پارتی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ سنوردار ده‌كات

0

 پارتی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ سنوردار ده‌كات

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوای به‌ نیشتیمانی كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كاته‌وه‌، پارتیش ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنوردار ده‌كات.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، وه‌ك جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم سوێندی یاسایی خوارد، دوای مه‌راسیمه‌كه‌ش رایگه‌یاند، كه‌ پێویسته‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ نیشتیمانی بكرێت و قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووانی شه‌ڕی ناوخۆ بكرێته‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، پارتی كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا، نه‌گاته‌ ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دكتۆر فوئاد حسێن، كه‌ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌ ره‌نگه‌ له‌ داهاتوودا نیگه‌رانی لای كۆسره‌ت ره‌سوڵ درووست بكات.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com