“وه‌زاره‌تی كاروبارى شه‌هیدان كه‌مته‌رخه له ئازاد كردنی مه‌حمود سامه‌رائی”
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان به‌بێ ئاگاداری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان وه‌كاله‌ت بۆ سێ پارێزه‌ر ده‌كات
وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، گرێبه‌ستێكی (108) ملیۆن دیناری له‌گه‌ڵ سێ پارێزه‌ردا ده‌كات
نوچه‌نێت: لە گۆڤاری سڤیلەوە
پارێزه‌رێك وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت له‌به‌رانبه‌ر كه‌یسی مه‌حمود سامه‌ڕائی، كه تۆمه‌تباره له كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیددا، وه‌زاره‌تیش به‌بێ ئاگاداری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سێ پارێزه‌ردا واژۆ ده‌كات و وه‌كاله‌تیشیان بۆ ده‌كات.
بڕیاری ئازاد كردنی مه‌حمود فه‌ره‌ج سامه‌ڕائی، كه له سه‌رده‌می به‌عسدا، پسپۆڕی چه‌كه كۆكوژه‌كان بووه، نیگه‌رانی لای كورده‌كان درووست ده‌كات، پارێزه‌رێكی پێشووی كه‌یسی ئه‌نفال، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفاله‌كان، به كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانێت له‌به‌رانبه‌ر ئازاد كردنی ئه‌و پسپۆڕه‌ی چه‌كی كیمیایی، وه‌زاره‌تیش ره‌تی ده‌كاته‌وه كه‌مته‌رخه‌م بن و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، كه به هه‌وڵی ئه‌وان دادگای باڵای تاوانه‌كان ماوه‌ته‌وه.
پارێزه عه‌بدولره‌حمان زێباری، كه پارێزه‌ری پێشووی كه‌یسی ئه‌نفاله‌كان بووه له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، ده‌ڵێت، هه‌ركه‌سێك كه بێ‌تاوان بوو له كه‌یسێكدا ئازاد ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێده‌دات، ئه‌گه‌ر له كه‌یسی تریشدا تۆمه‌تباربێت، دادگایی ده‌كرێته‌وه، زێباری ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، كه ئه‌وان وه‌ك تیمی پارێزه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له (1/9/2011)ه‌وه، كۆتایی به‌و گرێبه‌سته هاتووه، كه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفاله‌كان هه‌یانبووه، بۆ به‌رگریكردن له كه‌یسه‌كانی كورد، له دادگای باڵای تاوانه‌كان، وتیشی “له مێژووه‌وه موچه‌مان پێناده‌ن و خه‌رجیاتی پێداویستییه‌كانمان بۆ دابین ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر بێت و بچینه به‌غدا، بۆیه ئێستا ئێمه خه‌ریكی كاری پارێزه‌رین، له هه‌رێمی كوردستاندا”.
ئه‌و پارێزه‌ره به‌شێك له كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان له وه‌لانانی كه‌یسه‌كانی كورد، ده‌خاته ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان، ده‌ڵێت “ده‌بوایه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه، سێ پارێزه‌ر به به‌رده‌وامی له به‌غدا بمانایه‌ته‌وه”، زێباری پێشیوایه، ئازاد كردنی تۆمه‌تباره به‌عسییه‌كان، كه ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه ئازاد ده‌كرێن، به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ململانێكانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم، ده‌شڵێت “له به‌رانبه‌ر ئازاد كردنی ئه‌و كه‌سانه‌دا، هه‌ڵوێستی كورد زۆر لاوازه، كورد ده‌بێت واز له‌و تاوانانه نه‌هێنێت”
به وته‌ی ئه‌و پارێزه‌ره، وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان، خۆی له‌و بابه‌ته كشاندۆته‌وه، ده‌ڵێت “كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی داخستنی دادگای باڵای تاوانه‌كان، موچه‌ی ئێمه‌یان بڕی و مودیر عامێكیان كه تایبه‌ته به‌و گرێبه‌ستانه، هیچ رێزێك له پارێزه‌ران ناگرێت”.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمی كوردستان، گرێبه‌ستی بۆ هه‌ریه‌ك له پارێزه‌ران (كاكه‌یاد ئیسماعیل)و (محه‌مه‌د ساڵح ئامێدی)و (عه‌بدولسه‌مه‌د مه‌جید) كردووه، كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان بكه‌ن له دادگادا، بۆ هه‌ر یه‌كه‌شییان به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان، مانگانه بڕی (3) ملیۆن دینار دیاری كراوه و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش یه‌ك ساڵه، واته له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا هه‌ر یه‌ك له‌و پارێزه‌رانه، بڕی (36) ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت و هه‌ر سێكیشیان پێكه‌وه بڕی (108) ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن، بڕیاریشه پارێزه‌رێكی تریش گرێبه‌تی له‌گه‌ڵ بكرێ، به‌ڵام تا ئێستا ده‌ستنیشان نه‌كراوه، له كاتێكدا ئه‌و پارێزه‌رانه سه‌ردانی به‌غدایان كردووه، به‌ڵام به زه‌حمه‌ت رێگه‌یان پێدراوه، بچنه ناو دادگا.
هاوكات به‌بێ ئاگاداری كه‌سوكاری قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه، وه‌كاله‌ت بۆ ئه‌و پارێزه‌رانه كراوه، كه نوێنه‌رایه‌تی كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بكه‌ن، له‌به‌رانبه‌ر كه‌یسی مه‌حمود فه‌ره‌ج سامه‌ڕائی، نه‌جه‌مه‌دین حه‌مه سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری یاسایی له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان و بڕیارده‌ر له لیژنه‌ی به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كانی كوردستان، له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، نیگه‌رانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی خسته‌ڕوو، له‌به‌رانبه‌ر ئازاد كردنی “تاوانبار”ه‌كاندا، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت “ئه‌وان له‌سه‌ر كه‌یسه‌كانی عێراق ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام له ناو ئه‌وانه‌دا، كه‌سێك هه‌یه به‌ناوی مه‌حمود فه‌ره‌ج سامه‌ڕائی، كه تۆمه‌تباره به سه‌رپه‌رشتیاری چه‌كه‌كۆكوژه‌كان، له كاتێكدا ئه‌و پیاوه له‌سه‌ر كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه، چونكه له‌سه‌ر داواكاری پارێزه‌رانی ئێمه، ئه‌و كابرایه له رێكه‌وتی (4/5/2010) به ده‌لیلی مادده‌ی (12) و (15)ی یاسی ژماره (10)ی ساڵی (2005)، له دادگای جینایه‌تی عێراقی، فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنه‌كه‌ی بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام ئێستا به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كه‌یسه‌كانی تر، بڕیاری ئازاد كردنی بۆ ده‌رچووه، بۆیه ئێمه نیگه‌رانین له‌و بڕیاره”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان، زانیارییه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه، سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی وه‌كاله‌ت بۆ ئه‌و پارێزه‌رانه، ده‌ڵێت “دوای ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ چه‌ند پارێزه‌رێك كرد، ئه‌وان وتیان ئێمه وه‌كاله‌تی كه‌سوكاری هه‌ڵبجه‌ییه‌كانمان نیه، ئیتر من خۆم و خێزانه‌كه‌م كه هه‌ردووكمان هه‌ڵه‌بجه‌یین، چووین له كاتب عه‌دلی هه‌ولێره‌وه وه‌كاله‌تمان بۆیان كرده‌وه، به‌ڵام كاتێك چوونه دادگا هیچ حاكمێكیان نه‌دیبوو، كه هاتنه‌وه راپۆرتێكییان ته‌سلیم به ئێمه كرد، له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته”.
ره‌تیشی ده‌كاته‌وه كه تازه نه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی پارێزه‌ره‌كان، په‌یوه‌ندی به داخستنی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراقه‌وه هه‌بێت، ده‌ڵێت “گرێبه‌ست ساڵانه نوێ ده‌كرێته‌وه، ئێمه چوار كه‌یسمان هه‌یه، وه‌ك بارزانییه‌كان و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و راپه‌رین، كه بڕیاری ته‌میزیشیان بۆ ده‌رچووه، گرێبه‌ستیشمان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ره به‌ڕێزه‌كان تا ئه‌و كاته بووه، كه بڕیاری دادگایان بۆ ده‌رده‌چێت و دوای ئه‌وه‌ش بڕیاری ته‌میزی بۆ ده‌رده‌چێت، بۆیه له‌وكاته‌وه ئیتر گرێبه‌سته‌كان كۆتاییان دێت”.
له‌لایه‌كی تره‌وه لوقمان عه‌بدولقادر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه، كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، نوێنه‌ری شه‌رعی ه‌سوكاری قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه‌یه، بێئاگایی خۆی خسته‌ڕوو، له كردنه‌وه‌ی وه‌كاله‌ت بۆ پارێزه‌ركان، وتیشی “دادگی باڵای تاوانه‌كان، تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر داوا یاساییه‌كه‌ی ئێمه كار بكات، كه‌له‌سه‌ر مه‌حمود فه‌رج سامه‌ڕائی هه‌مانه، بۆیه به‌ردانی ئه‌و تاوانبارانه له ئێستادا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ململانێ سیاسییانه‌ی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا هه‌یه، بۆیه ئێمه نیگه‌رانین له‌و بڕیاره”.
لوقمان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، له دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئازاد كگردنی مه‌حمود سامه‌ڕائی، په‌یوه‌ندییان به چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه كردووه، “داوامان لێ‌كردن به هه‌ر شیچوه‌یه‌ك ده‌توانن كار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسه‌ی ئێمه‌ش رووبه‌ڕووی یاسا بكرێته‌وه، چونكه ده‌مانه‌وێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، ئه‌گه‌ر له دادگاش بێ‌تاوان ده‌رچوو، ئێمه‌ش هیچ قسه‌یه‌كی ترمان نابێت”.