کادرێکی راگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی: لێدوانەکانی دڵشاد گەرمیانی عەوامانەیەو بۆ کۆمەڵ کارەساتە

0

کادرێکی راگەیاندنی کۆمەڵ: لێدوانەکانی دڵشاد گەرمیانی عەوامیانەیەو بۆ کۆمەڵ کارەساتە

نوچەنێت

کادرێکی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، رەخنە لە دڵشاد گەرمیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی دەگرێت و لێدوانەکانی بە عەوامی و نابەرپرسانە ناو دەبات و داوا لە مەکتەبی سیاسی حزبەکەی دەکات، رێگە لەو جۆرە لێدوانە بگرن.

شۆڕش ئەنوەر کادری راگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی و بەرپرسی نوسینگەی رانیەی کەناڵی ئاسمانی پەیام، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی کردووە، نوسیویەتی” ئه‌گه‌ر كاك دڵشادیش جڵه‌وی له‌ده‌ست ئێوه‌ ده‌رچووه‌و هه‌رله‌خۆیه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ قسه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵویست و بۆچونه‌كانی كه‌پێم وایه‌ زۆر عه‌وامیانه‌یه‌ ، ئه‌وا ئه‌وكاته‌ دووجار له‌به‌رده‌م كاره‌سات داین كاره‌ساتێك كه‌ دڵشاد كه‌لاری پابه‌ندی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ نابێت كه‌وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌یه‌تی ، كاره‌ساتی دووه‌میش بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ هێشتا كه‌لاری له‌و بیركردنه‌وه‌ عه‌وامی و ساده‌یه‌ی رزگاری نه‌بووه‌”.

هەروەها داوا لە مەکتەبی سیاسی حزبەکەی دەکات” ناچار ده‌بین بێ‌ پابه‌ند بوونمان به‌و لێپرسراوتیه‌ حیزبیه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ وه‌ڵامی دڵشاد كه‌لاری بیده‌ینه‌وه‌، به‌و زمانه‌ش كه‌ كه‌لاری لێی تێده‌گات”.

دەقی پەیامەکەی شۆڕش ئەنوەر کادری راگەیاندنی کۆمەڵی ئیسلامی

به‌ناوی خوای گه‌وره‌
نامه‌یه‌ك بۆ به‌رێز مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی: السلام علیكم ورحمه‌ الله‌ وبركاته‌.
له‌وه‌تای دڵشاد كه‌لاری گه‌راوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ نه‌كه‌وتووه‌ ، گرفتیش ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ ئه‌و به‌رێزه‌ له‌وماوه‌یه‌دا باش ده‌می كراوه‌ته‌وه‌و قسه‌ی زۆر ده‌كات، به‌ڵكو گرفت له‌وه‌دا ده‌بینمه‌وه‌ كه‌ ترسی ئه‌وه‌م هه‌یه‌ كه‌وه‌ك چۆن له‌ رابردوودا باجی ئه‌و جۆره‌ لێدوان و هه‌ڵوێسته‌ نابه‌رپرسیارانه‌مان له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌ندێ‌ كه‌س داوه‌ ، دووباره‌و چه‌ند باره‌ بیده‌ینه‌وه‌.
ئه‌وه‌ی ئێستا دڵشاد كه‌لاری ده‌یكات ئه‌گه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی بیرورای ئازاده‌ له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامیمان ئه‌وا تا سه‌ر ئێسقان باوه‌رم پێیه‌تی و ئێوه‌ی به‌رێزیش له‌مه‌كته‌بی سیاسی ده‌بێت ئه‌و مافه‌ش بۆ ئێمه‌ش به‌ره‌وا ببینن كه‌ وه‌لامی بده‌ینه‌وه‌و ئه‌رگۆمێنتی قسه‌كانی ناوبراو بكه‌ین، چونكه‌ ناكرێت چیدی بێده‌نگ ببین به‌تایبه‌تیش له‌گه‌ری هه‌ر روداوێك و پێشهاتێك به‌هۆی ئا ئه‌و جۆره‌ بیركردنه‌وه‌ عه‌وامی و نابه‌رپرسیارانه‌، هه‌موومان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ین .به‌ڵام هه‌موان ناتوانین وه‌ك دڵشاد كه‌لاری بۆی ده‌رچین و دواتریش موعه‌زه‌زو موكه‌ڕه‌م بگه‌رێینه‌وه‌!!!
ئه‌گه‌ر كاك دڵشادیش جڵه‌وی له‌ده‌ست ئێوه‌ ده‌رچووه‌و هه‌رله‌خۆیه‌وه‌ كه‌وتۆته‌ قسه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ڵویست و بۆچونه‌كانی كه‌پێم وایه‌ زۆر عه‌وامیانه‌یه‌ ، ئه‌وا ئه‌وكاته‌ دووجار له‌به‌رده‌م كاره‌سات داین كاره‌ساتێك كه‌ دڵشاد كه‌لاری پابه‌ندی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ نابێت كه‌وه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌یه‌تی ، كاره‌ساتی دووه‌میش بریتیه‌ له‌وه‌ی كه‌ هێشتا كه‌لاری له‌و بیركردنه‌وه‌ عه‌وامی و ساده‌یه‌ی رزگاری نه‌بووه‌ كه‌ قسه‌یه‌كی ناونامیلكه‌یه‌كی نوسه‌رێكی سعودی به‌له‌بێشتر بزانێت له‌قسه‌و بۆچونی جه‌نابی مامۆستا علی باپیر كه‌ كه‌لاری زۆری له‌گه‌ڵ ژیاوه‌و زۆر باش ده‌یناسێت ، ئه‌له‌وكاته‌شدا ناچار ده‌بین بێ‌ پابه‌ند بوونمان به‌و لێپرسراوتیه‌ حیزبیه‌ی كه‌ هه‌مانه‌ وه‌ڵامی دڵشاد كه‌لاری بیده‌ینه‌وه‌، به‌و زمانه‌ش كه‌ كه‌لاری لێی تێده‌گات .

والسلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com