به‌ده‌په‌ : راگه‌یاندنى ئۆپۆزسیۆن له‌باشورى كوردستان له‌ڕێگه‌ى توركیاوه‌ ئاراستە کراون بارزانی بکەنە ئامانج

0

به‌ده‌په‌ : راگه‌یاندنى ئۆپۆزسیۆن له‌باشورى كوردستان له‌ڕێگه‌ى توركیاوه‌ ئاراستە کراون بارزانی بکەنە ئامانج

نوچەنێت
له‌ باره‌ى چاوپێكه‌وتنى رۆژنامه‌وانى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكى پارتى ئاشتى ودیموكراتى (به‌ ده‌ په‌) له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى رادیكاڵى توركى و شێواندنى لێدوانه‌كانى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگایه‌كى راگه‌یاندنه‌وه‌ ناوه‌ندى گشتى (به‌ ده‌ په‌) رونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌ مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:-
بۆ ڕاى گشتى وده‌زگاكانى راگه‌یاندن.
به‌ڕێز سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكى پارته‌كه‌مان (به‌ ده‌ په‌) ، له‌ڕێكه‌وتى هه‌ژده‌ى چوارى دووهه‌زار و دوازده‌ له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ل َرۆژنامه‌ى رادیكاڵى توركیا له‌ ژێر رۆشنایى چه‌ند پرسیارێكدا، پرسى كورد وسیاسه‌تى حكومه‌تى ئاكه‌په‌ى هه‌ڵسه‌نگاندبوو، له‌ هه‌مان چاوپێكه‌وتندا پرسیار له‌ باره‌ى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى فیدڕاڵ كرابو كه‌ ئایا رۆڵى ده‌بێت له‌ چاره‌سه‌رى پرسى كورد یاخود له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ مخاتبات وه‌رده‌گیرێت یان نا؟ به‌ڕێز هاوسه‌رۆكى گشتیمان له‌وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌شدا تیشكى خستووه‌ سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ سیاسیانه‌ى كه‌ توركیا له‌ ڕێگه‌ى باشورى كوردستانه‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌كات و جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوته‌وه‌ كه‌ ئه‌م شێوازه‌ نیزیكبونه‌وه‌ى توركیا چاره‌سه‌رى له‌خۆ ناگرێت .
به‌ڕێز ده‌میرتاش له‌ هه‌مان هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیدا، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ڕێز بارزانى سه‌ركرده‌یه‌كى گرنگى كورده‌ به‌ڵام ئه‌مه‌شى خستۆته‌ روو كه‌ بابه‌ته‌كانى په‌یوه‌ست به‌ پرسى كورد و بێچه‌ك كردنى په‌كه‌كه‌ پرۆسه‌یه‌كى جیاوازه‌ و په‌یامى ئه‌وه‌ى دابوو كه‌ ده‌بێ ئه‌م پرسانه‌ له‌ رێگه‌ى لایه‌ن وئه‌كته‌ره‌ راسته‌قینه‌كانه‌وه‌ چاره‌سه‌رى بۆبكرێت كه‌ به‌شێكن له‌م پرسانه‌ بۆیه‌ به‌ڕێز ده‌میرتاش راگه‌یاندووه‌ به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى راسته‌وخۆ مخاتاب نیییه‌ كه‌چى لێدوانه‌كانى به‌ڕێز بارزانیش له‌ میانه‌ى سه‌ره‌دانیدا بۆ توركیا ، ته‌ئیدى هه‌مان بۆچونه‌كان ده‌كاته‌وه‌…
به‌داخه‌وه‌ لێدوانه‌كانى به‌ڕێز هاوسه‌رۆكى گشتیمان بۆ رۆژنامه‌ى رادیكاڵ له‌لایه‌ن چه‌ند جیهه‌ت وناوه‌ندێكه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى چه‌واشه‌كارانه‌ بڵاوكرایته‌وه‌ وئه‌م لێدوانه‌ به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوكرایته‌وه‌ كه‌گوایه‌ چه‌ند تۆمه‌تێك له‌خۆده‌گرن كه‌ تێیادا به‌ڕێز بارزانى كراوه‌ته‌ ئامانج. لێره‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوێستێكى وا نه‌هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌ كه‌ به‌ڕێز بارزانى بكرێته‌ ئامانج .
ئامانجى هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ و پڕوپاگه‌ندانه‌ بێجگه‌ له‌ شێواندن وچه‌واشه‌كارى هیچیتر نییه‌… به‌تایبه‌تى دواى زانینى ئه‌وه‌ى كه‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى راگه‌یاندنى ئۆپۆزسیۆن له‌باشورى كوردستان به‌هه‌مان شێوه‌ هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌م لێدوانه‌ بشێوێنن، گومان لامان دروست بووه‌ له‌وه‌ى كه‌ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى توركیاوه‌ ئاراسته‌كرابێت .
ئێمه‌ له‌كۆتایدا بانگ له‌راى گشتى دیموكراتى جه‌ماوه‌ره‌كه‌مان و ده‌سه‌ڵاتى كوردستانى فیدڕاڵ ده‌كه‌ین كه‌ بایه‌خ و گرینگى به‌م جۆره‌ هه‌وڵه‌ چه‌واشه‌كارانه‌ نه‌ده‌ن كه‌ دواجار ئامانجى شه‌ڕى ده‌روونى له‌خۆ ده‌گرێت.
ناوه‌ندى گشتى (به‌ ده‌په‌) له‌ ڕێكه‌وتى 21/4/2012

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com