمه ده‌بینین به داخه‌وه. ئێستاش که ئه‌و کۆنفڕانسه به حیساب نیشتمانیی عێراقی له ئارادایه، کۆنفڕانسی سه‌رانی عه‌ره‌ب، ئێمه ئومێده‌وارین کۆنفراسی نیشتمانیی عێراق پێشی کۆنفرانسی سه‌رانی عه‌ره‌ب بێ، بۆ ئه‌وه‌ی که کۆنفراسنی سه‌رانی عه‌ره‌ب ئه‌به‌سترێ، لائهقهڵ په‌یامێک بۆ ئه‌وانیش که مه‌شاکلی ناوخۆی عێراق به‌ره‌و حه‌ل ئه‌چی. پێمان وایه ئه‌مه زۆر زۆر باشتره وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ش ئه‌دین و من وه‌ختی خۆشی گوتم ئه‌و موباده‌ره‌ی جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار ئێمه به هه‌موو توانایه‌که‌وه پشتگریی لێده‌که‌ین وه ئیحتمال ئه‌ده‌م ئیمڕۆ سه‌به‌ینێ جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار بێته‌وه و هه‌وڵی جددی به‌رده‌وام ئه‌بیت و پێکه‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ین ئیشاڵڵا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م ئه‌م کۆنفرانسه سه‌رکه‌وتوو بی وههم کۆنفرانسی سه‌رانی عه‌ره‌بیش ئه‌گه‌ر شتێک به ئێمه بکرێ، ئێمه حازرین بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رکه‌وتوویی ته‌واو ببی.
موشکلهیهکیتر هه‌یه که دیسان من ده‌مهه‌وێ ئاماژه‌ی پێبکه‌م که بۆته موشکیله‌یه‌ک هه‌موو ڕۆژێ باسی لێوه ده‌کرێ، له رۆژنامه‌کان، ئه‌وه‌ی تارق هاشمی. تارق هاشمی ئیستاس نایبی رئیس جمهووره، تارق هاشمی که هاتبوو بۆ کوردستان، هات بۆ کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار، ئه‌و موشکله روویدا. موشکلهکه دوولایه‌نه‌یه. لایه‌نێکی قه‌زاییه، لایه‌نێکی سیاسییه. لایه‌نی قه‌زایی نابی ته‌ده‌خولی تێدا بکرێ، لایه‌نی سیاسیش ، من یشنیارم کردووه و ئیستاش ئه‌و پێشنیاره دووباره ده‌که‌مه‌وه که هه‌رسێ سه‌رۆکایه‌تیی سه‌رۆکی کۆمار، سه‌رۆکی په‌رله‌مان، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆکی لیسته‌ی عێراقییه، دانیشن بڕیارێک بده‌ن له رووی سیاسی کۆتایی به‌م مه‌سه‌له‌یه بێ. دڵنیا بن به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌م موشکیلهیهش به کۆڵ ئێمه دابێنن. حه‌تتا پێشنیارێکی ئه‌وا هه‌بوو که ئێمه لێره به‌دزی رێگه‌ی بده‌ین بڕوات، ئێمه قاچاخچی نین، ئێمه ناده‌ین بڕوات. ئه‌گه‌ر بشڕوات، به عه‌له‌نی ده‌ڕوات. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده موته‌هه‌مه، بۆ ئێمه بێن ئه‌و ده‌رباز که‌ین؟ ئێمه شتی وا ناکه‌ین، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌کیش ته‌سلیمی ناکه‌ین، چونکه ئه‌خلاقی کوده‌واری ئه‌مه رێگه نادات، یه‌کێک بێت لای تۆ و تۆش ته‌سلیمی بکه‌یه‌وه. ده‌مهه‌وێ لێره من ته‌ئکید له‌وه‌ش بکه‌مه‌وه که هاوپه‌یمانیی کورد له گه‌ڵ شیعه هاوپه‌یمانییه‌کی تاریخییه، له‌وه پێکهاتووه له هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی سه‌رکرده‌ی زۆر له برا شیعه‌کان له سه‌رووی هه‌مووشیان ئیمام حه‌کیم وه له مه‌زڵوومییه‌تی موشته‌ره‌ک وه هه‌ڵوێستی چه‌ند نه‌فه‌رێک به هیچ شێوه‌یه‌ک نابیته سه‌به‌بی ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی کورد وشیعه تێک بچی. ئێمه ئه‌ڵێین عێراق ئه‌بی به هاوبه‌شی حوکم بکرێ، کورد، عه‌ره‌بی شیعه، عه‌ره‌بی سوننه وه رێز له مافی برایانی تورکمان، برایانی کلدان، برایان ئاشووری، برایانی سریانی، هه‌موو ئه‌بی مافیان پارێزراو بی، رێزیان لێ بگرێرێ، به‌مافی خۆیان شاد ببن. ئێـمه ئه‌ڵێین ئه‌بی عێراقێکی وابی، ئێمه تهڕهفین له مه‌شاکیلی مه‌زهه‌بی که له عێراقدا هه‌یه. له کۆتاییدا جارێکی‌تر به‌خێرهاتنتان ده‌که‌م. داوای سه‌رکه‌وتن بۆ کۆنفڕانسه‌که‌تان ده‌که‌م، کۆنفراسنی لاوانی کوردستان، هه‌ر بژین و هه‌ر سه‌رکه‌وتووبن.