پێشمەرگەیەكی دێرین: یەكێتی هۆكاری ئەنفال بوو

0

پێشمەرگەیەكی دێرین: یەكێتی هۆكاری ئەنفال بوو

نوچەنێت: گەرمییان

پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكیتیی، كە ئێستا بە پلەی فەرماندەی فەوج لەلایەن پارتییەوە خانەنشین كراوە، هۆكاری ئەنجامدانی پرۆسەی ئەنفالی گەرمیان، دەخاتە ئەستۆی یەكێتی و بە وتەی خۆی، ئامادەشە رووبەرووی فەرماندەكانی ئەوكاتی یەكێتی ببێتەوە.

ئه‌كبه‌ر حاجی ڕۆسته‌م كه‌ پلەی فەرماندەی فەوج لەلایەن پارتییەوە خانەنشین كراوە و حه‌فتا كه‌س له‌بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌نفاله‌ و له‌كاتی ئه‌نفاله‌كه‌شدا پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی بووه‌ به‌سپێده‌ی ڕاگه‌یاند “له‌كاتی ئه‌نفاله‌كه‌دا ئامرلیوایه‌كی ڕژێم فه‌رمانی لێبوردنی بۆ خه‌ڵكی گه‌رمیان دابوو ،به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتی به‌ریان به‌خه‌ڵكی گونده‌كان گرت و نه‌یان هێشت خۆیان ته‌سلیم بكه‌ن بۆیه‌ ئه‌نفال ڕویدا”

ئه‌كبه‌ری حاجی ڕۆسته‌م وتیشی “ئاماده‌م ڕوبه‌ڕوی هه‌رچی فه‌رمانده‌ی یه‌كێتی ئه‌وكاته‌ هه‌یه‌ ببمه‌وه‌ و بیسه‌لمێنم كه‌ ئه‌نفال به‌هۆی ڕێگری یه‌كێتیه‌وه‌ له‌هاتنه‌خواره‌وه‌ی خه‌ڵك ڕویداوه‌”

پێشمه‌رگه‌ كۆنه‌كه‌ی یه‌كێتی وتیشی “جارێك له‌گه‌ڵ كاك عادل شكور فه‌رمانده‌ی مه‌یدانی ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتیدا بووم كه‌ به‌جیهاز له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌وكاته‌ی یه‌كێتیدا قسه‌ی ده‌كرد و پێی ده‌وت چیتر به‌رمان له‌خه‌ڵك پێ ناگیرێ ، سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتیش پێی ده‌وت چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌پیره‌كانیان ڕه‌می بكه‌ن ،ئه‌میش پێی وت : خه‌ڵك كوشتنی چی ؟من جێی خۆم نابێته‌وه‌ و ئیتر من هیچ نیم “.

سەرچاوە: كوردیو

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com