مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی به‌شداری كۆنگره‌كه‌ی به‌غدا ناكه‌ن
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له كۆنگره‌ی نیشتیمانی عێراقدا، مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی به‌شداری ناكه‌ن، ته‌نها شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌شداری ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، له كۆنگره‌ی نیشتیمانی عێراق، هه‌ر یه‌كه له مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌شداری ئه‌و كۆنگره‌یه ناكه‌ن، كه بڕیاره له پێنجی نیساندا ببه‌سرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، “سه‌رۆكی هه‌رێم جێگری سه‌رۆكی پارتی به‌شداری له كۆنگره‌ی نیشتیمانی عێراقدا ناكه‌ن، ته‌نها شاندێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به‌شداری ده‌كه‌ن، چونكه سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده نیه له‌گه‌ڵ نوری مالیكی كۆببێته‌وه”.
نوچه‌نێت بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه، چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به جه‌عفه‌ر ئیمنكی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی پارتییه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌دایه‌وه.
له دوای وته‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی له یادی نه‌ورۆزدا، كه تێیدا هێرشی توندی كرده سه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانییان ئاسایی نه‌بۆته‌وه، نوری مالیكی له‌و باره‌وه وتوویه‌تی “ئاماده نیم وه‌ڵامی وته‌كانی مه‌سعود بارزانی بده‌مه‌وه، چونكه هه‌مووی تۆمه‌تی شه‌خسین”، هه‌روه‌ها وتووشییه‌تی “هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌موو پارێزگاكانی عێراق،موڵكی هه‌موو عێراقیه‌كانه و ده‌بێت به چاودێری حكومه‌تی ناوه‌ند به‌ڕێوه‌ببرێن”.