نوچه‌نێت هۆكاری دواكه‌وتنی متمانه‌دان به‌كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی ئاشكرا ده‌كات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
به‌هۆی یه‌كلانه‌بوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌كان، واده‌ی متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی دواكه‌وتووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له پارتیش ده‌ڵێت “هۆكاره‌كه ته‌كنیكییه”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، به هۆی یه‌كلا نه‌بوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كانی كابینه‌ی داهاتوو، واده‌ی متمانه‌دان به كابینه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی دواكه‌وتووه، ئه‌و وه‌زیرانه‌ش كه تا ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر كاندیدهكانییان نه‌دراوه، بریتین له (وه‌زیری خوێندنی باڵا، وه‌زیری ته‌ندروستی، وه‌زیری ئه‌وقاف)، هه‌رچه‌نده له راگه‌یاندنه‌كاندا ناوی چه‌ند كه‌سێك بڵاو كرایه‌وه، كه وه‌ك كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه په‌سه‌ند كراون، به‌ڵام به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، تا ئێستا بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌وه نه‌دراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پارتی، به نوچه‌نێتی راگه‌یاند، “هۆكاری دواكه‌وتنی واده‌ی متمانهدانهكه، ته‌كنیكییه و په‌یوندی به شتی تره‌وه نیه”.
دوای ئەوەی بریار بوو ئەمرۆژی سێشەممەیە لەپەڕلەمانی کوردستان متمانە بەکابینەی نێچرڤان بارزانی بدرێت، بەڵام وادەی متمانەدان دواخرا بۆ رۆژی پێنج شەممە.