نێچیرڤان بارزانی راوێژ به لیستی كوردستانی ده‌كات
سێ شه‌ممه كابینه‌ی كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی راده‌گه‌یه‌ندرێت
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له نوسینگه‌ی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، كه رۆژی سێ شه‌ممه كابینه‌ی حه‌وته‌م راده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، پێش راگه‌یاندنی كابینه‌كه، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لیستی كوردستانی ده‌كات و سه‌رنجییان وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بهێنرێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه نێچیرڤان بارزانی له ناو پارتیدا به‌ربه‌ستی له رێدا نیه، وتی “له‌م كابینه‌یه‌یدا مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ست له كاروباره‌كانی و داناتی وه‌زیره‌كان وه‌رنادات، كاك نێچیرڤانیش خۆی وه‌زیره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه به نوچه‌نێتی داوه، رۆژی سێی شه‌ممه‌ی داهاتوو، كابینه‌ی حه‌وته‌م راه‌ده‌گه‌یه‌نرێت “به‌ڵام پێش راگه‌یاندنه‌كه‌ی، كاك نێچیرڤان و كاك عیماد له‌گه‌ڵ لیستی كوردستانی كۆ ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی راوێژیان پێ بكه‌ن له باره‌ی كارنامه‌ی حكومه‌ت و سه‌رنجیشیان وه‌ر بگرن له‌سه‌ر وه‌زیره‌كانی داهاتووی حكومه‌ت”.