لە سەرەتای دروستبونیانەوە باسی یەکسانی ژن و پیاو ئەکەن
بۆ سەرکردایەتی حزبی کۆمۆنیست تەنها 3 ژن بەرانبەر 20 پیاو هەڵبژێردران
نوچەنێت
لەدواین کۆنگرەی خۆیدا حزبی کۆمۆنیست، سەکردایەتی خۆی هەڵبژارد، ئەوەی جێی سەرەنجە ئەگەرچی ئەو حزبە لەمێژووی دروستبوونی یەوە باسی یەکسانی نێوان ژن و پیاو دەکات، بەڵام بۆ سەرکردایەتیەکەی تەنها 3 ژن بەرانبەر بە 20 پیاو هەڵبژێردراون.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، لە راگەیەنراوی کۆتایی سێهەمین کۆنگرەیدا رایگەیاند، بەبەشداری سەرجەم نوێنەرانی رێکخستەنەکانی حزب لەکوردستان و لەدەرەوە، بە ئامادەبوونی نوێری حزبەکان و رێکخراوە مەدەنییەکان، و کەسایەتیە ئەکادیمی و سیاسی و رۆشنبیرەکان کۆنگرەی سێیەمی خۆیان لە سلێمانی گرێدا، هەر لەبایاننامەکەدا ناوی ئەو کەسانە رادەگەیەنن کە لەکۆنگرەدا هەڵبژێردراون بۆ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزب، کە بریتین لە” 3 ژن بەرانبەر20 پیاو”.
ده‌قی راگەیەنراوەکەی حزبی کۆمۆمونسیت…
کۆنگرەی سێهەمی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەرکەوتوانە کۆتایی بەکارەکانی خۆی هێنا!
ڕۆژانی ٢١و٢٢ی نیسان، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، بەبەشداری نوێنەرانی سەرجەم ڕێکخستنەکانی حیزب لە کوردستان‌و لە دەرەوەی ووڵات و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی چەندین حیزب و لایەنی سیاسی کوردستان، نوێنەرانی ڕێکخراوی جەماوەری و مەدەنی و هەڵسوڕاوانی کرێکاری و بواری مافە مەدەنیەکان، کەسوکاری ژمارەیەك لە هاوڕێیانی گیانبەختکردوو، چەندین کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی و ڕۆشنبیری کوردستان، کۆنگرەی سێهەمی خۆی لە شاری سلێمانی بەست. هەروەها پەخشی ڕاستەوخۆی کۆنگرە لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە بواری ئەوەی ڕەخساند کە سەدان که‌س لەسەراسەری دنیادا چاودێری باس و بابەتەکانی کۆنگرەی حیزب بن.
دوای بەخێرهاتنی ئامادەبوان و خوێندنەوەی بەرنامەی کاری کۆنگرە کە لە دوو بەش پێکهاتبوو: بەشی کردنەوەی کۆنگرە و بەشی بەرنامە ئاساییەکانی کۆنگرە، بە سرودی ئینتەرناسیۆناڵ، سرودی جیهانیی چینی کرێکار و دەقیقەیەك بێدەنگی و ڕاوەستان بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردوانی ڕێگای ئازادی و یەکسانی و سۆشیالیزم، قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران کە لەم ڕۆژانەدا یادی دەکەینەوە، قوربانیانی نائەمنی شوینی کار، هەزاران قوربانی ناموسپەرستی، قوربانیانی تیرۆر و تەقینەوەکان لە عێراق، قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی بەهاری ساڵی ڕابردوی کوردستان کۆنگرەی سێهەمی حیزب دەستی پێ‌کرد.
پاشان عوسمانی حاجی مارف، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزب وتاری کردنەوەی کۆنگرەی خوێندەوە کە ده‌رباره‌ی باردۆخی جیهان و قه‌یرانی ئابووری که قه‌یرانی خودی سەرمایەداری بازاڕی ئازاده، ده‌رباره‌ی کێشمه‌کێشی ووڵاتانی سه‌رمایه‌داری و پاشه‌کشه‌ی باڵاده‌ستی و سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکایه، له‌هه‌مان کاتدا به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی کرێکاران له فه‌رنسا، یۆنان، ئیسپانیا و کارکردی له‌سه‌ر وه‌زعی جیهان و ناوچه‌که ڕوونکردنه‌وه‌ی دا… هه‌روه‌ها باسی له گرنگی ده‌وری شۆڕشه‌کانی تونس و میسر و به‌رده‌وامی هه‌لومه‌رجی شۆرشگێرانه و کارکردی له ناوچه‌که‌دا کرد، له‌هه‌مان کاتدا ئاماژه‌ی کرد به‌گه‌یشتنی شه‌پۆلی ئه‌م شۆڕشه بۆ کوردستان‌و هه‌ڵسان و ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کانی 17شوبات و ده‌وریان گێرا له پێکهێنانی هه‌لومه‌رجێکی سیاسی تازه له کوردستاندا، که کرێکاران و جه‌ماوه‌ری زهحمهتکێشو ئازادی خوازان له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا په‌یگیری له ئاڵوگۆری ڕیشه‌یی ده‌که‌ن و به‌رده‌وامی هه‌لومه‌رجی شۆرشگێرانه‌یه، که له‌به‌رامبه‌ریدا سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات له هه‌وڵی شکست پێهێنانی ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ریه‌کانه و پهراوێـزخستنی ده‌ور و ده‌خاڵه‌تی خه‌ڵکه له ده‌سه‌لاتی سیاسی و دیاریکردنی چاره‌نوسی خۆیدا، له‌کۆتایدا ته‌ئکیدی له‌وه‌کرد که پێویسته کۆنگره خۆ ئاماده‌کردن بێت له وه‌ڵامی به‌کێشه‌کانی کوردستان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کان له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و خه‌باتی چینی کرێکاره‌وه. دوابەدوای ئەو موئەید ئەحمەد سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق په‌یامی حیزبی عێراقی پێشکه‌ش کرد و ته‌ئکیدی له‌سه‌ر هاوخه‌باتی و هاوچاره‌نوسی هه‌ردوو حزبی کۆمۆمنستی کرێکاری عێراق و کوردستان کرد، وه ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌ئه‌م کۆنگره‌یه له هه‌لومه‌رجێکی حه‌ساس و پر ئاڵوگۆڕی کوردستان و عێراق و ناوچه‌که‌دا ده‌گیرێت، وه‌جه‌ختی کرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئاڕاسته سیاسی و عه‌مه‌لیه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکاریی له‌عێراقدا، وه‌چۆن ڕاسته‌وخۆ ده‌وری ده‌بێت له‌سه‌ر حزبی عێراقیش.
پاشان وتار‌و پەیامی حزب و لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ری وکه‌سایه‌تیه‌کان خوێنرانەوە و پێشکەشکران. دوای خوێندنەوەی پەیام و ووتەی لایەن و ڕێکخراوەکان، قسەوباسی ئامادەبوان و میوانەکان دەستی پێ‌کرد. لەم بەشەدا فرسەتی ئازادانەو یەکسان بۆ هەموو لایەنە سیاسیەکان و ئامادەبوانیش فەراهەم کرا، ڕاستەوخۆ و لەبەرچاوی جەماوەردا و لە گرنگترین و هەستیارترین کۆبوونەوەی ئەم حیزبەدا، بەشداربن و جیاوازیەکانیان، ناکۆکایەکانیان، بۆچونەکانیان، لێکدانەوە و هەڵویستە سیاسیەکانیان بخەنە ڕوو، کۆنگرە لەیەکەم ساتی دەستپێکردنیەوە تا دواساتەکانی تەواوبوونی بەڕووی هەموواندا کراوەبوو.
دوابەدوای بەشی یەکەم، کۆنگرە چووە سەربەشی دوەمی بەرنامەی کارەکانی. سەرەتا ڕاپۆرتی هەڵبژاردنی نوێنەران کە لەلایەن لیژنەی گشتی سەرپەرشتیاری هەڵبژرادنەوە ئامادەکرابوو، پێشکەشکرا و کۆنگرە متمانەی دا بەنوێنەران و بەوجۆرە کۆنگرە بەڕەسمی دەستی پێ‌کرد. دواتر، بەرنامەی کار و شێوازی بەڕێوەچوونی کۆنگرە پەسەندکرا و دەستەیەکی سەرۆکایەتی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرە هەڵبژێردران.
باسی یەکەم بریتی بوو لە ڕاپۆرتی سیاسی پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی کە لەلایەن سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبەوە پێشکەش کرا. لە راپۆرتەکەیدا عوسمانی حاجی مارف، هەڵسوڕانی حیزبی لەنێوان کۆنگرەی دووەم و سێهەمی حیزب‌دا هەڵسەنگاند. باسی لەوەکرد کە دەورو نەخشی حیزب لە ڕووداوە سیاسیەکانی کوردستاندا و سیاسەتی کۆمۆنیستیانە و جیاوازی سەبارەت بەو ڕووداوانە، حیزبی بە ئاستێك گەیاندوە کە لەناو لیستی ئەحزابی سیاسی جێگایەکی شایستە پەیدابکاتەوە و بەتەوژمێکی باشەوە بێتەوە ناو ململانێ سیاسیەکانی کۆمەڵگای کوردستان وەکو قوتبێکی ڕادیکاڵی کۆمۆنیستی و کرێکاریی. بەڵام هاوکات پێی لەسەر خاڵی لاوازی حیزب داگرت کە هێشتا حیزب نەیتوانیوە وەکو حیزبێکی سیاسی کۆمەڵایەتی خاوەن پایەی کرێکاریی و جەماوەری، کە وەکو بەدیلی دەسەڵاتی سیاسی لەچاوی خەلکەوە تەماشای بکرێ، حیزبێك کە خەڵك بۆ بەدیهێنانی ئاڵوگۆڕی سیاسی جێمەبەستی خۆی متمانەی بداتێ و پشتی پێ ببەستێ، دەربکەوێ و کاراکتەری هێزێکی سیاسی لەو جۆرە لەخۆی نیشان بدات. هەر لە راپۆرتەکەیدا سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی ئەولەویاتی سیاسی دەورەی داهاتوی دەستنیشان کرد و تەئکیدی لەوە کرد کە فەزای شۆڕشگێڕانە لە کوردستاندا درێژەی هەیە و ڕابەری داهاتوی حیزب و سەرجەم حیزب دەبێ بتوانن خۆیان بۆ وەڵامدانەوە بە پێداویستیە سیاسی و ڕێکخراوەییەکانی ئەم دەورەیە ئامادەبکەن.
دوای ئەو، بەڵگەنامەی ١٧ شوبات تا ١٩ نیسان چیمان فێردەکات، پێشکەشکرا کە تایبەت بوو بە لێکدانەوەی حیزب سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی ساڵی پار، خالە لاواز و بەهێزەکانی، دەرس و تەجروبەکان و جێگیرکردنی بەمەبەستی دابینکردنی نەخشی ڕابەریی حیزب لەهەر بزوتنەوەیەکی گشتی و شۆڕشگێڕانەدا لەداهاتودا. پاشان بەڵگەنامەی بزوتنەوەی کرێکاری و سەرخەتی سیاسەتی حیزب پێشکەشکرا. بەڵگەنامەکە قورسایی خستبوە سەر سیاسەتی حیزب لەپەیوەند بە ناڕەزایەتیە کرێکاریەکان و دانانی قورسایی مەشغەڵەی سیاسی حیزب لەسەر بەهێزکردنی بزوتنەوەی کرێکاریی و ئەولەویاتەکانی حیزب لەو مەیدانەدا.
بەڵگەنامەیەکی تری کۆنگرە سەبارەت بە مەسەلەی ژنان و دەوری حیزب بوو لەو مەیدانەدا. قسەکەرانی ئەم باسە تەئکدیان لەسەر ئەوە کرد کە حیزب هەوڵبدا لە دەورەی داهاتوو دەور و نەخشی شایستە و پێشڕەوانەی خۆی لەناو بزوتنەوەی یەکسانیخوازی ژناندا بگێڕێ و ئەو بۆشاییەی کە لەو بوارەدا هەیە پڕی بکاتەوە. دوابەدوای ئەویش کۆنگرە چووە سەرباسی بەرنامەی حیزب و ئەو دەستکاری و ئاڵۆگۆڕانەی لەلایەن لیژنەی ئامادەکارەوە پێشکەشی کۆنگرەکرابوون.
شایانی ووتنە کە لەدوای قسەی پێشکەشکاری هەر بەندێکی باسەکانی کۆنگرە، فرسەتی پێویست دەدرا بە نوێنەران سەرنج و تێبینیەکانیان بخەنەروو. هەروەها لە تێکڕای باسەکانی کۆنگرەدا لە چوار نۆرەی نیو سەعاتیدا فرسەت درایە میوانەکان کە سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان لەسەر بابەت و باسەکان پێشکەش بکەن.
ڕاپۆرتی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی، بەڵگەنامەی ١٧ شوبات بۆ ١٩ی نیسان چیمان فێردەکات، بەڵگەنامەی بزوتنەوەی کرێکاری و سەرخەتی سیاسەتی حیزب، درانە دەست پلینۆم بۆ ئامادەکردنی دەقی کۆتایی و بڵاوکردنەوەی بەناوی کۆنگرەوە. هەروەها سەبارەت بە مەسەلەی ژنان بڕیاردرا کە لەسەر بنەمای باسەکانی ناوکۆنگرە، پلینۆمی کۆمیتە ناوەندی بڕیارنامەیەکی گونجاو ئامادەبکات و بەناوی کۆنگرەوە بڵاوی بکاتەوە. بەڵگەنامەی ئاڵوگۆڕی بەرنامە درا بە کۆمیتەی ناوەندی تا لە دوەمین پلینۆمی دوای کۆنگرەدا دەقی کۆتایی ئامادەبکات و بڵاوی بکاتەوە. هەروەها بەڵگەنامەی بەدیلی سەربەخۆیی کوردستان و بەڵگەنامەی مافە جیهانداگرەکان دران بە کۆمیتەی ناوەندی بۆ بڕیاردان لەسەریان. بڕیارێکیش سەبارەت بە پشتیوانی لە بزووتنەوەی کرێکاریی میسر پەسەندکرا.
دوا به‌ندی کۆنگره کههەڵبژاردنی کۆمیتەی ناوەندی بوو هاورێیان ، ئاسۆ کمال، ئالا فەرەج، بەهار مونزیر، دەشتی جەمال، موحسین کەریم، گۆنا سەعید، جەمال موحسین، شەماڵ عەلی، رێبوار ئەحمەد، خەسرەو سایە، نوری بەشیر، بەختیار نادر، نەوزاد بابان، مەهدی رەسوڵ، ئازاد مەجید، عیرفان کەریم، شوکاك عبدالستار، موئەیەد ئەحمەد، عوسمانی حاجی مارف ئازاد ئەحمەد، حسین ساڵح وەکو ئەندامانی ئەسڵیی کۆمیتەی ناوەندی‌و هاورێیان تاهیر حەسەن، سالاری ئاسنگەر و عبدللە محمود وەکو ئەندامانی ئیحتیاتی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردران.
شایانی ئاماژەپێکردنە کە چەندین دەزگاکانی راگەیاندن ئامادەی کۆنگرەبوونو روادوەکانی کۆنگرەیان رووماڵ دەکرد.
به‌دوای کۆنگره کۆبونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له 25/4 به‌ڕێوه‌چوو، که به جیا له‌وه‌ی له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نی پێشره‌ویی و که‌موکوریه‌کانی کۆنگره کرا و په‌یگیری له بریاره‌کانی کۆنگره کران و لیژنه‌کان پێکهات بۆ دارشتنهوهیان له‌هه‌مان کاتدا عوسماانی حاجی مارف هه‌ڵبژیردرا به‌سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و حسێن سالح، نه‌وزاد بابان، به‌هار مونزیر، خه‌سره‌و سایه، جه‌مال موحسین، شکاک عبدولستار هه‌ڵبژێردران به‌ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی.
حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان