راوێژكارێكی نوری مالیكی: ده‌بێت ئه‌و ده‌ستانه ببڕٍدرێن كه قاچاغی به نه‌وته‌وه ده‌كه‌ن
له پرسگه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كه‌وه، هه‌تا وه‌زیرێك گه‌نده‌ڵی گرتوویه‌تییه‌وه
ئه‌گه‌ر كه‌رتی نه‌وت بوه‌سێت، له حكومه‌تی عێراق موچه‌ی یه‌ك فه‌رمانبه‌ریشی پێ‌نادرێت
له عێراقدا به روونی دیاره كێ قاچاغی به نه‌وته‌وه ده‌كات
نوچه‌نێت: رێبوار
لە گۆڤاری سڤیلەوە
ئه‌ركان ره‌شید راوێژكار له ده‌سته‌ی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه گه‌نده‌ڵی له عێراقدا له رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیدایه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، حكومه‌ت توانای نیه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، ئه‌و گه‌نده‌ڵییه چاره‌سه‌ر بكات، ده‌شڵێت “حكومه‌ت له بڕیاری باش ده‌دت، به‌ڵام جێبه‌جێی ناكات”.
رێبوار: باس له‌وه ده‌كرێت، كه چه‌ند به‌رپرسێكی عێراقی، ده‌یانه‌وێت ده‌ست به‌سه‌ر جومگه سه‌ره‌كییه ئابوورییه‌كانی عێراقدا بگرن، ئێوه تاچه‌ند زانیارییتان هه‌یه له‌و باره‌وه؟
ئه‌ركان ره‌شید: ئێستا له عێراقدا، ته‌نها كه‌رتی نه‌وت سودی هه‌یه، كه‌رته‌كانی تر وه‌ك كۆڵێك وان به‌سه‌ر حكومه‌ت و بودجه‌ی عێراقییه‌وه، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دابه‌زینی نرخی دراوی عێراقیش له‌به‌رانبه‌ر دۆلاردا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی به‌رهه‌می ناوخۆیی، كه بچێته ده‌ره‌وه‌ی عێراق، بۆیه باسه‌كه لێره حكومه‌ت نیه، به‌ڵكه له‌و شكڵه ئیدارییه‌یه، كه ماوه‌ته‌وه بۆ حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تیش ناتوانێت خۆی لێده‌رباز بكات، كێشه‌كه ئه‌وه نیه كه كه‌رتی نه‌وت لای یه‌ك دوو نه‌فه‌ره و ئه‌وانیش بیانه‌وێت وه‌ك پلاكی كاره‌با بیكوژێننه‌وه، كێشه‌كه له سیسته‌مدایه.
وه‌زاره‌ت هه‌یه به سه‌دان كه‌سی كاری تێدا ده‌كات، كه كاره‌كانیشان به‌و شێوه‌یه نیه، به‌ڵام ناتوانێت به‌ره‌ڵایان بكات.
رێبوار: به‌ڵام به‌رنامه‌ی حكومه‌ت چییه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفتانه‌ی كه باس ده‌كرێن؟
ئه‌ركان ره‌شید: به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له ئیقراری ده‌ستووره‌وه ده‌ست پێده‌كات، له ده‌ستووریشدا باس له‌وه كراوه كه بازاڕی ئازاد درووست بكرێت و ده‌ستی حكومه‌ت له‌سه‌ر بازاڕ كه‌م بكرێـته‌وه و هه‌روه‌ها گرنگی به كه‌رتی تایبه‌ت بدرێـت، له دوا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئابووری بڕیارێك دراوه و نێردراوه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كه له بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، بڕی (150) ملیار دینار، ته‌رخان بكرێت بۆ گرنگی دان به كه‌رتی تایبه‌ت و به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌و كه‌رته، به‌ڵام له عێراقدا كێشه‌ی جێبه‌جێ كردنی بڕیارمان هه‌یه، دنیایه‌ك بڕیاری جوان و باش دراون، ئه‌گینا روانینی حكومه‌ت بۆ بیناكردنی ئابوورییه‌كی به‌هێز، روانینێكی جوانه، به‌ڵام له جێبه‌جێ كردن‌دا كێشه هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه له عێراقدا هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه، هه‌ر له پرسگه‌ی فه‌رمانگه‌یه‌كه‌وه، هه‌تا ده‌گاته وه‌زیرێك.
رێبوار: كه‌رتی نه‌وت كه به بڕبڕه‌ی پشتی ئابووری عێراق داده‌نرێت، كێشه‌ی تێدایه، به تایبه‌ت له نێوان هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌مه چ كاریگه‌رییه‌كی ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی ئابووری عێراقه‌وه؟
ئه‌ركان ره‌شید: كێشه‌ی نه‌وت و غاز له یاساكهیهوه ده‌ستی پێكردووه، كه ئێستا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و هێشتا په‌سه‌ند نه‌كراوه، به‌هۆی ئه‌و گرفته سیاسییانه‌ی كه‌وا هه‌ن، ئه‌گینا ئێستا له عێراقدا كه‌رتی نه‌وت كاری خۆی ده‌كات و به‌رهه‌مهێنانیشی زیادی كردووه، بۆیه ئه‌گه‌ر كێشه له كه‌رتی نه‌وتدا درووست بێت بووه‌ستێت، ئه‌وكاته هه‌موو عێراق ده‌بێت بوه‌ستێت، چونكه ئه‌وكات پاره نابێت كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێك بدرێت، بۆیه كه‌رتی نه‌وت كه‌رتێكی حه‌ساسه، به ئاسانی ناتوانرێت یاری تێدا بكرێت، حكومه‌تی عێراقیش ده‌یه‌وێت ئاگاداری ئه‌و كه‌رته بێت، كه چۆن ده‌رده‌هێنرێت و چۆن ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام كێشه له یاساكهدایه.
رێبوار: به‌ڵام كێشه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا گه‌شتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت؟
ئه‌ركان ره‌شید: هه‌ر كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نه‌كرێت به قه‌ده‌ر خۆی كاریگه‌ری ده‌بێت، چونكه سیاسه‌ت و ئابووری ئه‌مرۆ له عێراقدا تێكه‌ڵ بوون به‌سه‌ر یه‌كدا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه، لایه‌نی ئه‌منیش كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، كه هه‌موو ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك هاوكێشهن، په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌وه، چونكه له پارێزگایه‌كدا كاتێك دۆخی ئه‌منی تێكده‌چێت، هیچ كۆمپانییایه‌كی بیانی و خۆماڵی ناتوانێت له‌وێ به سه‌رمایه‌كه‌ی وه‌به‌رهێنان بكات، كه‌واته ئه‌مانه هه‌موویان په‌یوه‌ستن به یه‌كه‌وه، لایه‌نی سیاسی له هه‌موو لایه‌نه‌كانی تر، زیاتر په‌یوه‌سته به پێشه‌وه‌چوونی لایه‌نی ئابووری، به‌ڵام ئێستا دۆخی سیاسی له عێراقدا به ئه‌زمه‌یه‌كی خراپ‌دا تێده‌په‌ڕێت، چونكه متمانه له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا نه‌ماوه، ئیحترامی رێككه‌وتنه‌كان ناگرن، له‌به‌ر ئه‌وه دۆخی سیاسی ئێستا له جێگه‌ی خۆی، فه‌رته‌ناش لێده‌دات، ئه‌مه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ده‌بێت، له‌سه‌ر ره‌وڕه‌وه‌ی ئابووری، به هه‌رموو كهرتهكانییهوه، وه‌ك نه‌وت و كشتوكاڵ و پیشه‌سازییه‌وه.
رێبوار: حكومه‌تی عێراق، هه‌رێمی كوردستان به قاچاخچێتی تۆمه‌تبار ده‌كات، هه‌رێمیش به هه‌مان شێوه ده‌ڵێت نه‌وت به ئیسرائیل فرۆشراوه، ئایا له‌م یه‌ك تۆمه‌تبار كردنه‌دا، به‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه راستییه‌كان بخاته‌ڕوو؟
ئه‌ركان ره‌شید: ئه‌گه‌ر باس له قاچاخ بێت و بوترێت به قاچاخ براوه، كه‌واته ئه‌وه هه‌ر خۆی قاچاخه و نایاساییه، ئیتر بۆ ئێران نێردرابێت یان بۆ ئیسرائیل، چونكه گرێبه‌سته فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت دیاره كه له‌گه‌ڵ كام كۆمپانیادایه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی قاچاخ له هه‌رێمی كوردستان و له عێراقیش هه‌یه، بۆیه ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێت، كه ئه‌و جێگایانه‌ی قاچاخچێتییهكهی لێوهدهبرێت، بگیرێت و كۆنترۆڵ بكرێت و ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه قاچاخی ده‌كه‌ن ببڕێت، كاتێك حكومه‌ت به‌رپرسیاره له بردنی نه‌وت بۆ ئیسرائیل، كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌بێت.
رێبوار: به‌ڵام ئه‌و قاچاخچێتییه كێ ده‌یكات؟
ئه‌ركان ره‌شید: به روونی دیاره كێ ده‌یكات، به‌ڵام حكومه‌ت نیه.
رێبوار: به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت خۆی نه‌بێت، چۆن رێگه‌ده‌درێت به‌و جۆره قاچاخییه؟
ئه‌ركان ره‌شید: ئه‌گه‌ر حكومه‌ت توانای ئیداری هه‌بووایه له هه‌موو شوێنێكدا، ئه‌م هه‌موو فه‌وزا ئیداری و ئه‌منییه درووست نه‌ده‌بوو، بۆیه كاتێك ئه‌و فه‌وزایانه درووست ده‌بن، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه حكومه‌ت توانای نیه، ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات.
رێبوار: ئه‌گه‌ر سه‌یری داهاتی نه‌وت بكه‌ین، به به‌راورد به‌و داهاته عێراق له رووی ئاوه‌دانییه‌وه گه‌شه‌یه‌كی وای به خۆیه‌وه نه‌بینیوه، هۆكاری ئه‌مه چییه؟
ئه‌ركان ره‌شید: ئه‌مرۆ عێراق نه كێشه‌ی پاره‌ی هه‌یه و نه كێشه‌ی پلان و نه كێشه‌ی روئیا، به‌ڵكو كێشه‌ی له جێبه‌جێ كردن‌دا هه‌یه، به زۆری له عێراقدا، كه‌سێك كه به‌رپرسیارێتییه‌كی ئیداری پێده‌درێت، ئه‌و كه‌سه به‌ر له هه‌موو شتێك بیر له خۆی ده‌كاته‌وه، بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه خۆی ته‌كوین بكات و ده‌وروبه‌ره‌كه‌شی كه‌سانی نزیك خۆی بن، له كۆتاییدا ده‌زگا دهوڵهتییهكهیه كه بیری لێبكاته‌وه، ئه‌مه‌ش رێگری ده‌كات له بنه‌بڕ كردنی گه‌نده‌ڵی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئیداره به شێوه‌یه‌كی ته‌قلیدی كۆن به‌ڕێوه‌ده‌برێت، پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژی له واقیعی ئیداره‌ی عێراقدا رووی نه‌داوه، بانكه‌كان هه‌روه‌كو جاران ئیشوكارهكانییان ده‌كه‌ن، دهوائیرهكان هه‌ر به قه‌ڵم و كاغه‌زه‌كه‌ی جاران به‌ڕێوه‌ده‌برێن، تا ئێستا نه‌توانراوه فه‌رمانگه حكومییه‌كان له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه سهردهمییهكان بونیات بنرێنه‌وه، بۆیه ئه‌مانه هۆكاری مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵین و وایان كردووه، نه‌توانرێت سود له‌و پاره زۆره وه‌ربگیردرێت، كه له عێراقدا هه‌یه، چونكه پاره‌ی عێراق خه‌یاڵییه و ده‌توانرێت زۆر شتی پێ بكرێت، ئه‌گه‌ر پلانێكی باش و جێبه‌جێ كردنێكی باش له پشتییه‌وه بوه‌ستێت.
رێبوار: پێتانوایه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، حكومه‌تی عێراق بتوانێت به‌سه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیدا سه‌ربكه‌وێت؟
ئه‌ركان ره‌شید: به به‌رده‌وامی كار ده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به لێشاو خه‌ڵكانێك خه‌ریكی كاری گه‌نده‌ڵین، پێموانیه له ئاسۆیه‌كی نزیكدا له‌و ئاسته‌ی كه عێراق تێیدا ده‌ژی، كه‌م بكرێته‌وه و چونكه ئاسان نیه و واقیعه سیاسییه‌كه، كه‌متر رێگه‌ی ئه‌وه ده‌دات.
رێبوار: به‌ڵام گه‌نده‌ڵی له ئاستێكی ئه‌وه‌نده ترسناكدایه، كه نه‌توانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت؟
ئه‌ركان ره‌شید: به گوێره‌ی ئهحسائییهك كه لای ئێمه‌یه، رێژه‌ی كه‌مته‌رخه‌می له پرۆژه‌كاندا، ده‌گاته سه‌دا حه‌فتا، واته ته‌نها له سه‌دا سی پرۆژه‌كان كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به گه‌نده‌ڵییه‌وه، حكومه‌ت هه‌نگاوی بۆ ناوه چاره‌سه‌ر بكرَت، به‌ڵام وه‌ك وتم، واقیعه‌كه سیاسییه‌كه رێگره.