نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، زیاتر له (400) هه‌زار دۆلار بۆ یاده‌كانی راپه‌ڕین و نه‌ورۆزی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج كراوه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه رێژه‌ی زۆر خه‌ڵكی هه‌ژار له‌و شاره نیشته‌جێن.
فیستیڤاڵی هه‌ولێر كه ساڵانه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مساڵیش به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر رێكخرا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، ئه‌مساڵ زیاتر له (40) ده‌فته‌ر دۆلار كه ده‌گاته زیاتر له بڕی (400) هه‌زار دۆلاری بۆ خه‌رج كراوه، چاودێرێكی سیاسی پێیوایه، ساز كردنی ئه‌و جۆره چالاكییانه، بۆ سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكه، ئه‌و چاودێره سیاسیه وتیشی “له هه‌ولێر رێژه‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی هه‌ژار هه‌یه، كه شه‌وانه له شاشه‌ی تیڤییه‌كانه‌وه، بۆ خه‌مه‌كانی خۆیان ده‌گرین، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره بۆ ئه‌وانه خه‌رج بكرایه باشتر بوو، نه‌ك بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و فیتسڤاڵی بێ ناوه‌رۆك”.