نوچەنێت
لە کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی، کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاندووە، پێویستە پارەی گەنمی جووتیاران، بودجەی پێشمەرگە و پترۆدۆلاری کەرکووک لەلایەن بەغداوە بدرێن.
ئێوارەی ئەمڕۆ (سێشەممە 7-3-2017) حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌یشته شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن كۆسره‌ت ره‌سوڵ و بەرهەم ساڵح، جێگرانی سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی ئەو حیزبە پێشوازی لێكرا، دواتریش سەردانی ماڵی تاڵەبانی کرد له ده‌باشان.
دواتریش هەر لە دەباشان، عه‌بادی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرشتیی کۆسرەت رەسوڵ کۆبووەوە.
بەپێی راگەیێندراوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، عەبادی پیرۆزبایی له ساڵڕۆژی راپەڕینی سلێمانی کردووە و گوتوویەتی “ئه‌وه‌ش بۆ خۆی وه‌رچه‌رخانێكی گرنگ بوو بۆ كۆتاییهێنان به دیكتاتۆریی، ده‌بێت په‌ندی لێوه‌ربگرین بۆ رێگەنه‌دان به دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وەی دیكتاتۆریی و، كاركردنی هاوبه‌ش بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌دیهێنانی مافه‌كانی هاووڵاتییان و پێشكه‌شكردنی ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆیان”.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی یەکێتی، كۆسره‌ت رەسوڵ ئاماژەی بە گرنگی و پێویستی پەلەکردن لە “دابنکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی کوردستان، کە تاوەکو ئێستا وەک قەرزێک ماوەتەوە. هەروەها پێویستە بودجه‌ی پێشمه‌رگه به هیچ بیانوویه‌ك دوانه‌كه‌وێت. هاوکات خه‌رجكردنی پترۆدۆلاری بۆ شاری كه‌ركووك خستەڕوو، كه مافی سرووشتیی و ده‌ستووریی هاووڵاتییانی ئه‌و شاره‌یه”.
حەیدەر عەبادی بە مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راگەیاندووە “ئه‌وان كوردستانێكی ئارام و سەقامگیریان لەلا مه‌به‌سته، به‌و پێیه‌ی كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كان له هه‌موو ئاسته‌كاندا، به تایبه‌تیی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسیی و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه”.