تاڵه‌بانی بۆ بارزانی: ئه‌گه‌ر موژده‌ی خۆش راده‌گه‌یه‌نن با له ناوچه‌كانی خۆیاندا رايبگه‌یه‌نن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتيی نیشتیمانيی كوردستاندا، تاڵه‌بانی سكرتێری ئه‌و حیزبه دژایه‌تی خۆی بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی دووپات كردۆته‌وه، ده‌رباره‌ی راگه‌یاندنی موژده‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش، هه‌ر له‌و كۆبووه‌یه‌دا وتوویه‌تی “ئه‌گه‌ر موژده‌ی خۆش راده‌گه‌یه‌نن، با له ناوچه‌كانی خۆیاندا رايبگه‌یه‌نن”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێـتيی نیشتیمانيی كوردستان، كه تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتی كردووه، هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و مه‌كته‌ب سیاسییه، هاوڕابوون له‌گه‌ڵ بۆچوونی سكرتێری گشتی حیزبه‌كه‌یان، سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی كوردی و جیابوونه‌وه‌ی له حكومه‌تی عێراق.
زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه ڕوو، كه تاڵه‌بانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وتوویه‌تی “ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم موژده‌ی خۆش راده‌گه‌یه‌نێت، با له ناوچه‌كانی خۆیان رایبگه‌یه‌نن”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، سه‌ره‌ڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه، وتیشی “ئێستادا هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا نیه، ئه‌گه‌ر كێشه هه‌بێت هی پێشووه و ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانێتییه‌كه هه‌ڵه بووبێت له‌گه‌ڵ لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ڵه‌بووه، بۆیه له ئێستادا هیچ پاساوێك نابینین بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و به‌غدا”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی “ئێستا به كاتێكی گونجاو نازانین بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، ئه‌گینا یه‌كێتی یه‌كه‌م حیزب بووه، كه شۆڕشی بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كردووه و دنیایه‌ك شه‌هیدیشمان داوه له‌و پێناوه‌دا، دروشمیشمان مافی چاره‌ی خۆنوسین بووه”.
چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت “له سه‌رتاوه تا ئێستا یه‌كێتی زیاتر مه‌یلێكی عێراقچێتی هه‌بووه، راسته له 31ی ئابدا پارتی په‌نای بۆ حكومه‌تی عێراق بردووه بۆ گرتنه‌وه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵام یه‌كێتی هیچ كاتێك نایه‌وێت په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بپچڕێت، ئه‌مه‌ش له ئێستادا مه‌ترسیداره”.
نوچه‌نێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به ئازاد جوندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه‌وه كرد، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه وه‌رنه‌گیرا.