سەدر لەدوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی پشتگیری لەمافی کورد دەکات لەپرسی نەوتدا

0

دوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەدر هەڵوێستێکی نوێی هەیە لەمەڕ پرسی نەوت

نوچەنێت

دوای ئەوەی لەسەردانەکەیدا بۆ ئێران نێچیرڤان بارزانی چاوی بە موقتەدا سەدر کەوت، بەپێی راگەیەنراوەکان لەو دانیشتنە باس لەکێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کراوە، موقتەدا سەدر لەمەڕ پرسی نەوت و کوردەوە هەڵوێستی دەگۆڕێت و رایدەگەیەنێت، کە پشتگیری لەکورد دەکات لە کێشەی نەوتدا.

لەدوای کۆبونەوەکەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، یەکێک لە شوێنکەوتووەکانی نامەیەک ئاراستەی سەدر دەکات و پرسیاری هەڵوێست و رای ئەو دەکات لەمەڕ کێشەکانی نێوان بەغداو هەولێر و پرسی نەوت. لای خۆشیەوە موقتەدا سەدر لەوەڵامی ئەو نامەیەدا، کەدواتر لە راگەیاندنەکان بڵاو کرایەوە، دەڵێت” هەموو تاکێکی کورد پشکی لەنەوتی عێراق هەیەو مافی حکومەتی عێراق نییە رێگرییان لێبکات”.

بەرای چاودێرانیش ئەم هەڵوێستەی موقتەدا سەدر لەمەڕ پرسی نەوت، هەڵوێستێکی نوێیە و لەدوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی یە، کە ئەوەش شیمانەی ئەوە دروست دەکات، لەو دانیشتنەدا تێگەشتن لەمەڕ پرسی نەوت لەنێوان کورد و سەدردا دروست بووبێت، ئەگەری ئەوەش هەیە ئەم تێگەشتنە یارمەتیدەر بێت، بۆ چارەکردنی ئەو کێشەیە لەگەڵ حکومەتی ناوەند.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com