کۆمەڵی ئیسلامی: زۆربەی داخوازییەکانی ئۆپۆزسیۆن لەکارنامەی حکومەتەکەی نێچرڤان بارزانیدا راگەیەنرا
نوچەنێت
ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بەنوچەنێتی راگەیاند، نێچیرڤان بارزانی لەکارنامەی حکومەتەکەیدا زۆربەی داخوازییەکانی ئۆپۆزسیۆنی راگەیاند، بەڵام جێبەجێکردنی داواکانی پێگرنگ بوو و هیوای خواست، نێچیرڤان بارزانی بەڵێنەکانی بکاتە کردار‌و دژایەتی ئۆپۆزسیۆن نەکات و دادگەرو یەکسان بێت.
شـوان رابـه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان لەلێدوانێکدا بۆ نوچەنێت رایگەیاند”كاك نێچیرڤان بارزانی كۆمه‌ڵێ شتی چاكی له كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌تدا باسكرد ئه‌گه‌ر بكرێنه كردار، زیاتر له سه‌د به‌لێن بوون, زۆربه‌ی داخوازی ئۆپۆزسیۆن بون”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی وتیشی”ئێمه كێشه‌مان كرداره نه‌ك قسه، قسه‌ی باش زۆر ده‌كرێن وه‌لێ له‌كرداردا جێ به‌جێ ناكرێن”.
هەر لەلێدوانەکەیدا بۆ نوچەنێت، شوان رابەر، هیوای خواست کە نێچرڤان بارزانی قسەکانی بکاتە کردار‌و وتی”من پێم باشه كاك نێچیرڤان له سه‌رده‌می خۆیدا، موتابه‌عه و موحاسه‌به‌و ئیجرائاتێكی باش له هه‌مو ئاست و پۆسته‌كاندا بكات”.
ئەو ئەندامەی سەکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، بۆ بەکردارکردنی بەڵێنەکانی نێچرڤان بارزانی چەندین پێشنیار دەخاتەروو دەڵێت” پێویستە کاک نێچرڤان كار‌و پرۆژه‌ی چاك و گرنگ پێشكه‌ش به خه‌لك و موعاره‌زه بكات، له‌گه‌ل سه‌رجه‌م خه‌لك و لایه‌نه‌كاندا دادگه‌رویه‌كسان بێت، دژایه‌تی خه‌لك‌و موعاره‌زه نه‌كات، رێز له سه‌رنج‌و پێشنیاری خه‌لك‌وموعاره‌زه بگرێ و راوێژیان پێ بكات، له هه‌مو لایه‌ن‌و پێكهاته‌كان راوێژكاردابنێ، ده‌زگای نه‌زاهه‌ولێپرسینه‌وه دابمه‌زرێنێ، هه‌لبژاردنی پاك به‌رێوه ببات، كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چاك بكات، سیاسه‌تی بازرگانی و ئابوری كوردستان چاك بكات، هه‌ندێ یاسا هه‌موار بكرێنه‌وه، ماف‌وئاساییشی خه‌لك بپارێزێت، خزمه‌تی خه‌لك بكا نه‌ك خۆ، حوكمداری بكا نه‌ك فه‌رق و جیاوازی‌و تۆله سه‌ندنه‌وه و ته‌سفیات، حكومه‌ت به دامه‌زراوه‌یی و به مه‌ده‌نی بكات، وه‌زاره‌ته‌كان رۆلی خۆیان ببینن، مولكی حكومه‌ت وه‌ربگرێته‌وه له هه‌موكه‌س‌ولایه‌نێك ، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل خه‌لك و لایه‌نه‌كان به هێز بكات، گۆرانكارو چاكسازیه‌كی ریشه‌یی له داموده‌زگاكاندا بكات، به‌پارو عه‌ردو ئیمتیازات خه‌لكی بێ به‌ش‌ومه‌غدورقه‌ره‌بۆبكاته‌وه”.