دەوڵەتی یاسا داوا دەکات عێراق بکرێتە دوو دەوڵەت

0

دەوڵەتی یاسا داوا دەکات عێراق بکرێتە دوو دەوڵەت

نوچەنێت

عزت شابندر ئەندام په‌رله‌مانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی یاسا و نزیك له‌ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەخوازێ دوو دەوڵەت لە عێراق بێتە ئاوا کردن ، ئەو دەڵێت: پێویستە عێراق بكرێتە دوو ده‌وڵه‌ت، چونكه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی هاوبه‌ش نه‌ماوه‌ ، تا كورد و عه‌ره‌ب بە هاوبەشێتی و له‌چوارچیوەی یه‌ك دەوڵەت بژین.

هەروا گوتی: هۆكاری‌ ئەوە نەماوە تا كورد‌و عه‌ره‌ب بە هاوبەشی و له‌ چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بمێننەوە، چونکە ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پارچەیەک له‌ چوارچێوه‌ی عێراق بمێنێتەوە ، ئەوە یەکبونێکی ناجێگر دەبێت،دیارە کە مانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له نێو عێراقدا، نه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندایە و نه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقیشە.

ئەو گوتی: جیابونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ عێراق چاکترین ریگەجارەیە، من بروام وا نییە، کە لە داهاتوشدا ، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق باشتر بێ، لەبەر ئەوەی ڕۆژانه‌ كێشه‌ی دیكه‌ لە نێوانیان سەرهەڵدەدا ، تاكه‌ رێگەچاره‌ ، بریتییە لەوەی لە نێوان خۆیان پێکبێن و پەوەندییەکی پتەویان هەبێت و عێراق و كوردستان بکەن بەدوو دەوڵەت.

بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە ناکۆکەکان و ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوری، گوتی: دەکرێ لە دەسپێک ئێمە له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ ڕێك بكه‌وین كه‌ ناكۆكیان تێدا نییە ،‌ دواتر ئەو ‌ ناوچانەی کە ناكۆكیان له‌سه‌ره‌، دیار نییە دەچنە پاڵ کێ ،کاتێ کە ده‌وله‌تی‌ كوردی دروست دەبێ، ئه‌و ناوچانه‌ دەکەونە نێو چوارچێوه‌یه‌كی‌ نێونەتەوەیی،هەروا پێویستی‌ به‌ چاره‌سه‌ری‌ نێونەتەوەیی و‌‌ هەمامەنگی هه‌رێمی هەیە،

ئیشارەتی بۆ ئەوەش کردوە کە لە رابردودا ، هاوپه‌یمانێتی‌ نێوان عه‌ره‌ب ‌و كورد هەبوە بۆ ڕوخاندنی‌ رژێمی‌ دیكتاتۆری ، به‌ڵام ئەمڕۆ هیچ هاوبه‌شی ‌‌و هاوپەیمانێتی ڕاسته‌قینه‌ بەدیناکرێت ،له‌ نێوان كورد و عه‌ره‌ب بۆ بنیادنانەوەی دەوڵەتی عێراق ‌، چونكه‌ چەمکی دەوڵەت چ لای‌ عه‌ره‌ب و چ لای‌ كوردیش شتێكی‌ دییە.

لە پرۆفیلی ، سەلاح مەزن

ئەلنەخیل

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com