عەلی باپیر: پێویستە هەموو لایەک کار بکەین بۆ سەرخستنی ئەم کابینەیەی حکومەت
نێچیرڤان بارزانی: هه‌ر یه‌كه له بزووتنه‌وه و سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان و شیوعی به‌شداری كابینه‌ی نوێ ده‌كه‌ن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئه‌مرۆ نیچیرڤان بارزانی و عیماد ئه‌حمه‌د سه‌ردانی چه‌ند حیزبێكی سیاسی‌یان كرد، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا له باره‌گای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، نێچیرڤان بارزانی وتی “كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی تر به‌شداری ده‌كه‌ن.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند “كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌شداری له‌حكومه‌تدا ناكه‌ت، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له حزبی شیوعی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و حزبی شۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به‌شدار ده‌بن له‌كابینه‌ی نوێد”.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتی “ئه‌مرۆ هه‌ریه‌ك له كاك نێچیرڤان بارزانی و كاك عیماد ئه‌حمه‌د، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ سه‌ردانیانكردین، داوایان كرد به‌شداری له‌و كابینه‌یه‌دا بكه‌ین، به‌ڵام ئێمه وتمان به‌شداری ناكه‌ین و ره‌خنه له كه‌موكورتییه‌كان ده‌گرین و ده‌ستخۆشی سته باشه‌كانیشیان لێده‌كه‌ین”.
دەقی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە بەڤیدیۆ