له یه‌كه‌م وتاریدا، نێچیرڤان بارزانی ره‌زامه‌ندی هەرسێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن به‌ده‌ست ده‌هێنێت
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له یه‌كه‌م وتاریدا وه‌ك سه‌رۆكی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی ره‌زامه‌ندی هه‌ر سێ فراكسیۆنه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنی په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌ست ده‌هێنێت، چونكه وەک ئه‌وان ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، وتاره‌كه‌ی و به‌ڵێنه‌كانی ئیجابین و “جێگه ته‌قدیرن”.
دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی له كارنامه‌ی كابینه‌ی نوێ‌دا، به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور و به گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و وتاره به ئیجابی وه‌سف ده‌كه‌ن، له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، كاردۆ محه‌مه‌د سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ڵێت “وتاره‌كه وه‌ك راگه‌یاندن، ئیجابی بوو”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وتیشی “تا ئێستا سه‌ركرده باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستووریان به شتێكی نایاسایی ده‌زانی، بۆیه ئاماژه پێكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور له وته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تدا، ئاماژه‌یه‌كی ئیجابییه، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه پێیوایه، ناكرێت ده‌ستوور بگه‌رێته‌وه”، سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئه‌وه‌شی وت، كه ئه‌وان گه‌شبینی به‌جێبه‌جێ كردنی به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌به‌ستنه‌وه به هه‌نگاوه كردارییه‌كان، وتی “هه‌ر به‌ڵێنێك ده‌بێت سه‌قفی زه‌مه‌نی دیار بێت، وه میكانیزمی هه‌بێت بۆ جێبه‌جێ كردنی، بۆیه ده‌بێت سه‌قفێكی زه‌مه‌نی هه‌بێت و كۆ ده‌نگی هه‌بێت له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌كه‌ی”.
كاردۆ محه‌مه‌د پێیوایه سه‌ره‌تای هه‌ر كارێك له پرۆژه‌وه ده‌ست پێده‌كات و هه‌نگاوی دووه‌میش ده‌چێتە سه‌ر جێبه‌جێ كردن، بۆیه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “وه‌ك به‌رنامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، گه‌شبینی ده‌دات به جێبه‌جێ كردن، به‌ڵام پلانه‌كه ده‌ریده‌خات كه چۆن هه‌ڵسه‌نگێندرێت، بۆیه وه‌ك به‌رنامه و راگه‌یاندنه‌كه‌ی ئیجابی بوو”.
له‌لایه‌كی رتره‌وه سه‌میر سه‌لیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كه هاوكات ئه‌ندامی فراكسیۆنی ئه‌و حیزبه‌شه له په‌رله‌مانی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌دات، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ په‌رله‌مانی كوردستان، كه وه‌ك سه‌رۆكی نوێی حكومه‌ت به‌ڵێنیدا “كارێكی ئیجابی و گه‌وره‌یه بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان”، سه‌لیم وتیشی “پێموایه ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له ناوچه‌كه و بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ن، ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی كه له‌به‌رده‌مماندان وه‌ك كورد و وه‌ك ئه‌زموونی كوردی، ده‌خوازێت كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌وڵی جددی بدات، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كان، هه‌روه‌ها هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین بۆ گه‌شه‌پێدانی زیاتری ده‌ستكه‌وته‌كانی كورد، بۆیه هه‌ر خودی بڕیاردانیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور و ئه‌و یاسایانه‌ی كه ره‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌یه، ئه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌می لێكتێگه‌شتن و ئاماده‌گییه و ئیراده‌یه‌كی نوێیه كه جێگای ته‌قدیره”.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، كه یه‌كێكه له لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، له زاری ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تییه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، كه وته‌كانی نێچیرڤان بارزانی ئیجابی بوون، بیلال سلێمان كه ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵیشه له په‌رله‌مانی كوردستان، وتی “وتاره‌كه‌ی كاك نێچیرڤان ئیجابی بوو، چونكه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌نگه زۆره‌ی كه ده‌ڵێن به‌ڵی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستوور، كه تێیدا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانیشی تێدایه، كاك نێچیرڤانیش كه‌سێكی واقیعبینتره، له هه‌ندێك خه‌ڵكی تری ناو ده‌سه‌ڵات، بۆیه ئه‌گه‌ر ده‌ستوور بیشخرێته ریفراندۆمه‌وه و زۆرینه بێنێت، به‌ڵام زۆرینه‌یه‌كی به‌سیت بێنێت، كێشه‌یه، ده‌ستوور ناكرێت له‌سه‌ره‌تاوه كێشه‌ی تێبكه‌وێت، چونكه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كێشه‌یان تێدایه، كێشه‌ی ده‌ستوورییان هه‌یه”.
بیلال سلێمان پێیوایه جگه له به‌ڵێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌ستوور، وتاره‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، به‌گشتی ئومێد به‌خشه، وتی “ئێمه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی كاك نێچیرڤان بارزانی به ئیجابی ده‌بینین، نه‌ك هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستوور، به‌ڵًكو ئه‌گه‌ر كۆی وتاره‌كه‌ی بكه‌وێته بواری جێبه‌جێ كردنه‌وه، ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ین و ئومێدیش ده‌كه‌ین، كه هه‌وڵی جددی بۆ بدات، چونكه ئه‌گه‌ر كاك نێچیرڤان بیه‌وێت ده‌توانێت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ بكات”.