په‌یامی ماڵئاوایی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
هاونیشتمانیانی به‌ڕێزو خۆشه‌ویست
ئه‌مڕۆ به‌رپرسیارێتی من له سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و به‌پێی رێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی ، كه‌پێكهاته‌ی لیستی كوردستانین، كۆتایی دێت . ئه‌م ئه‌ركه بۆ كاك نێچیرڤان بارزانی به‌جێده‌هێڵم. هه‌ر لێره‌وه‌ش هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم، وه پێویسته هه‌موومان پشتیوانی خۆی و كاك عیماد و هه‌ڤاڵه‌كانیان بین له خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و بره‌وان به چاكسازی و كاروانی ئاوه‌دانی و نوێبوونه‌وه‌ی كوردستانه‌كه‌مان.
به‌ڕێزان:
له 28\10\2009 شه‌ره‌فی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تم پێ سپێردرا و له‌گه‌ڵ كاك ئازاد به‌رواری و هه‌ڤاڵانم له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانیمان گرته ئه‌ستۆ، زۆر باش له‌بیرمه له یاریگای هه‌ولێرو له‌میانه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7دا له‌حزوری ئێوه‌دا وه‌تم، ” ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌ئاسانی جێبه‌جێناكرێت، بێگومان ئاسته‌نگ و ته‌گه‌ره‌ی جدی له‌به‌رده‌مدان، كه‌رووبه‌ڕوی به‌رژوه‌ندی و پاشماوه‌ی كێشه‌كانی رابردومان ده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م به‌رنامه‌یه جێبه‌جێ بكه‌ین”. هه‌رواش ده‌رچوو.
له دووساڵی رابردوودا ، له هه‌لومه‌رجێكی سیاسی ئالۆزو دژوار‌دا، له دۆخێك‌دا كه‌كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی په‌نگخواردوی ئه‌زموونی حوكمڕانی كورد ته‌قینه‌وه‌و ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێزیش بۆ یه‌كه‌م جار هاته ئاراوه، سه‌رۆكایه‌تیكردنی حكومه‌تێكی ئیتلافی و جێی چاوه‌ڕوانی خه‌ڵك، كه ئه‌ركی چاكسازی و پێشكه‌كه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و به‌رقه‌راركردنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بگرێته ئه‌ستۆ، كارێكی سه‌خت و دژوار بوو، به‌ڵام له‌م ماوه كورته‌دا به پشتیوانی دڵسۆزان،ئه‌توانم بڵێم به‌شێكی گرنگمان له‌و به‌رنامه‌یه‌ی بۆ چوار ساڵا پێشكه‌شمان كردبوو، له‌قازانجی ئێوه جێبه‌جێكرد. هه‌ندێ له‌و به‌ڵێنانه‌ی به ئێوه‌مان دابوو، له‌دروشمه‌وه كردمان به كردار. سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگه‌كان، ریفۆرمی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان ده‌ستپێكردو درێژه‌مان پێدا. توانیمان له كۆمه‌ڵێك بواردا ده‌ستێوه‌ردانی ناڕه‌وا و ناقانونی له كاروباری حكومه‌ت كه‌مبكه‌ینه‌وه، به‌ره‌نگاری پاوانخوازی و به‌رژه‌وه‌ندی ناڕه‌وای هه‌ندێ ناوه‌ند ببینه‌وه‌و بنه‌مایه‌ك بۆ حكومه‌تی هاووڵاتیان دابڕ‌ێژین،
ئازیزان:
سه‌ربه‌رزم له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانم، كه‌توانیمان له‌م ماوه‌یه‌دا خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و خێزانه ئه‌نفالكراو و كیمیابارانكراوه‌كان بكه‌ین به‌زیادكردنی موچه‌و پێدانی زه‌وی و دروستكردنی خانووبه‌ره بۆیان. هه‌روه‌ها بڕینه‌وه و زیادكردنی موچه بۆ زیندانیانی سیاسی و كه‌م ئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان.
سه‌ربه‌رزم به به‌رنامه‌ی تواناسازی، كه له ڕێگه‌یه‌وه سه‌دان گه‌نجی ئه‌م وڵاته ، كچ و كوڕی خێزانه هه‌ژاره‌كان بێ حسابكردنی ئینتمای سیاسی و باری كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌وا ده‌رفه‌تیان بۆ ره‌خسا كه‌رووبكه‌نه ناوه‌نده‌كانی پێشكه‌وتوی جیهان بۆ فیربوون و خوێندن و وه‌رگرتنی زانست و زانیاری…. هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی چه‌ند زانكۆیه‌كی نوێ مایه‌ی شانازیمانن، جگه له‌ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی نیشمانی بۆ دروستكردنی خوێندنگه‌ی هاوچه‌رخ بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانمان له‌كه‌شێكی ئارام بخوێنن و مه‌كته‌به‌كان له‌دوو ده‌وامی و سێ ده‌وامی رزگاریان بێت.
توانیمان ده‌رگای دامه‌زراندن هه‌رنه‌بێت تاراده‌یه‌ك دوور له مه‌حسوبیه‌ت و مه‌نسوبیه‌ت و واسته‌و ده‌ستوه‌ردان بۆ هه‌مووتان بكه‌ینه‌وه‌و به‌رنامه‌ی بیمه‌ی بێكاری و قه‌رزی بچووك بۆ گه‌نج و لاوه‌كانمان به‌بێ ته‌زكیه‌و ته‌زكیه‌كاری بخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها گرنگی به‌ره‌وشی ژنان و ئافره‌تان بده‌ین .
سه‌ربه‌رزم هاووڵاتیانی ئازیز كه جگه له‌شاره‌كان، سلفه‌ی عه‌قارمان گه‌یانده گونده‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی لانی كه‌می ماندوبوون و ئه‌ركی ئه‌وان له‌شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی بده‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها بایه‌خ به كه‌رتی كشتوكاڵا بده‌ین و قه‌رزی درێژخایه‌ن به جوتیاران بده‌ین ، جگه له‌مانه‌ش هه‌وڵماندا زیاتر خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت له‌كارو پڕۆژه‌كانی حكومه‌ت سودمه‌ند ببن.
ئاسوده‌م كه‌توانیمان تاراده‌یه‌ك خزمه‌تی كه‌ركوك و خانه‌قین و مه‌خموورو سنجارو ناوچه‌دابڕێنداره‌كانی تری كوردستان بكه‌ن، وه ئاوڕ له‌دانیشتوانه‌كانیان و پێداویستیه‌كانیان بده‌ینه‌وه.
له‌م دووساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك كاری گرنگمان ئه‌نجامدا، توانیمان تا ڕاده‌یه‌ك به‌گژ گه‌نده‌ڵی و به‌رژوه‌ندی ناڕه‌واو پاوانخوازیدا بچینه‌وه، به‌ڵام به‌ڕاشكاویش ده‌یڵێم له‌هه‌ندێ بواردا نه‌مانتوانی وه‌كو پێویست سه‌ركه‌وتوو بین، نه‌مانتوانی تێكه‌ڵاوی حزب و حكومه‌ت به‌ته‌واوی بنبڕ بكه‌ین،نه‌مانتوانی هه‌موو موڵكی گشتی كه‌لای ئه‌م و ئه‌وه وه‌ربگرینه‌وه، حكومه‌ت به‌یه‌كجاری یه‌كبخه‌ینه‌وه، به‌ڵام ده‌ڵێم سه‌ره‌تایه‌كی گرنگمان ده‌ستپێكردو هیوادارم هه‌ڤاڵه‌كانی دوای ئێمه كاری باشتری بۆ بكه‌ن.بۆ چه‌سپاندنی ئه‌و بنه‌مایانه.
بڕوام وایه هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی دیموكراسی‌و وئازادی و شه‌فافیه‌ت‌و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌رقه‌راركردنی عه‌داله‌ت و ئازادی گه‌شه‌ده‌كات و به‌م رێگایه‌ش ده‌توانین ژێرخانێكی پته‌و بۆ خه‌ونی دێرینی خۆمان له‌مافی چاره‌ی خۆنووسین و ئازادی سه‌رانسه‌ری و هه‌تاسه‌ری وڵاته‌كه‌مان وه‌ده‌ست بێنین . هه‌رچه‌نده ئه‌زموونه‌كه‌مان ده‌وڵه‌مه‌نده به‌ده‌سكه‌وت و لایه‌نی جوان‌و پرشنگدار، به‌ڵام بێگومان خاڵییش نییه له‌كه‌موكورتی، ناشكرێ كێشه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی حوكمڕانی و سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستان نادیده بگرین، ده‌بێ به‌جورئه‌ته‌وه ده‌ستبخه‌ینه سه‌ركه‌موكورتیه‌كان، ئێمه ئێستا له‌ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شدا له‌ناو گۆڕانكاری خێرا‌و ریشه‌یداین، پێویسته له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش پیاچوونه‌وه‌یه‌كی جیدی خۆمان بكه‌ینه‌وه، گوتاری سیاسی و به‌رپرسیارێتیمان دابڕێژینه‌وه له‌سه‌ر پێوه‌ری دیموكراسی دوور له‌رق و كینه‌و به‌رژوه‌ندی ته‌سكی حزبی و پاوانكردنی ده‌سه‌ڵات و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی. به‌ڵێ خوشك و برایان گرفتی سیاسی جیدیمان هه‌یه‌و ده‌بی چاره‌ی بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كده‌ست له‌ده‌رگای قۆناغێكیتر بده‌ین، كه‌خێروخۆشی زیاتری بۆ گه‌له‌كه‌مان تێدایه. بۆیه پێویسته به‌م ئاراسته‌یه نێوماڵی خۆمان رێكخه‌ینه‌وه، پێویستمان به دیالۆگێكی نیشتمانی هێمن هه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌ندروست و گونجاو له‌نێوان هێزه سیاسیه‌كان و له نێوان حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن، بۆ پێداگری له‌سه‌ر چاكسازی و نوێبوونه ، ده‌بێ هاوكار بین بۆ رووبه‌رووبه‌نه‌وه‌ی چاوچنۆكی و ئه‌وانه‌ی كه به‌ناشه‌رعی چاویان له‌سه‌ر داهاتی گشتی ئه‌م میلله‌ته‌یه، هاوكار بین بۆ به‌دیهێنانی عه‌داله‌ت و ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌و خۆشگوزه‌ران بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان به یه‌كسانی.
به‌ڕێزان:
هه‌ر لێره‌شدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم هاووڵاتیانی ئازیز كه‌له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو ساڵه‌ی رابردوودا هه‌ندێ رووداوی نه‌خوازراو و نه‌ویستراو روویاندا‌و زۆر قورس له‌سه‌ر دڵم كه‌وتنه‌وه، به‌تایبه‌تی 17ی شوبات كه شه‌هید و برینداربوونی چه‌ندین رۆڵه‌ی په‌رۆشی چاكسازی و ئاوه‌دانی ئه‌م وڵاته له هاوڵاتیان و هێزه‌كانی پۆلیسی لێكه‌وته‌وه ، هه‌روه‌ها په‌لاماری ناڕه‌وا بۆ سه‌ر باره‌گای هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و پێشێلكاری به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
هه‌موو ئه‌مانه رووداوی دڵته‌زێن و نه‌خوازراو بوون، له‌وكاته‌دا هه‌موو هه‌وڵی ئێمه بۆ ئه‌وه‌بوو سنوری توندوتیژیه‌كان به‌رته‌سك كه‌ینه‌وه و وابكه‌ین كه‌مترین خوێنی هاوڵاتیان بڕژێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی روویدا، ئه‌گه‌ر به‌و جۆره مامه‌ڵه نه‌كرایه، به‌دڵنیاییه‌وه رووداوه‌كان دڵته‌زێنتر و ناكۆكیه‌كان قوڵتر ده‌بوونه‌وه، كه هیودارام له‌ساڵانی داهاتوودا ئه‌زمونه‌كه‌مان به‌دووربێت له‌م جۆره رووداوانه.
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، به‌راوردی ئه‌مڕۆی كوردستان به رابووردوومان و به‌راوردی ئه‌مڕۆی كوردستان ده‌وروبه‌رمان ده‌ره‌نجامێكی دڵخۆشكه‌رمان ده‌داتێ. ئاماره‌كان پێمانده‌ڵێَن ئاسۆیه‌كی فراوان له‌به‌رده‌م كوردستان كراوه‌ته‌وه. گه‌شه‌ی ئابووری له كوردستان له ئاستیكی باش دایه، وه‌به‌رهێنانی تایبه‌تی گه‌یشتۆته 18ملیار دۆلار، هه‌ر له‌پێناو به‌هێزكردنی پێگه‌ی ئابووری كوردستانیشدا، هه‌وڵماندا وه كه‌رتی نه‌وت گه‌شه‌پێبده‌ین و شه‌فافیه‌تی پێویست له‌بواری گرێبه‌ست و دانانی سیاسه‌تی نه‌وتدا ره‌چاو بكه‌ین، چونكه نه‌وت، سامانێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌و موڵكی هیچ حزب و كه‌سێك نیه و به‌ته‌نیا هی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ش نین، به‌شی نه‌وه‌كانی داهاتوشمانه. بۆیه هه‌وڵماندا به‌شه‌فافی و به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان، كاری تێدابكه‌ین،له‌رێگه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته‌شه‌وه كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان له بواری نه‌وتدا وا هاتوونه‌ته كوردستان، به هیواین كه ئه‌مه ببێته مایه‌ی خێروخۆشی بۆ ئێوه نه‌ك سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تی و گه‌نده‌ڵی
هاووڵاتیانی ئازیز:
هه‌ر لێره‌وه دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه دڵخۆشم به‌ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانمان، ئاسووده‌م كه كاری باشمان له‌به‌رژوه‌ندی ئێوه‌ی هاووڵاتی ئه‌نجامداوه، كارمان بۆ ئه‌وه‌كرد كه پاره‌ی خه‌ڵك بۆ خه‌ڵك بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌مان بێ باج و سه‌رئێشه بۆ نه‌چووه سه‌ر، ویستیان گه‌مارۆمان بده‌ن، هه‌ندێ جار دڵڕه‌قانه نیشانه‌یان لێگرتین، ئاسته‌نگی گه‌وره‌و جیدمان هاته پێش، به‌ڵام كۆڵمان نه‌داو هاوسۆزی ئێوه ئێمه‌ی پشت ئه‌ستورتر كرد. چونكه له‌دڵه‌وه بڕوامان به‌وه هه‌بوو كه‌ئه‌م حكومه‌ته هی هه‌موو خه‌ڵكه به‌وانه‌ی ده‌نگیشیان پێنه‌داوه، هه‌تا ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌نه‌یاریش ده‌زانن جیامان نه‌كردنه‌وه، بۆیه دوپاتی ده‌كه‌مه‌وه پێویسته له‌رێگه‌ی ره‌زامه‌ندی و متمانه‌ی ئێوه‌وه، ئه‌زموونه‌كه‌مان به‌هێز بكه‌ین، چونكه ئه‌وانه‌ی دڵیان به‌م دۆخه‌ی كوردستان ناكرێته‌وه، به‌هه‌موو جیاوازیه‌كانمانه‌وه له‌یه‌ك سێره‌وه ده‌مانبینن، بۆیه یه‌كده‌نگیمان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداری و ده‌ره‌فه‌تی یه‌كسان بۆ هه‌مووان، به‌ڕێزگرتن له‌دیموكراسی ، بره‌ودان به‌چاكسازی و دادپه‌روه‌ری مه‌رجی مانه‌وه‌و گه‌شه‌كردنمانه، به‌تایبه‌تی كه‌ناوچه‌كه‌مان به‌گۆڕانكاری قوڵ و خێرادا تێده‌په‌ڕێت.
هاونیشتمانانی به‌ڕێز
سه‌باره‌ت به‌كاری داهاتووی خۆشم، به‌دڵنیایه‌وه پێتان ده‌ڵێم من ده‌ربه‌ستی هیچ پۆست‌و پله‌یه‌ك نیم، ته‌نیا خزمه‌تكردنی ئێوه و ئاینده‌ی میلله‌ته‌كه‌م نه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانمه‌و هیچ منه‌تێكی تیا نییه. بۆ من داهاتووی ئێوه‌و نیشتمانه‌كه‌م له‌هه‌موو كه‌س‌وپله و پۆستێك لا به‌نرختره، بۆیه هه‌موو وێستگه‌یه‌كی سیاسی ژیانی خۆم له خزمه‌تكردنی ئێوه‌دا به‌كارده‌به‌م ، له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بم له‌هه‌وڵی ئاوه‌دانی و به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بره‌ودان به‌چاكسازی و خزمه‌تگوزاریدا ته‌رخان ده‌كه‌م ، هه‌رگیز سه‌نگه‌ری گه‌نجان و لاوانی نوێخوازی ئه‌م وڵاته، هه‌رگیز سه‌نگه‌ری خه‌ڵكی هه‌ژاری ئه‌م وڵاته به‌رناده‌م و هیوادارم به‌یه‌كه‌وه ده‌رگا به‌ده‌رگا به‌سه‌ر ئاسۆی وڵاته‌كه‌ماندا بكه‌ینه‌وه‌و ده‌بێ ئیراده‌ی ئێوه ناونیشان و شوناسی ئاینده‌ی ئه‌م كوردستانه بێت له‌ئاوه‌دانی و ئازادی هه‌تاسه‌ریدا.
له‌كۆتایدا سوپاسی پاڵپشتی و هاسۆزیتان ده‌كه‌م كه‌من به‌درێژایی دوو ساڵی رابردوو هه‌ستم پێكردوه‌و هێزی به‌ئێمه به‌خشی.
له‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركانه‌شماندا ده‌بێ سوپاسی بێپایانی جه‌نابی مام جه‌لال وجه‌نابی كاك مه‌سعود بكه‌م كه پشتیوان و یامه‌تیده‌ر بوون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه.
سوپاسی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تی لیستی كوردستانی و لیسته هاوپه‌یمانه‌كانمان كه‌هاوكارمان بوون، ته‌نانه‌ت سوپاسی ئه‌ندامانی لیسته‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش ده‌كه‌م ئه‌وانه‌ی كه‌له‌رێگه‌ی ره‌خنه‌ی به‌جێ ، به‌دواداچوونی كاره‌كانی حكومه‌ت هاوكاریان كرد
سوپاسی هه‌موو هاوكارانم ده‌كه‌م له‌حكومه‌ت فه‌رمانبه‌ره‌كانی حكومه‌ت كه‌هه‌وڵیانداوه ئه‌و به‌رنامانه‌ی ئێمه جێبه‌جێبكه‌ن.
له‌كۆتایشدا دووباره بۆ هه‌ڤاڵانی دوای خۆمان، هه‌م بۆ كاك نێچیرو كاك عیماد و هه‌ڤاڵه‌كانیان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی نوێ هیوای سه‌ركه‌تنیان بۆ ده‌خوازم و هیوادارم بتوانن خزمه‌ت به‌م وڵاته بگه‌یه‌نن
ئێوه‌ش ئه‌ی هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست به هیوای ژیانێكی ئاسوده و خۆشگوزه‌ران بۆ ئێوه، به‌هیوای كوردستانێكی هه‌میشه ئازادكوردستانێكی خۆشگوزه‌ران و ئاوه‌دان و به‌خوای گه‌وره‌تان ده‌سپێرم