رۆژی پێنج شه‌ممه كۆسره‌ت ره‌سوڵ سوێندی یاسایی ده‌خوات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بڕیاره رۆژی پێنج شه‌ممه كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی بخوات، به‌ڵام دیار نیه كه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شداری ئه‌و مه‌راسیمه ده‌كات یان نا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نوسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، كه رۆژی پێنج شه‌ممه، كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی ده‌خوات، ئه‌و سه‌رچاوه وتیشی “له مه‌راسیمێكدا له په‌رله‌مانی كوردستان رێوره‌سمی سهوێ،دخواردنهكه به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام جارێ دیار نیه كه سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شداری ده‌كات یان نا”.
چاودێرێكی سیاسی كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت وتی “پارتی ده‌یه‌وێت له هه‌موو كێشه و گیروگرفته‌كاندا به ته‌نیا نه‌بێت، سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ر خۆی به كرده‌وه حه‌زی له‌وه نیه جێگری هه‌بێت، به‌ڵام ئێستا ناچاره كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌ك جێگری خۆی قبوڵ بكات، له كاتێ:دا له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو، بارزانی ته‌حه‌فوزی له‌سه‌ر كۆسره‌ت هه‌بووه”.