نوچەنێت و کەیسی زانا حەمەساڵح
سەرنوسەری نوچەنێت
زانا حەمەساڵح کەیسەکەی لە دادگا بوو، دەستگیر کرا، لەسەرەتای کەیسەکەوە وەک هەموو راگەیاندنەکانی تر ، نوچەنێت زانیاری باران کرابوو لەسەر ژمارەی ئەو دۆنمە زەویانەی بە فرۆشتنی تاوانبار دەکرا، لەسەر بڕی ئەو پارەیەی وەک دەتورا وەریگرتبوو، بەڵام ئێمە رامان وابوو، قایقامی شارێک دەسەڵات و توانای زۆر لەوە کەمترە، بازرگانییەکی وا گەورە بە خاکی وڵاتێکەوە بکات، ئەگەر دەستەگەورەکانی لەپشت نەبێت یان ئەگەر وەکیلی دەستەگەورەکان نەبێت، بۆیە نەمانویست وەک ئەوەی دەکرا، زانا بکەینە ئامانجی قسەکردن و بەنیشانەی بگرین، چاوەڕێ بووین بزانین دادگا کەیسەکە بەکوێ دەگەیەنێت، تاچەند دەستە گەورەکان ئاشکرا دەکرێن و قسەیان لەسەر دەکرێت، ئەوکات ئێمەش قسەی خۆمان هەبێت، ئێمە پێمان وابوو بەر لەساغبونەوەی ئەو مەسەلە کەسایەتی ئینسان زۆر لەوەگەورە ترە بەنیشانەی بگریت و بە قسەو قەڵەمەکەت بیهاڕیت. چونکە پێشتر ئازاری هاڕینی ئێسکەکانی خۆمان لەنێوان بەرداشی قەڵەم و سیاسیەکان چێشتبوو، نەماندەویست بێ بەڵگەی مەلموس ئەو ئازارە بەکەسی تر بگەیەنین.
بەڵام بەداخەوە چاوەڕوانی ئێمە بۆ ئەنجامی دادگا بەدینەهات، زانا حەمەساڵح هەموو نهێنییەکانی لەگەڵ خۆی برد، هەرچی رۆشتن و خۆ خنکاندنی زانا، گومانەکەی ئێمە زیاتر گەورە دەکات، کە دەستەگەورەکانی ئەو شارە و سیاسیەکان تۆمەتباری سەرەکی بن و زانا تەنها مقاشی دەستیان بووە، بۆیە گومانێکی تریشمان لا گەڵاڵە بووە لەمەرگی زانا، گومان دەکەین کە کوژرابێت، نەک خۆی کوشتبێت، ئاخر ئێمە ناهەقمان نییە گومان بکەین چونکە مێژووی سیاسیە خاوەنەکانی ئەو شارە بخوێنەوە پرە لەدیاردەی لەو شێوە.
پڕە لە بە مقاشکردنی خەڵک و دواتریش سوتاندنی خودی مقاشەکان، جێی خۆیەتی لێرەوە قسە جدیەکان دەست پێبکات کێ لەپشتی کارەکان بووە و زانا ئەگەر تێوەگلابێت لەوگەندەڵێیە وەسیتی کام گەورە گەندەڵ بووە؟، چونکە ئەوە یەقینە زانا ئەگەر ئەو کارەی کردبێت، وەیستی گەندەڵی گەندەڵە گەورەکان بووە و قایمقامی شارێک ئەو دەسەڵاتە رەهاو گەورەی نییە، بەو حەجمە بازرگانی بە خاکی شارێکەوە بکات، کەسەدان گەورە سیاسی خۆیان بەخاوەنی دەزانن.
..
زانا حەمە ساڵح قایمقامی سلێمانی دوای دەستگیرکردنی بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی و فرۆشتنی زەوی لەسلێمانی،. ئەمرۆ لە رووداوێکی تەموومژاویدا گیانی لەدەستدا.